پهرلهمانی فاشیلی ئێستا..ههڵبژاردنی داهاتوو..
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
1741 بینراوە
لەوەتەی من هەم بە بانانەوە خەو ئەبینم بە کوردستانـــاوە
ئێستاکە بیستم کە نایەتەدی لە بڕیارێکی پەرلەمـــــــانــەوە
گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنــــــە ئاڵۆش کەوتۆتە کورسیەکانەوە
هەرئەندامێ بێ چەنەی خۆی بدا سەرۆک گوێ ئەگرێ بە ویژدانەوە
فرسەت قسە بکا؛یازانا و عەونی جەمال کەرێکە بە کورتانــــــەوە
ڕەنگی زەرد ئەبێ؛دۆش دائەمێنێ گیر ئەخوا بە دەست وشەکانەوە
پێشنیارەکەی حاتم بەجێیــــــــــــە ئاگری شەڕی درەوشــــــــــــــــانەوە
بەوجهەی نەزەرشێخ جەعفەر وتی دەستم سڕ بوە بە ئاســــــــــمانەوە
مەمنونم ئەگەر موداخەلەکەم دەنگم ئەخەمە پاڵ ســـــــۆزانەوە
سزا زیاترکەن بۆ ئەو کەسانەی دڵێکیان خۆشە بە گۆڕڕانـــــــــەوە
بە زۆرینەی دەنگپەسەندیش کرا لیژنەی یاسایی بە فرمـــــــــانەوە
دو سەعات گوێم گرت لەقسەکانیان ڕاستیەکم نەبیســت لە درۆکانەوە
شروعی قــــانون بۆ ئینتیخابات عیلاقـەی نیە بە دەنــــگدانــــــەوە
وایان پێ ووتون ئەوەندە بـــڵێن قسەی زیاد نەکەن لەخۆیـــــانەوە
گەلاوێژ ووتی خاڵێکی گرنگ!!!! بیخەنە دڵی گەنجەکـــــــــــــــــانەوە
هەر بۆ خۆمانە ئەم هۆڵە خۆشە ئاویش شڵپەی بێ لە ژێرمـــــــانەوە
ئەو مــەلایەی کە ناوی نازانم ورتەی لێ نەهات لە زمـــــــــانەوە
چرپەچرپی بو لەژێر لێویەوە دەک خوا بیکوژی بێ ئیمـــــــــانەوە
اقتراحەکەی چرۆ ڕەفز بوو؛ کەمال مەشخوڵ بو بە ســــــۆزانەوە
خەزێنەی دەوڵەت هەرهی خۆیانە دەمیشیان گەرمە بە گیرفــــــانەوە
دو پەرلەمان تار ناویان نازانم بۆ وەزعی میللەت ئەکڕوزانــەوە
یەکێکی تریان پەلەی بو بڕوا ئەمڕۆ مەشخوڵەبە میوانـــــــــــــەوە
ئاوایە وەزعی هۆڵی پەرلەمان دڵی چی خۆشکەم بە پیاوانــــــەوە
چارەنوسمان وەک نەعلێکی دڕاو کەوتۆتە ژێر پێی حوکمڕانــــــــــەوە
کەسیش ناوێرێ فزەی لێوەبێت فزەی لێ ئەبڕن لەزمــــــــــــانەوە
قیروسی ائێمەئەی نەوەکانمان بڵێی وەک ئێە بـن بە ژانـــــــەوە
بەزەیم بە خۆم نەهاتوەهەرگیز شینی ئێوەمە بە گــریــــــــــــانەوە
نەکەونە ژێردەست حوکمی دزێوی گەندەڵی و درۆی قەحبەکــانەوە
گاڵتە بازارە لە ناو ئەم هۆڵە هیچ حەیا نی یە بەم کەسـانەوە
ڕەئی شەخسی خۆی کردۆتەبڕیار ترش و خوێ ئەکا بە قسەکانەوە
هێندەی نەزانێ نازانن کەسیان تازە ئەچنە ناو زانــــــــــکۆکانەوە
تەزویر بۆ خۆیان ڕێگا پێ دراو ە ئەمان نالکێــن بە تــاوانــەوە
پیرو پەککەوتە هەڵناسن بە بەگ پشتێکیان بەنگە بە دەرمانەوە
ڕقمان لێتانەو ئێوەمان ناوێ ئەڵێی مۆتەکەن بەسەرمانەوە
زمانمان لاڵ و پەنجەمان بشکێ گەر دەنگتان بۆ بەین لە خۆمانەوە
تازە ووشیارو نەترس و مەردین چوینەتە ڕیزی شــــــــــــــەهیدانەوە
نامانەوێ قەت ئێوە ئێمە بن ئەشیسەلمێنین لەم دەنگدانەوە