کوردی ته‌راوگه به‌شیک نابن له‌هه‌ڵبژاردن
Tuesday, 24/03/2009, 12:00
1592 بینراوە
به‌بڕیارێکی سه‌دام هه‌موو ئه‌و عێراقیانه‌ی که په‌ناهه‌نده بوون له ده‌ره‌وه‌ی عێراق مافی هاوڵاتێتی بوونی عێراقیان لێسه‌ندرایه‌وه . یه‌کێک له‌مافه‌کانی هاوڵاتی بوون به‌شداری کردنه له نوێکردنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌ڕێزی وڵات، که هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی گرنگێتی ، دابڕانی زۆره ملێ له هه‌ڵبژاردن ، واته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتی بوونه ..
ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر به‌زه‌ییانه ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شدارده‌بن له کاری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا ، کۆمه‌ڵگا به‌لایه‌کدا ده‌به‌ن که سیاسه‌ت و بیری خواستن وه‌ک خۆیان ده‌یخوازن بیسه‌پێنن به‌سه‌ریاندا ، سیاسه‌تی سه‌پاندن و میدیای هه‌مه‌چه‌شنی بارگراوه‌ند تێکه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ سستکردن و ترساندن ، به‌مه ڕه‌خنه‌و وه‌ڵامدانه‌وه ده‌خه‌سێنێت . قوتبی پیرۆزی باڵاتر ده‌کات و نه‌وه‌یه‌کی ده‌ست به‌برۆک ده‌خوڵقێنێت .. پارتی " به‌رنامه‌و کاری شه‌سته‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌پاندن و خۆزاڵکردن بنیاد نا ، خوێنی تاکی کوردی کرده ئه‌و هه‌وێنه‌ی تائیستا میزانییه‌ی مان و بوونی خۆی پێڕاگرد ،. شێوه‌یه‌ک له‌م سیاسه‌تگه‌له‌دا وه‌ک کلتورێکی لێهاتووه که‌ده‌ورانی دوای خۆی ، به‌هۆی کۆمه‌ڵیک فاکته‌ره‌وه ته‌نیوه . یه‌کێتی به‌هۆی کۆمه‌ڵیک هه‌ڵه‌ی پارتی و بیره نوێخۆازه‌کانی ده‌ره‌کی و ناوخۆییه‌وه هاته مه‌یدانه‌که ، له‌سه‌رده‌می شاخدا جیاوازیگه‌لێکی باشی پێوه دیار بوو له‌چاو پارتیدا ، به‌ڵام له‌دووای ڕاپه‌ڕین ئه‌وسیاسه‌ته په‌نگخواردوه نه‌گۆڕاوه‌ی پارتی که‌ڕۆژانێکی دورو درێژ یه‌کێتی ململانێی له‌سه‌ر ده‌کرد ، ئێستا بۆته داینه‌مۆی کار‌و هه‌نگاوی سیاسیانه‌ی . له‌مڕۆدا هیچ جیاوازییه‌کی به‌رچاو له بیر‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌تیاندا نابیرنرێت ، هه‌ردوولا هاوڕان له‌سه‌ر هه‌موو ڕوداوه‌کان و به‌یه‌که‌وه هه‌نگاو ده‌نێن ، وه به‌یه‌که‌وه به‌گژ ته‌نگه‌شه‌کاندا ده‌چنه‌وه .. وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک به‌رنامه‌و یه‌ک جه‌سته‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌کان ..
جیاوازیی نێوان دوو حیزب له‌ناو و شێوه‌ی که‌سه‌کاندا خاڵی هه‌ڵویسته‌کردن نین ، به‌ڵکو له‌به‌رنامه‌و پێشنیاره پێشوه‌خته‌کان و ڕوبه‌ڕوی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکدایه .. له‌وێوه بڕیار‌و یه‌کلایکردنه‌وه‌کان ئامانج ده‌پێکن ، له‌وێوه گۆرانکاری له‌به‌رنامه‌و حیزب و که‌سه‌کاندا ده‌کرێت .. بۆیه جێگای گومانه له‌ئێستادا نه‌یاره دێرین و نوێ و بێ هه‌ڵوێسته‌کان ، یه‌کیان گرتووه و بوونه‌ته لیستێک ، وه نای ئۆپۆزیسیۆنیان له مه‌یدانه‌که‌دا سڕیوه‌ته‌وه ..
(له‌هه‌ر وڵاتیك ئۆپۆزیسیۆن بوونی نه‌بوو ، له‌وێ دیموکراسی شه‌که‌ت ده‌بێت ، یان بوونی نییه یان له‌پرۆسه‌یه‌کی گاڵته‌جارێدا ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌کرێت) .
له‌هه‌موو ده‌وڵه‌ته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیادا حکومه‌ت باوکێکی ڕاستگۆی کۆمه‌ڵگاکه‌ی و په‌رپرسی دابینکردنی هه‌موو داخوازیه‌کانیه‌تی به‌پێی پرۆگرامێکی ڕیزکراو ، له‌وێدا هه‌ست له‌نێوان هه‌ردولادا په‌یوه‌ست ده‌بێت وه ده‌بێته میزانییه‌ی دڵسۆزی بوون و به‌ته‌نگه‌وه هاتن .. نه‌وه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و کوردی بینی ، له‌ئه‌مڕۆدا گۆڕانکاری شێوه‌کان ، به‌رنامه‌کان ، کلتورو ناوه‌کان ، به‌ڵام هه‌سته‌کان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌بینی ، لێره‌وه ناڕازیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر نوێ ده‌بنه‌وه‌و داخوازیه‌کان شێوه‌یه‌کی تر وه‌رده‌گرێت . دیاره داخوازیه‌کانی دوێنێ و ململانییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی له هاوکێشه‌یه‌کدا هاوته‌ریب نین ، تاببنه به‌ره‌یه‌ک له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردا ، به‌ڵکوو داخوازیه‌کانی دوێنێ به‌ده‌ست کۆمه‌ڵیک که‌سه‌وه کراونه‌ته چه‌مکێک به‌گژ ململانییه‌کانی ئه‌مڕۆدا ،، ئه‌وه‌ی دوێنێ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرا ، له‌ئه‌مڕۆدا پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه‌کانی ململانێی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، یان خراپ به‌کارده‌هێنرێت و به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌له‌وه ئاراسته ده‌کرێت .. ئه‌وه‌تا له‌پێناو درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات ، دیموکراسی و پاراستنی چه‌مکه‌کانی ماڤی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا ، وه‌ک سێ چه‌مکی گرنگی ژیانی خه‌ڵک به‌خراپ ئاراسته ده‌کرێت و بۆ مه‌به‌ستی حیزب و تاک به‌گه‌رده‌خرێت ، بۆیه بۆ هه‌ر ده‌نگێکی ئازاد له‌سه‌ر تۆی ڕۆژنامه‌و له نێو شه‌قاوه‌کان ، یان له‌هه‌ر جێگایه‌کدا بدرکێنرێت ، به چاوی خیانه‌ت و سه‌گ و کۆمه‌ڵیک وشه‌ی نادروسته‌وه شرۆڤه ده‌کرێت . یان باسکردن له یاسا‌و له‌مافی گشتی و ڕه‌خنه له ته‌کنیک و پرۆگرامی حکومه‌ت و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ڕابردوی ده‌سه‌ڵات ، ئامانج " به‌خشینی جه‌سته‌یه .
ئه‌م ڕه‌فتارانه ، ئه‌م پرۆگرامانه ، ئه‌م بۆچونانه ، خواسته‌کان به به‌ربه‌ست ده‌گه‌یه‌نێت ، له‌وێوه ژیان ته‌سک ده‌کریته‌وه ورده ورده ئامانجه گشتییه‌کان ده‌بنه پرۆژه‌یه‌کی مردوو ، هه‌میشه ده‌رکه‌وته‌ی سه‌ره‌تا کۆتاییه‌کان ده‌خوڵقێنێت . ئه‌وه‌تا بۆ دووه‌م دانیشتنی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که کوردانی ته‌راوگه له هه‌ڵبژاردن بێ به‌ش بکه‌ن . هاتنی به‌ڕێزان بارزانی و مه‌لا به‌ختیار و هاوڕیکانی بۆ ئه‌وروپا ، پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه که ئایا هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیانه یان نا ؟ ، به‌ڵکو به‌زیانی ئه‌وانه و نیشتمانیش چ ده‌خوازێت و چی پێویسته ، ئه‌وه وه‌ک چۆن له مێژه فه‌رمۆشیان کردووه ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن ..
23 . مارس . 2009
[email protected]