دۆڵپای خۆماڵی
Thursday, 20/06/2013, 12:00
لە مێژووی مرۆوایەتیدا خاکی ئەفریقیەکان یەکەم سەر زەوی بووە کە مرۆو توانیویە لە شیوەی بە دەستی پێ رێگا رۆیشتەن هەستێتە سەر پێ و وەکی سەردەم راستە راست لە دوو لاق رێگاو بان بپێوێ بە پێی بەڵگەی زانستی کۆمەڵناسانی مێژوویی رەگەزی هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەچەی ئافریقایی ئەو مێژوویە حەوجێی بە کەسی شارەزایە لێکی بداتەوە و من خۆی لێ نادەم .
ئافریقای دوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی و بەتایبەت پاش سەدەی سێزدە سەردەمی ئەنگیزیسیون یا دەسەڵات قەشەکان کە زۆر رابووردوترە لە شەرە جیهانیەکان بەدەستی قەست کەوتە ئەو بارودۆخەی کە تێیدا دەژی ، خاکی دەوڵەمەند ، ژێرخانی بەهێزی مەزن ،کولتوری رەنگاورەنگوپڕ ناوەرۆک ،بە تێکەڵاو کردنی " سیاسەت و دین " لەو وڵاتانە توشیان بەتوشی چارە نوسێکی سەراسەر لە هەژاری و بێبەختی هاتووە .بە هۆی دواکەوتویی و شەڕو دەست تێوەردانی دەرەکی کەس نازانێ چەند ساڵ دەخایینێ ئەو بارو دۆخە ئاوا دەمێنێتەوە.
بۆ خوێنەری بە حورمەتی کورد جێگای پرسیارە ؟ ئافریقاو باشوری کوردوستان ؟ تەنانەت زمان و کولتورو رەنگی پێست و ........... جیاوازن . سەدان هۆ هەن کە من توانام نییە جوابیان بدەمەوە .بەڵام دەتوانم قوڕی دونیا وەسەری خۆم کەم و پڕ بەزار هاوار بکەم بۆ وڵاتێک کە بەدەست داگیرکاری خۆماڵیدا خەریکە وردوخاش دەبێ .
لە مانگی تەموزی ٢٠١١ ی، ز ولاتی سودان بوو بە دوو بەش ،باکورو باشور ، ئەوەش پاش شەڕێکی خوێناوی چەندساڵە،ئەو وڵاتە بەرەو کوێ دەڕوا من نوێنەری وان نیم وبۆ خۆیان دەزانن .ئەوەی بۆمن گرینگە ئەوەیە کە لە حوزەیرانی ٢٠١٢ ی، ز دا بەر پرسێکی باڵای باشوری سودان بە ناوی " سولفاکێری میاردیت " چەند وەزیرێکی بە هۆی تێوەگلان لە گەندەڵی ودزی خستە بەر لێپرسینەوە.(سایتئ سبەی) . قەرارە دادگا بڕیاریان لەسەر بدا .ئەوە لە وڵاتێکی تازە پێ گەیشتوی ئافریقایی ولە باشوری ٢٤ ساڵی دەسەڵات پێدراو.مێژوومان هەیە ،زمانمان دەوڵەمەندە ،کولتورمان بە هێزە ، شەهید بە لێشاوە ، سەرخان وژێرخانی ئابوریمان ڕێک هەر نەبێ وڵاتانی ،ئیسکاندیناوان ، پێ بەخێو دەبێ . لە هەمان کاتدا ،دزو جەردە ،بێ یاسایی ،زەبرو زەنگ ، پێشمەرگەی کارمەند ،تەماتە رزیوو دەرمانی ماوەبەسەر چوو کە لە لایان تورک و فارس وەک فرێزوو ڕیشەی داکوتاوە. بەخەروار سەرەوژێر دەبێ بنە ماڵەکانی خاوەن دەسەڵاتیش تەختی بەختیان بەر نادەن ودەڵین هەر ئەوەیە دەتان هەوێ یادەنا .....................؟
بەدوور لە مۆدڕنیتەی سەرمایەداری وشمشیری دوو لەبەی ئیمپریوکانی بێ رەحمی زلهێزەکان لە ناو دارستانەکانی دووردەست لە وڵاتی بریزیل نەتەوەیک دەژین کە ژیان وکولتوری خۆیان وەکی بیلبیلەی چاویان پاراستووە رێزی لێ دەگرن ، ناوی ئەو نەتەوەیە " کایاپۆ " یە کە لەو سەردەمەشدا ژنو پیاو جل وبەرگی کامڵیان لەبەردا نیە بژیوی رۆژانەیان ڕاوو میوەی دارستانە .کاتی بە رێوە بردنی مەراسیمی خۆیان دەست لە ناو دەست بە وردودرشت سرودی نەتەوەیی خۆیان دەڵینەوە بەو مانایە کە بۆ ئەوەی یەکریزی خۆیان بپارێزن ویەتریان خۆش بوێ بە مناڵەکانیان دەڵین چۆنمان شەڕ کردوە تا توانیومانە خۆمان بپارێزین و............ .،
لەوڵاتی کورد بەگشتی و لە باشور بە تایبەتی رۆژانە گوێمان لە سرودی ، ئەی رەقیب ، دەبێ پڕ بە زار هاوار دەکەین ، ئێمە رۆڵەی مێدیاو کەیخوسرەوین. (کەیخوسرەو فڕی بەرسەر کورددا نییە ، باوکی تورانیە و دایکیشی عەڕەبە من نازانم مامۆستا دڵدار ئەوکەیخوسرەوەی چۆن لە پەنا دایکمان داناوە ؟)
باشە ،سرودمان هەیە ،ئابوریمان بە هێزە ،دەسەڵاتیان بۆ دروست کردوین ،زمان و سەدان بابەتی تر ...... ئەدی بۆ حاڵمان ئەو حاڵەیە ؟ چونکی نوسەرانمان ترسەنۆکن ، مێدیاو رۆژنامەکانیش بۆ باس کردن نابن ،شا عیرمان خامە لەرزن ، ڕەخنە گرمان بۆ دەرمانی چاو هێشە وەگیر ناکەوێ ، ئەوەیە زامستانی بەشیک لە نیشتمان .من لە رۆژهەڵاتی وڵات مەزن بوم بەبارتەقای مەزنایەتی گۆی زەوی باوەڕم هەیە هەر کات لە ئێران ورۆژهەڵاتی کوردوستان ئاڵوگۆڕێک پێک بێ و نەخۆشەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە بگەڕێنەوە وەها رۆژگارێکمان بۆ دروست دەکەن کە هەموومان بە تێگڕای دەنگ هاوار بکەین و بڵێین : هەزار خۆزگەم بە کفن دزی ئەوەڵ .
جەعفەر/ کەریمی /٢٠/٦/ ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست