هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه و دووان بۆ دواوه
Sunday, 15/05/2011, 12:00
له‌و کاته‌وه ناڕه‌زایی،خۆپیشاندان و ده‌نگی ئازادی و ئازادی خوازان زیادی کردووه
و به‌رز بۆته‌وه، به تایبه‌تی له ۱۷‌ی شوباته‌وه، که رۆژێکی گرنگه له مێژووی سیاسی نوێی کورد و کوردستاندا، وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌یه،مژده‌ی ڕۆژێکی ڕووناکه، سه‌رهه‌ڵدانێکی نوێ یه، ڕاپه‌ڕینێکه دژی گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و پێشێلکردنی یاسا، سه‌ره‌تای هه‌نگاونانه بۆ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی یاسا و که‌رامه‌تی ئینسانه، له‌و کاته‌وه مه‌سعود به‌رزانی هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه ده‌نێت و ڕۆژی دواتر دوو هه‌نگاو ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه، له قسه‌کانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و
قسه‌یه‌کی تر ده‌کات، هه‌موو قسه‌کانی خۆی ده‌سرێته‌وه، پووچه‌ڵ و بێ بایه‌خ ده‌کات
ئه‌گه‌ر چی له ئه‌ساسدا بێ بایه‌خ و و جێی بڕوا نین.
وتی؛ خه‌ڵک ناڕازیه، داواکاری هه‌یه، حه‌قی خۆیه‌تی، به‌ڵام له ژێره‌وه پیلان داده‌نێن، هێڕشی ده‌که‌نه سه‌ر، ده‌یترسێنن، بێده‌نگی ده‌که‌ن، زندانی، ئیهانه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ن. باسی دوو ئه‌جندای کرد، ویستی شه‌قام له ئۆپۆزسیۆن جیا بکاته‌وه، دوای دوو ڕۆژ هه‌مووی تێکه‌ڵ به‌یه‌ک کرد و وه‌کو هه‌موو دکتاتۆره‌کانی
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب، مله‌ت و ئۆپۆزسیۆنی به دوژمن و خاین و پاڵپێوه‌نراو وه‌سف کرد. بڕیارێکی ده‌رکرد بۆ دادگایی کردنی بکوژ و کوژراوه‌کان پێکه‌وه، بڕیاری وا بلیمه‌تی ئه‌م کابرایه‌مان پشان ده‌دات، به‌ڵام هێشتا ئه‌مره‌که، چونکه ئه‌وه‌نده ساکار و بێ مه‌عنا و مناڵانه بوو، له سه‌ریڕڕه‌شه‌وه نه‌گه‌یشتووبوه هه‌ولێر، په‌شیمان بووه‌وه . بێجگه له‌مه‌ش، له سه‌ر داوای ئۆپۆزسیۆن، ڕازیبوونی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت، چونکه سه‌رۆکه‌که‌ی د.به‌رهه‌مه و یه‌کێتی یه، به‌ڵام ینک بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م له شه‌رمه‌زاری بپارێزێت، هاته سه‌ر خه‌ت و بڕیاره‌که‌ی گۆڕی، ئێستا ده‌ڵێت باسکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت کوده‌تایه.
ته‌نها خاڵێکی له داواکانی ئۆپۆزسیۆنی به دڵه و قه‌بووڵه، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌شی قه‌بووڵ نه‌بوو، ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی پێش کاته، ئه‌مه‌ش چونکه وه‌کو هه‌موو جار ئه‌توانن په‌نا به‌رنه به‌ر ته‌زویرکردن، فیڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی، به‌و شێوه‌یه له‌م ته‌نگانه، له‌م قه‌یرانه، له حه‌ق و حسابی خه‌ڵک، خۆیان نه‌جات به‌ن.
ڕۆژێک ده‌ڵێت با بێن پێکه‌وه چاکسازی بکه‌ین، دوای ڕۆژێ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت، نه خێر ئێمه خۆمان ده‌یکه‌ین، ده فه‌رموو چاوه‌ڕوانی چیت، کێ ده‌ستی گرتوویت، ئه‌گه‌ر درۆ ناکه‌ی ، ئه‌گه‌ر ده‌وێریت، ئه‌گه‌ر پێت ده‌کرێت و ده‌توانیت، ئه‌وه پێشنیاره ۲۲)خاڵه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرایه و له‌به‌ر ده‌ستایه ده فه‌رموو جێبه‌جێی بکه، ئه‌وه داواکارییه ۱۷)خاڵه‌که‌ی په‌رله‌مانه، که داوا و داخوازی شه‌قام بوو، چیتان لێ کرد، چی به سه‌ر هات؟ بۆ چه‌واشه‌کاری دوو ڕۆژ له په‌رله‌مان باسی لێوه کرا و زنده‌به‌چاڵ کرا، که‌مێ شه‌رم بکه‌ن، به‌سه چه‌واشه‌کاری و درۆ و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی، ئه‌م کاره قێزه‌ونانه‌تان ڕاگرن، جارێک هه‌نگاوێکی ڕاسته‌قینه بۆ پێشه‌وه بگرنه‌به‌ر، یان له سه‌ر خۆ، په‌له‌کردن باش نییه، په‌له کاری شه‌یتانه.
ئه‌مه سێ مانگ زیاتره قه‌یرانه‌که سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌رزانی وه‌کو که‌سێکه به ده‌وری خۆیدا بسووڕێته‌وه، گێژ بووه، یان کات ده‌کوژێت و به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت عه‌مری ڕژێمه بۆ گه‌نه‌که درێژ بکاته‌وه، گه‌نجای کورد ماندوو و بێهیوا بکات، ئه‌مانه له بیریان چۆته‌وه که باب و باپیرانی ئه‌م گه‌نجانه به ده‌یان ساڵ له شاخدا، به برسێتی و هه‌ژاری خه‌باتی چه‌کداریییان ده‌کرد و تاکو سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام بوون، ئینجا ئه‌م نه‌وه شێره خوێن گه‌رمانه، له مه‌یدانه‌کانی ئازادی‌دا، له سه‌ر شه‌قامه خۆشه‌کانی سلێمانیدا، که یه‌کێکه له شه‌قامه خۆشه‌کانی دنیا، چۆن ماندوو ده‌بن؟
ئه‌م هه‌نگاونانه و زوو په‌شیمان بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه یه‌کێ له‌م دوو هۆیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت؛ یان به‌رزانی ئینسانێکی زۆر که‌م توانا و لاوازه و شایانی ئه‌و جێگایه نییه و به باشی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی پێ ناکرێت، سه‌ری لێ تێک چووه و نازانێت چی بکات، ئه‌و خۆی له هه‌قیقه‌تدا وایه، که‌سێکه ڕیز له قسه‌ی خۆی ناگرێت، ئینجا چۆن مله‌ت ڕیزی لێ بگرێت؟
هۆی دووه‌م ترسی ڕاپه‌ڕین و که‌وتنه به‌ر تووڕه‌ی مله‌ت و ڕاماڵینی خۆیان و ڕژیمه گه‌نده‌ڵه‌که‌یان و دادگایی کردنیانه، ئه‌مه‌ش نا حه‌قی نییه.
به‌رزانی ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان کوده‌تایه، که‌واته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم باشترین چاره‌سه‌ره بۆ بنیاتنانی ڕژیمێکی دیمکراتی په‌رله‌مانی و له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست