بەلێ راستە عەنتەرى لەو شێوەیەمان زۆرە
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
بێگومان هەر جۆرە گورانكاریەك و لابردنى كەسانى نەشیاو لەكارو جێگاكانیان بۆخۆى جۆرە چاكسازیێكە لەسیستەمى ئیدارى و لەهەمان كاتدا گەیاندنى نامەیێكە بۆ ئەوكەسانەى كە ماوەیێكى زۆرە لەكارەكانیاندا ماون ونەك تەنانەت گەندەل بوونە بەلكو كورسى و پێگەكانیشیان گەندەڵ و بۆگەن بووە و پێویستیان بە لادان هەیە , هەرچەندە ئەم گۆرانكاریانە تینوێتى جەماوەرى كوردستان ناشكێنێت و وەلامى داخوازیەكانیان ناداتەوە بۆ گۆرانكا رى گەورەترو باشتر , لادانى ئەو كەسانەى كە بەرێز كارمەندێكى خەبات لەبابەتەكەى دا باسیان لێوە دەكات نموونەى گەندەلى و بۆگەن بوونى ئەو دەزگایانەیە كەكارى تێدا دەكەن وەك (سەرۆ قادر و كاروان ئاكرەیى و چەندان و چەندانى تر) بەلێ وەك ئەو كارمەندە باسى لێوە دەكات نموونەیەكى وەكو كا روان ئاكرەیى جگەلەوەى كەسەرتاپاى دزى و گەندەلیە , بەلێ كەسایەتیەكى عەنتەرو لەخۆ بایى و نەرجسى یە , لەبەر ئەوەى ئەو زاتە هیچ كاتێك بە خەیاڵیدا نەدەهات كەدەكاتە رۆژگارێكى وەك ئەمرو لە بەرپرسیارێتى و پول و پارە و دەولەمەندى , ئەو زاتە ئەو كاتەى لەدهۆك دەژیا دواى راپەرینە شكۆدارەكەى گەلى كورد بەپێ هاتوو چۆى دەكردو تەنانەت ئەوەندەى نەبوو بەریم هات و چۆ بكات , بەلام بەپاشقولێكى مێژوو ئەو زاتە گەیشتە ئەو پلەو پایەیە و ئەمرۆ بۆتە كەسێكى سەرمایەدارو خاوەن كۆمپانیا و ئوتومبێلى جۆراو جۆر , لەدەرەنجامى ئەو دزى و گەندەلیانەى لەسەتەلایتى كوردستان بەهاوكارى گەورە دزى كوردستان تى ڤى دلێر محمد عیسى دەیان كرد , جگە لەمە هەمووى بەلێ وەكو ئەو برادەرە باسى لێوە دەكات كابرایەكى عەنتەر و زۆر لەخۆ باییەو حساب و كتاب بۆ كەس ناكات و خۆى لەسەرو هەموو كەسێكەوە دەبینێت , بۆیە پێویستە و جێ ى خۆشحالیە ئەو جۆرە كەسانە نموونەى كاروان ئاكرەیى و سەرۆ قادرلاببردرێن و پۆرتیان بشكێندرێت و شەرمەزارى گەل و وەلات ببن , نووخشە لەتەواوى گەندەل و دزو مشەخۆرەكان ئەوانەى یارى بە سەروەت و سامانى ئەم گەلەوە دەكەن ..
پارتییهک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست