کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرجەم كەنیسەكانى سەر بە (وارگە) دەچنە پاڵ گۆڕان و پشتگیرى لە نەوشیروان مستەفا دەكەن ..

Monday, 30/01/2012, 12:00



هەرچەندە بەندە (قەشە ئارام) وەك سەرپەرشتیارى كاروبارى مەسیحیەكان لە وەرزارەتى ئەوقاف كاردەكەم لە سلێمانى و یاریدەدەرى كاك خالید جمال م وە دەزانم دواى ئەم هەڵوێستەم یەكێتى و پارتى وەك پیشەى هەمیشەییان كە هەر كەسێ باس لە ڕاستیەكان بكات و گەندەڵییەكانیان ئاشكرا بكات بە توندى مامەڵەى لەگەڵ دەكەن بەڵام لەبەر ویژدانى باوەڕداربوونمان بە مەسیح و دڵسۆزیمان بۆ كوردستان ناتوانین چیتر بێدەنگ بین .. بەڕێزان ئێمە وەك سەرجەم كەنیسەكانى سەر بە (وارگەى كوردستان) لە سلێمانى و هەولێر و دهۆك و ڕانیە و قەڵادزە دواى ڕاوێژ و چەندین كۆبونەوە گەیشتینە ئەم بڕیارەى خوارەوە ..
هاوڵاتیانى خۆشەویستى كوردستان وەك هەموو لایەك ئاگادارن یەكێتى و پارتى بە درێژایى حوكمڕانییان تاوەكو ئێستا جگە لە گەندەڵى و شەڕى برا كوژى و ماڵ وێران كردن و لەناو بردنى كورد هیچ كارێكى باشیان نەكردووە و ئومێدیشیان لێ ناكرێ بە هیچ شێوەیەك بگۆڕێن ئێمەش وەك كەنیسەكانى (وارگەى كوردستان) بێبەش نەبووینە لەو ناهەقى و ستەم و پێشێلكاریانەى یەكێتى و پارتى كە دەرهەق بە خەڵكى كوردستان پەیڕەوى دەكەن وە بۆ ئاسودەیى ویژدانمان و لایەنى یاسایى لە داهاتوودا ئێستا وەك شایەت حاڵێك لەبەردەم خەڵكى كوردستان دان دەنێین بەو ڕاستیەدا كە یەكێتى و پارتى هەمیشە ئێمەیان بەكارهێناوە بۆ مەرامەكانى خۆیان هەموو پەیوەندیەكانى ئێمەیان لە ڕێكخراوەكان و كەنیسەكانى ئەوروپا و ئەمریكا و دەرەوە هەیە كۆنترۆڵكردووە بۆ خۆیان و ژمارەیەكى خەیاڵى پارەو سامانى ئێمەیان وەك گەندەڵیەكانى تریان كردووە بە پڕۆژە و سامانى خۆیان وە ئامادەین شایەت بین بەسەر چەندین حاڵەتى تردا وەك ئاسایشى نەتەوەیى و لایەنى ترى شاراوە كە ئێمە لە نزیكەوە ئاگادارین بۆیە بڕیارمان دا بچینە پاڵ بزووتنەوەى گۆڕان و پشتگیرى تەواوى بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەكەین ..
1- قەشە ئارام . سلێمانى 2- قەشە لقمان خدر (كۆژین) ڕانیەو قەڵادزە 3- مامۆستا ئارى سلێمانى 4- قەشە سامان . هەولێر 5- قەشە جمال شبك . دهۆك
كەنیسەكانى (وارگەى كوردستان) 30-1-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە