بهناو سەرۆكێك لە دراو و میللەتێكی برسی .
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
تەنها كاتژمێریك بەسە بۆ ئەوەى بەهەزار جۆر ویژدانت بیمار ببێت و خوێن بەسەر دڵتا بێتە خوارەوە، لە پیاسەیەكى ناو بازاڕگای هەر شارێكى ژێر فەرمانڕەوایی دیکتاتۆریانهی مهسعود و دار و دەستەكەى.
بێگومان تەنها پیاسەیەكى سەر ئەو شەقامە بەسە و نوزە نوزى دوومناڵی نووستووى ناو كۆشی دوو پیرە دایك و هەڵلەرزینى دوو پیرە پیاو لە برسا بەسە بۆ ئەوەى تێبگەین كە ئێمە لەخەودا بووین جەنابی بارزانى بە نەوە و نەتیجەوە هەموومانى فرۆشت، دەستی ووشك هەڵاتووى حەماڵەكانى ناوبازاڕ و هات و هاواری ئەو مناڵانە بەسن كە دواى خوێندن لە بازاڕەكاندا بە پاڕانە وە و بە كولەمەرگى چەند دینارێك پەیدادەكەن بۆ بژێوییان.. بێ گومان ژنە گەڵامێو فرۆشەكان شایەتن كە سەرۆك جگە لە پڕكردنى عەمارەكانى خۆیی و جگە لە خشڵ كڕین بۆ خەسووی كاكە سەردەشتى نەمر و جگە لە سەروەت خستن بۆ نەوەكانى بیری ئەوەى نیە تەنها پارەى دوو قووم نەوتیش بۆ هەژارەكانى ووڵات خەرج بكات و ئاوڕێك لەو هەموو سواڵكەر و هەژار و برسی و بێ ماڵ و حاڵانە بداتەوە..
كەس نازانێت جەنابی سوپاسالاری كورد و قارەمانى مێژووىتهزویر ئەم نەتەوەیە كەى بیر لەوە ئەكاتەوە تەنها ژەمێك لەگەڵ مناڵانى ئیشكەر و هەژار و برسی ئەم ووڵاتەدا نان بخوات. بۆ بیری چۆتەوە لەگەڵ سەڕف كردنى پارەى سەیارەكانى جەنابی ئەندام پاڕلەمانەكانماندا سەرەپارچەیەكیش بدات بە پایسكیل بۆ مناڵانى بەد بەخت و زوڵملێكراوى ئەم گەلە؟
میللەتێك كە بە پێی مەزاج و زەوقی بازرگانى كۆمەڵێك دەست و پێوەندى حیزبەكان مانگانە بڕێك خۆراكی ئێكسپایەر و ئالیكی ئاژەڵانى دەووڵەتانى دراوسێ، خۆراك و خواردنیەتى و جەنابی سەرۆك و پەرلەمان و حكومەتچییەكانیشمان تەنها بیریان لای ئەوەیە كامە بیرەنەوت بفرۆشنەوە و لەكوێ ماركێتێكى توركى لەگەڵ میدی توركیدا بكەنەوە و لە كوێ تاتلیس ستییەكى نوێ بكەنە قوربانى مەرامە قێزەونەكانى خۆیان.. میللەتێكى ماندوو كە بەردەوام 15 بۆ 18 سەعات كار دەكەن و ئاوهاش یان كرێچین یان قەرزاری عەقاری حكومەتى بارزانى و تاڵەبانین و یان ئەوە هەر پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و جاسوسی جەنابیانین و دیسانەوە بەو جۆرەش هەر بەحاڵ ئەتوانین بژین.
وێڕای ئەوەى كە هەرچی سەرۆكایەتى و مەرۆكایەتى ئەم هەرێمە هەیە بە گەورەو بچوكیانەوە ئاگایان لەوەیە كە لە دواى پرۆسەى ئازادكردنى عێراقەوە تەواوى كۆمەڵگای كوردى بووە بە دوو بەشەوە كە زۆرینەیان هەژار و كەمینەیەكى حیزبی و بنەماڵەیش لە ڤێلا و سیاحەت و بازرگانى و ئیسراحەتى بەهەشتیدا دەژین، كەچی بێ ئەوەى كارێك بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى ئەم دیاردەیە بكرێت، تەنانەت وەك ئەبینین بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى بە شێوەیەكى سەرسوڕهێنەر خویان داوەتە درووست كردنى بازاڕگای گەورە گەورە و درووست كردنى سەنتەری بازرگانى بیانى و بانك و هتد.. ئەمە جگە لەوەى كە هەردوو تاڵەبانى و بارزانى ئێستا ئەو ئیشە سوك و مامەڵە ئاسانانەیان وازلێهێناوە بۆ ماڵەوەیان و خۆیان زیاتر خەریكى مامەڵەى نەوتدزینن و نیشتیمان فرۆشتنن.
کوردستانپۆست: نووسهر دیاربوو کۆمهڵێ وشهی بهرێزی بۆ مهسعود بهکارهێنابوو ، ئێمه سانسۆرمان کرد ، چونکه ههرگیز دز ، تهزویرچی و تیرۆریست بهرێز نین ، با برای نوسهر بۆ لهمهودوا رهچاوی ئهو تێبینییه بکات ، چونکه ناوهێنانی مهسعود به کهسیکی بهرێز خهڵکی کوردستان ئازاردهدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست