دانیشتنی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاق
Sunday, 04/04/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداربوو له دانیشتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێڕاق (پارتی، یه‌كێتی، لیستی گۆڕان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) به‌ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه‌وا له دانیشتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم لایه‌نه براوه‌كاندا كۆمه‌ڵێك باس و خواسی سیاسی گرنگ باسكراوه، وه هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه كۆده‌نگیه‌ك به‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غدا.
ئه‌مه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوویه جێگه‌ی دڵخۆشبوونی خه‌ڵكی به‌وه‌ی هه‌نگاوێكی باشنراوه له پێناو هه‌ماهه‌نگبوونی كورد به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن هیچ هه‌نگاوێكی وایان له‌و دانیشتنه نه‌نا به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بوایه داواكانی خۆیان و خه‌ڵكی جه‌ماوه‌ریان به ده‌سته‌ڵات گه‌یاندباو پێداگیریان له مافه‌كانی میلله‌ت كردبا چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره ده‌سته‌ڵات پێویستی به موعاڕه‌زه بێت كه‌چی ئۆپۆزیسیۆن زۆر به ئاسانی ته‌سلیم بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی موعاڕه‌زه داوای گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی حیزبیان كردووه كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه نیوه‌ی بڕدرا ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی زۆر لاوازه ده‌بوایه موعاڕه‌زه داوای شتی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بكه‌ن.
جێگه‌ی باسه هاوپه‌یمانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر بنچینه‌ی كوردایه‌تی دروست نه‌بووه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكردنی پۆست و سامان و نه‌وت و پێكهێنانی ده‌سته‌لات دروست بووه بۆیه ده‌بوایه لایه‌نه‌كانی موعاڕه‌زه داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تێكیان كردبا له‌سه‌ر بنچینه‌ی كوردایه‌تی یان ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش به‌شداربوونایه له‌دابه‌شكردنی پۆست و سامان و نه‌وت و هه‌یئه‌ی ئیداری، ئێستا ده‌رقه‌تێك له‌به‌رده‌م موعاڕه‌زه‌دا ماوه كه ئه‌و سێ شه‌ممه‌یه پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌قیس خۆیان نه‌ده‌ن و به‌شداریه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت هه‌م له كوردستان و هه‌م له به‌غدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست