کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانوەكانی شارەوانی رانیە چۆن دابەش كران

Wednesday, 10/11/2010, 12:00




هەرچەندە دوای چوار ساڵ لە دروستكردنیان خانوەكانی ناو شارەوانی رانیە بەهۆی بونی كێشەو ململانێو تەكەتولاتی حزبی لەنێوان قائیمقامی رانیەو سەرۆكی شارەوانی رانیە، دابەش نەكران بەسەر فەرمانبەرانداو وەك كەلاوەیان لێهات، بەڵام لەو ماوەیەدا هەر چوار خانوەكە بەشێوەیەك كە قائیمقامو سەرۆكی شارەوانی رانیە پێیان باش بوو دابەشیان كردن بەسەر چەند كەسێكدا كە ئەمەی خوارەوە سیڤی ئەو كەسانەیە كە خانوەكانیان وەرگرتووە.
1- خانوی روكنی یەكەم درا بە یەكێك لە پیاوە دزو گەندەڵەكانی شارەوانی كە لەسەر حسابی شارەوانی بۆتە خاوەنی هەمو شتێكو دزێكی كارامەیە لە دروستكردنی وەسڵو مەكینەیەكی سەردەمیانەی هەیە بۆ ماستاوكردنو باوكیشی هاوكارێكی بەهێزی بوو بۆ دەسكەوتنی ئەو خانوە.
2- خانوی دووەم دراوەتە بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامی رانیە كە بەهۆی ماستاوە خەستو خۆڵەكانیەوە بۆ قائیمقامو گۆرینی ئاراستەی نوسینو كارە رۆژنامەگەریەكانی لە بەرژەوەندی عەلی حەمەد وسو جوانكردنی كارە ناشرینەكانی ئەو بەرپرسە، توانی خانوێك وەربگرێت.
3- خانوی سێیەم بەخشرا بە كچی یەكێك لە هاورێ نزیكەكانی قائیمقامی رانیە
4- خانوی چوارەم درایە عەنتەرێك كە بەهیچ شێوەیەك ئەو مەرجانەی بۆ دابەشكردنی خانەوەكان دانرابوون ئەوی نەدەگرتەوە، چونكە دوو جار زەوی وەرگرتوە، بەڵام بەهۆی چاوسوركردنەوە لە سەرۆكی تازەی شارەوانیو پیشاندانی هێزو چەك هەر بە زۆرە ملێ خانوێكی بەركەوت.
ئەوە شێوازی دابەشكردنی ئەو خانوانەبوو كە ماوەی چوار ساڵە دروستكراون، لەكاتێكدا چەندین فەرمانبەری ناو شارەوانی هەن كە كرێچینو سودمەندی حكومەت نینو توانای دابینكردنی كرێ خانویان نیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی واستەیان نیەو وەك ئەو خزمانەو چەكیان پێ نیە بۆ هەرەشەو تۆقاندن، دەبێ هەر بێ خانو بن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە