کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆڕان بەرەو دەسەڵات وەیان چوونە ناو دەسەڵات

Saturday, 03/05/2014, 12:00

1813 بینراوە


گۆڕان دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە بەهەڵبژاردن و کاری نێو پەرلەمان ناتوانێ هیچ لەو دروشم و لۆگۆیانەی هەڵیگرتبوو بۆ دەنگدەرانی بباتە سەر، هەستا بەوەی کە بچێتە ناو دەسەڵاتەوە بەو مەرجەی بتوانێ قەبارەی خۆی گەورەتر بکات. لێرەوە گۆڕان کەوتە هەڵەی گەورە و درێژ خایەنەوە کە ڕەنگە دەرئەنجامی ناهەموار بچێنێتەوە.
گۆڕان لەڕاستیدا ئەبوو ئەوەی لەبەر چاوبێت کە لە ڕابردوو، یان لەداهاتوو ناتوانێ بڕیاری مێژوویی و گەورەو چارەنووساز بدا لەناو کابینەی هەشت و پەرلەمانەکەی ئێستا کە سەرۆکەکەی لەوانە. شاری هەولێر لەدوای ٣١ ئابەوە هەر پارت و ڕێکخراوێ لەوێ کاری سیاسیان کردبێ، حەتمەن نەیانتوانیوە بەئازادیانە مامەڵە لەگەڵ پارتیدا بکەن، لەهەموو هەڵبژاردنەکاندا تەنها پارتی براوەی یەکەم بووە و بێ ڕکابەربوە. نەك هەرئەمەش، بەڵکە لەکاتی تریشدا پارتی هەر خۆی وەك گەورە نیشان داوە و تەنها خۆی یەکلاکەرەوەی بڕیارەکان بووە گەر خۆشی لەدەرەوەی ئەو هاوکیشانەدا بووبێ. بۆ نمونە کاتێ دکتۆر بەرهەم کابینەی شەشی وەرگرت، نێچیرڤان ئامادە نەبوو کەوا ئۆفیسی خۆی بدا بە دکتۆر بەرهەم و کلیلەکەی تەنها لای خۆی مایەوە تا کاتێ تاڵەبانی هێنایەوە و کردییەوە بە سەرۆك وەزیران. نمونەیەکی تر؛ کاتێک جێگری سەرۆکی هەرێم دەست نیشانکرا و کۆسرەت بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیانرا، کەچی مەسعود هیچ کاتێ نەیهێشت لەهەولێر ئۆفیس بکاتەوە و زۆربەی کاتەکان تەنها لە سلێمانی بوو. دیارە نمونەی تر زۆرە و چەندین وەزیری یەکێتی لە هەولێر بەقەدەر بریکارە پارتیەکە دەسەڵاتی نەبووە بەسەر وەزارەتەکەی و نمونەکەی (دکتۆر دلاوەر عەلادین) لەکاتی داخستنی زانکۆی هەولێر کە بەبێ پرس و ڕای ئەو ئەو کارەیان کرد و پارتی هیچ حسابێکی بۆ نەکرد. یان کاتێک وەزیری پێشمەرگە (شێخ جەعفەر) لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەگیریان هێنا، تا وای لێهات داوای لە بریکارەکەی کرد تا کارەکانی بۆ بکەن.
ئەمانە هەمووی ڕاستی ئەوەمان بۆ دەرئەخات کەوا تا هەولێر پایتەختی کوردستان بێ و وەتا بەدەست پارتیەوە بێ، ئەوا شکی تیا نیە هیچ هێزێك ناتوانێ هیچ بڕیارێك بدا. جا ئەو کەسە سەرۆك پەرلەمان بێ، سەرۆك وەزیران بێ، سەرۆکی هەرێم بێ، یان هەر پۆستێکی تری گەورەی هەبێت، ئەگەر پارتی نەبێ ئەوا هیچ کارێکی بپ بەڕێوەناچێت، ئاخر جارانیش هەر وابوو؛ تەنها ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی خەڵکی شاری تکریت و سەر بە بنەماڵەی سەدام بێ، ئەو کەسە لەتوانایدا بوو هەر بڕیارێك بدا کەس بۆی نەبوو ڕەتی بکردایەوە. هەنووکە بنەماڵەی هەزار پیاوەکەش هەمان شتن لەکوردستان بەگشتی و لە هەولێر بەتایبەتی.
جا بۆیە با کەس بەتایبەتیی گۆڕانخوازەکان خۆیان بەوەوە بانەدەن، قسەی زل نەکەن و پۆزمان بەسەردا لێنەدەن. ئەوەی لەهەولێرباڵا دەستە و بڕیار لەدەستی ویدایە یان پارتیە، یان کار بۆ پارتی ئەکات. با چیتر نەگۆڕان و نە ئەو کەسانەی لەلایەن گۆڕانەوە پۆستیان دراوەتێ بەڵێنی گەورە نەدەن و دڵنیاین کە ناتوانن لەهەولێر و لەژێر دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەییدا سەرکەوتوو بن هەر وەك چۆن لیستی خۆیان لەپەرلەمانی هەولێر نەیانتوانی هیچ هەژموونێ لەسەر پەرلەمان دروست بکەن. پارتی هەروەك چۆن یەکێتی قووت دا، ئەوا گۆڕان پاروویەکی ئەوەندە قوورس نیە تا بۆ پارتیی نەجورێ و هەزم نەکرێ. ئەوەی پێی وابێ کەوا پەرلەمانی ئێستاو کابینەی هەشت لەوانەی تر جیاواز تر و کاراتر و دڵسۆزتر ئەبێت بۆ خەڵکی باشوور، ئەوا خۆیان زیاتر ئەگەوجێنن.
گۆڕان ئەبوایە بەهەوڵی خۆی و بەڕاستگۆیی لەگەڵ دروشمەکانیدا بوایە. ئەبوایە بەرەو دەسەڵات بچوایە ، نەك بەشداری حکومەتی بنکە فراوان. گەر ئەمەی ئێستا ئەیکەن، خۆ ئەیانتوانی لەساڵی ٢٠٠٩ بە پراکتیك بەشداری حکومەتی بنکەفراوانیان بکردایە. گۆڕان هەڵەی زۆر کردوە و ئەمەی ئێستاش هەڵەیەکی ترە چۆتە مێژووی ئەم ڕێکخراوە دەستکردەوە، من وای بۆی دەچم کە گۆڕان لە چوار ساڵی ئاییندەدا نەتۆزیان ئەمێنێ نە ڕەنگیان.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)