گریـــمانــه‌ی دیدارێکی گه‌وره‌هونه‌رمه‌ند زیـاد ئه‌سـعـد
Friday, 29/01/2010, 12:00
بۆ مرۆڤ که‌مێك سه‌خت بوو جگه له به‌رامبه‌ره‌که‌ی بتوانێ چوار ده‌وره‌که‌شی وه‌ك چۆن خۆی مه‌به‌ستیه‌تی په‌یامی خۆیبدات به‌گوێیاندا، ئه‌مه‌زه‌مانێك بوو تێپه‌ڕی جاگرنگ نه‌بوو ئه‌و په‌یامه چییه، به‌ڵام ئێستا ئاسان تر، ته‌نانه‌ت ئاسان تر له ده‌یه‌ی ڕابردوو، ئه‌گه‌ر زه‌مانێك په‌یامی پاشا‌و سه‌ردار و ده‌سه‌ڵات دارێك له‌ڕێگای نامه‌به‌رو ته‌ته‌ره‌وه بوو بێت هه‌ر له‌و ساته‌دا په‌یامی هونه‌رمه‌ندێك چ وه‌ك لاوك، حه‌یران، گۆرانی له‌ڕێگای ڕادیۆ، قه‌وان یان کاسێت بووه، خۆئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانیشیان هه‌مووی سه‌رگوزشته‌و په‌یامی دلێری و بوێری ڕۆڵه‌کانی گه‌ل و پاکی و خۆشه‌ویستی عاشقانی ئه‌م گه‌له‌بوون، له‌مڕوانگه‌یه‌وه من پێم وایه و دڵنیاشم که‌هه‌روا بووه په‌یامی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وکات زۆرخێراتر له‌ته‌ته‌رو قاسیده‌کانی پاشا‌و ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌وکات ئه‌گه‌یشته زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری تاکی کۆمه‌ڵ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکی که‌م بوون به‌ڵام پتر له‌ناوه‌ڕۆکی خۆیان ئه‌پێکا من نامه‌وێت زیاتربگه‌ڕێمه‌وه‌و خوێنه‌رهیلاك بکه‌م، ئه‌مه‌وێت بڵێم هه‌رتاکێك ئیمڕۆ زۆر به‌ئاسانی هه‌رپه‌یامێکی هه‌یه ئه‌توانێت بیگه‌یه‌نێت له‌نزیكترین کاتتدا، به‌ڵام تاچه‌ند کاردانه‌وه‌ی ئه‌بێت ئه‌مه‌په‌یوه‌سته به‌ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که.
ئه‌و په‌یامه‌ی من ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم که‌کاردانه‌وه‌و ئه‌نجامێکی خێرا‌و دڵخۆشکه‌ری به‌دوای خۆیداهێنا په‌یامه هونه‌ریه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌رز کاك (هاوتا ئه‌سعد)ه. که‌له‌به‌رنامه‌یه‌کی پڕله‌سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ ووڵات که هونه‌رمه‌ند (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) بۆی ساز کردبوو له‌گه‌ڵ کیژه هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ پڕله‌سۆز (کیژێ)ی کچی هونه‌رمه‌ند. نه‌خوندنه‌وه یان خوێندنه‌وه بۆنه‌کردنی کاره‌گه‌وره‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده یان هه‌ندێ جار به‌پێچه‌وانه لێکدانه‌وه بۆکاره‌کانی وایکرد ساڵانکی زۆر ئه‌و بلییمه‌ته نه‌یه‌ته گۆ تاله‌به‌رنامه‌ی (ئه‌ژده‌ر شۆ) به‌ئاشکراو حه‌قانه سه‌رنج و تێبینی و گله‌ییه‌کانی بۆ ده‌سه‌ڵات و میدیاکان و ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌موو جه‌ماوه‌ر خسته‌ڕوو که‌سی بێ وه‌ڵام نه‌کرد به‌عاشقانی ده‌نگی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کورد(زیاد ئه‌سعد)یشه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج و تێبینه‌کانی هاوتا ئه‌سعد بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی تر یان پلانی به‌شی هونه‌ری ڕێکخراوی یه‌کێتی لاوانی دیموکرات بێت که‌هه‌ستا به‌دابه‌ش کردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له هونه‌رمه‌ندان من زۆر ده‌ستخۆشییان لێ ده‌که‌م هه‌ستی هونه‌رییان به‌رز ڕاده‌گرم ئاوڕدانه‌وه له هونه‌رمه‌ندان ئه‌رکێکی نیشتمانی گه‌وره‌یه به‌بێ جیاوازی له‌نێوان شانۆکاران بێ یان شێوه‌کاران و گۆرانی بێ‌ژان ...هتد.
ئه‌وه‌ی یه‌کجار جێگای دڵخۆشی بوو که‌به‌داخه‌وه له‌ناو ئامه‌ده‌بواندا ئاماده نه‌بوو خه‌ڵات کردنی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کورد و دووره ووڵات کاک (زیـــاد ئــه‌ســعــد) بوو، خه‌لات کردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده که‌خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و وه‌ك مامۆستایه‌كی هه‌ستیاری سه‌رده‌م له‌به‌ره‌و پێش بردنی دایه گـــریـــمانــه‌ی ئه‌وه‌ی لادروست کردم ئاخۆ ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ڕۆژێ له ڕۆژان سه‌رنج و تێبینی و گله‌ییه‌کانی له یه‌کێ له میمبه‌ره‌کان خسته‌ڕوو تۆ بڵێی یه‌کێ له‌ڕێکخراوه‌کانی تری کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کار و پیشه‌زۆرانه‌ی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن جارێکی تر ئاوڕێکی تر له هونه‌رمه‌ندان بده‌نه‌وه یـــان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌و خه‌وه ڕۆمانتیکیه ئه‌وروپیه عه‌ره‌بیه خه‌به‌رده‌کاته‌وه‌و ڕاده‌چڵه‌کێنی؟ به‌خه‌به‌ری دێنێ له‌وه‌ی(17-18) ساڵه قوتابخانه‌یه‌ك بێ نه‌وایه! (17-18) ساڵه ده‌رچوانی ئه‌و قوتابخانه‌یه شایه‌تی و شانازی به‌بڕوانامه‌کانیان ئه‌که‌ن که‌مامۆستاکه‌یان (زیـــاد ئه‌ســعـد)ه، جگه له‌هه‌ندێ بێ‌باك. (17-18) ساڵه ئاشقان و هه‌وادارانی ئه گه‌وره هونه‌رمه‌نده چرکه به چرکه ئه‌ژمێرن تا هه‌واڵێك له‌و یان له گۆرانیه‌کی ئه‌و بزانن! بۆ ئارامی دوای جاوه‌ڕوانی زۆر په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر گوێگرتن له وانه‌ی که چ وه‌ك هۆنراوه یان ئاواز سودیان له گه‌وره هونه‌ر مه‌ند (زیاد) وه‌رگرتووه بۆ ئارامی دڵیان گوێی لێده‌گرن چونکه هه‌ست و سۆز و نه‌رمی ده‌نگی ئه‌وی تێدا به‌دی ئه‌که‌ن. دێـــت ! هه‌ردێت ئه‌و ڕۆژه به‌ڵام له‌کام میمبه‌ر و که‌ی و چۆن که‌مێك سه‌خته چونکه فراوانی دڵی (زیاد) و گه‌وره‌یی و خۆڕاگری ئه‌و پێویستی به میمبه‌رێکی فراوان هه‌یه تا تیایدا ده‌رکه‌وێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست