کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەخاكى خاكى خاكى دامەن بە ،وەگەر نا تۆزى بەر بادى كەئاوى ئاوى گەوهەربە ،وەگەرنا بڵقی سەرئاوى

Sunday, 21/03/2010, 12:00


كوردستان خاوەن پێگەیە كى جوگرافى گرنگ وسەروەت وسامانێكى زۆرە بۆیە هەر كەسێك لە خێرو بێرى ئەم وڵاتە سود مەند بوبێت بەزەحمەت لەژێر چنگى دەر هاتوە ئامادە بوەهەمووهەوڵێك بخاتە گەڕ وەنەهێڵێت لەژێر چنگى دەر بهێنرێت،نمونەش بۆئەم مۆدێلەلەبیر كردنەوە قۆناغى داگیركردنى كوردستان بوو لەلایەن بەعسی شۆڤێنیەوە كەبەبەر چاوى دونیاوە كەوتبویە قەتڵوعام كردنى خەڵكى بێدیفاعى كوردستان كەچى كەس نەبو لایەك لەم نەتەوە زوڵم لێكراوە بكاتەوە دێڕێك بنوسێت دژى ئەو قەتڵو عامە بەعس بۆسەر گرتنى ئەم پلانە جینۆسایدیە كەمەبەست لێى نەهیشتنى ئەم گەلە ستەم دیدەیە بوو بۆئەم مەبەستەش چەندین ڕێگەى تاقى كردەوە لەوانە ئەنجام دانى پرۆسەى ئەنفال كیمیا باران كردنى هەڵەبجەو سێوسێنانوو گەلێك ناوچەى تر كە بەر ئەنجامە كەى كوشتنى منداڵوو خەڵكى بەتەمەن بوو بیابانى عەرعەربویە مەنزڵگەى چەندین كوردى خێرلەخۆنەدیوبەشخوراوو بەكتریاى سیانیدو غازى خەردەل بویە خۆراكى منداڵى مەلۆتكە كراو بەڵام بەداخەوە هەر ئەوانەى سود مەندبون لەم قوربانیانە لەخوێنى ئەم شەهیدانە یەكێكیان لە یادى هەڵە بجەدا بەشدار نەبون ئەوەندەیان بەخەڵكى هەڵەبجە ڕەوا نەبینى كەبێن وەك نمایشێكى سەربازى ئامادەى خەڵات دابەش كردنەكەى بن وەك هەموجارێك لە شاشەى (tv) یە بانگ بێژە كانیانەوە دەى بینین بەڕێزانى كوردو سەر كردە شەبەحەكان باتۆزێك ڕێگەتان ببڕیایە و ئامادەى ئەو پرسەبونایە كە خۆتان ئاختان بۆ چەندین قوربانى تر هەڵدە كێشا! بۆئەوەى قاچى كورسیە كانتان زیاتر بچەقیایە بەعەرشى دە سە ڵات دا بایادى (16/3/1988) ببوایەبەسیمبولێك لەلاى عەرە بەكان توزێك نرختان بایە تێ باخەڵكى ئەو شارە تۆزێك هەستى بە خەم خۆریتان بكردبایە خۆدەنگى خەڵكى ئەوشارە هى ئێوەبوو ئێوە دەنگە كانتان لەپیشەوە بوو بۆكەسێكتان دیارنەبوو لەپرسە كەماندابەڵام ئامادەن لە كاتى هەڵبژاردندا بمانكەن بەشێرو ئەنواع جڕوجانەوەرى تر شارە كەشمان بكەنە قەڵاى سەوزوزەردومۆرو سورو شتى تر من پێم وایە ئامادە نەبونتان لەپرسە كەماندا جێگەى پرسیارە ؟كەدەبێت هەمو هەڵەبجەیەك ئەو پرسیارەتان ئاراستە بكات سەرە ڕاى بەردانى شۆفیرى باڵەفڕەكە كەبەر پرس بوولەگیانى (5000) خەڵكى بێدیفاع چما ئەوانە كورد نەبون ؟وە دادگاى كردنى بكوژانى كوردە كەبە گولەى خیانەت تان لەناوتان برد،براگەلینە ئێوە لەتاو پارەو كورسی وڤێلاومەزرەعەى ئاسك بەخێو كردن ئاگاتان لە كەس نیە! هەرچى گەنجى ئەم وڵاتەبوو هەمو سەرى خۆیان هەڵگرت نەك لەبەر كەیفو سەفا وەك منداڵە كانى ئێوە بەڵكو لەپێناو پاروە نانێك دا هیشتا جەنابتان وازناهێنن دەڕۆنە ئەوروپاو پڕوپاگەندەى ئەوە دەكەن كەوڵات شامى شەریفەو بۆمان دیپۆرت بكەنەوە باببنە چەكدار لەسوپا كەمان بەرگرى لە مەزرەعەو ڤێلا كانمان بكەن ئەمەدیارى دەستانە كەدەچنە ئەوێ بۆمانى دەهێننەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە