هەباسە لەئەندازیارەكانی شارەوانی سلێمانی چی باسە!!
Saturday, 18/12/2010, 12:00
ئەندازیار: د،ل
دوا بەدوای چەند بەباتێك لەسەر ئەندازیارانی شارەوانی لەم سایتەوە. منیش وەك ئەندازیارێ بەپێویستم زانی چەند وتەیەك بخەمە پاڵ ئەو ڕاستیانە هەر لەم سایتەوە.
لە شارەوانی سلێمانی گەورەترین گروپگەلی (ئەندازیاری) جۆراو جۆری تیایە بۆ لێسینەوەی ڕیشوەت و كورسی. شارەوانی سلێمانی وەك كانگایەكی ئاڵتون وایە كە كۆمەڵێك گروپگەلی خۆرە و فێڵباز كاری تیا دەكەن. لەپێناوی بەرژەوەندیەكانی خۆیان هەمو كارێكی چەپڵەو چەواشەكاری دەكەن بۆ مەبەستی لەناو نەچونی دەستكەوتە مادی و گروپەكەیان. ئەگەر لەناو پرۆژەكانی شارەوانی و بەشەكانی شارەوانی كار بكەی وەكو منی ئەندازیار زۆر بەئاسانی ئەو كارانە دەبینی. ئەندازیارە سەرۆكی بەشێكە خەریكی كاری ڕیشوەت و بەرتیل و دزیە. ئەندازیارە لەپرۆژەدا لەگەڵ كۆمپانیا شەریكە و خەریكی دزی كردنی نرخی تەندەرە بۆ كۆمپانیاكەی. مدیرە و خەریكی سەرپەرشتی پرۆژەیە لەكاتی دەوامدا. ئەندازیارە و خەریكی نەخشەكردنە لەدایرە لەگەڵ دەڵاڵەكان. ئەندازیارە لەپرۆژەكانە لەگەڵ ئێمە دەوام ناكا بەناوی ئیشەكەیەوە كەچی خەریكی ئیشی ترە. كەواتە سەیر بكەن ئەمانە وەك كۆمەڵێك گورگی برسی وان كەوتونەتە خواردنی لاكی ئاژەڵ. بەڵام كە فیشەكێك دەتەقێ هەمویان ڕا دەكەن. چونكە هاوپیشەن و كەسەیان ئەوی تریان تاوانبار ناكەن . ئەمانە ئەندازیار نین بەڵكو كۆمەڵێك ئەندازیاری جەردە و دز و سوك و پاشەڵ پیس و نەفس نزم و تەنانەت ئەخلاق پیس و بێ ڕەوشت و خەیانەت كاران لەمیلەت و لەپیشەكەیان و لە دەزگاكەیان و لەهاوڕێكانیشیان. ئەمانەشن وایان كردوە هەر لە فەرمانبەران و ئەندازیارانی شارەوانی و تا هاوڵاتیەكی سەرشەقام و سواڵكەرێكی سەر شەقامەكان و كرێكارێك و حەماڵێك و كوڕە شەهیدێك و خوێندكارێكی زانكۆ و ...هەتاد تف و نەحلەتی و قسەی ناشیرین بەم جۆرە ئەندازیار و بەرپرسانە بڵێن.
منیش وەكو ئێوە ئەندازیارم و بەسەدەهای وەكو منیش هەیە. بۆچی وا ناكەین و سەری خۆمان شۆڕ ناكەین و شعور و ئەخلاق و پیشەكەمان نا گۆڕینەوە بۆ ڕیشوەت و بەرتیل و پۆست و دەست پان كردنەوە. ئەم ئەندازیارانە لەناو شارەوانی بونەتە گورگ و پەلاماری هەمو كارەكانی ناو شارەوانی دەدەن بەبێ ئەوەی سڵ لەهیچ شتێك بكەنەوە (تەنانەت خەسرەو كەمال و عەبدلكەریم و شێخ عومەری سەرۆكی ئەنجومەنیش وەك كڵاشی هەورامی لەپێ دەكەن و كڵاوێكی حەوت ڕەنگی جوانیان خستۆتە سەر ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی و عەبدلكەریم تاوەكو وەك گوێدرێژ ناڵیان بكەن) سەیر بكەن ئەندازیارە و ئافرەتە لەناو شارەوانی ئیشی دایرەكەی بۆ نوسینگەی پیاوەكەی دەنرێ تالای ئەو بەپارە بۆی بكا. ئیتر لەمە بەرەڵاتر چی هەیە؟ ئەندازیارە لەناو شارەوانی ئیشی تەێمیمی دایرەكەی ناكات بەناوی بیانوی جۆراو جۆر تا شارەوانی ڕازی بكا بیدەن بەنوسینگە لەدەرەوە ئیشەكە بۆ دایرە بكەن بۆچی؟. خۆتان حكومبدەن ئەمە ناوی چی لێبنێنین؟؟؟ ئەندازیارە لەناو شارەوانی بەقەد كەناسێكی سەر شەقامەكان سودی بۆ شار و شارەوانیەكەی نیە. بەڵام سەیارەیەكی بۆ بەكرێ گیراوە ساڵی (2) دەفتەر دۆلار كرێ كەیەتی. ئەمە گەندەڵی نەبێ؟ ئەی چی گەندەڵی یە؟
سەرۆكی شارەوانی و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەن:
ئێوە لەگوێی فیل یان مشك نوستون؟ ئێوە كەوتونەتە ژێر كاریگەری گروپگەلێكی مافیاوە یان گروپگەلێكی ئەندازیاری ڕیشوەت خۆر؟ ئێوە دەزانن ڕۆژانە هەزار جار نەحلەتی دەكرێن بەهۆی چەند باندێكی ئەندازیارەوە لەناو شارەوانیەكەمان كەچی بەخەڵكی دەكەن بەناوی ئێوە و لەهەمان كاتیشدا گیرفانی خۆیان پڕ دەكەن. هەر دواتر ئەم ئەندازیارە گروپگەلانە لەباڕ و دەشتەكان دەست دەكەن بەخواردنەوە و بەناوی چەواشەكردنی سەرۆك و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەن و سەركەوتنی پلانە گڵاو بۆگنەكانیان.
منیش یەكێكم لەو ئەندازیارانەی كەچەندین كاری ژێر بەژێژم ڵایە هی ئەو جۆرە ئەندازیارانە كە لە ناو شارەوانین چی دەكەن و چی ناكەن. بۆیە هەموی لەم سایتەوە دەخەمەڕ.(چاوەڕوان بن)
سەرۆك و جێگری سەرۆكی شارەوانی وەڵامم بدنەوە:
بۆچی هیچ ساڵێك ئەو ئەندازیارانە ئاڵوگۆڕیان پێ ناكرێ كەزیاتر لە(4) ساڵە لەو پۆستە ماونەتەوە؟
بۆچی چەندین ئەندازیار هەیە زیاتر لەچەند جارە ئیفاد كراوە؟
بۆچی ساڵانە مدیر بەشەكان ئاڵوگۆڕی پێ ناكرێ؟
ئەگەر ئەمان گروپگەلی ڕیشوەت خۆری نەبن و دەست تان تێكەڵ نەكردوە لەگەڵ كۆمەڵێك بەرپرسی خۆتان بۆچی ناتوانن ئاڵوگۆڕیان پێ بكەن؟؟؟
بۆچی ئەندازیارەكان لە سەعات (10) بەدواوە وەك گاگەل مێشتێیان دەدا و كەس دەوام ناكا. بەناوی ئیشی دایرەوە بۆ كۆمپانیا تایبەتەكانی خۆیان دەفڕن؟ (دەتوانن بیبینن)
تێبینی/ وێنەی سەرۆكی شارەوانی خەسرەو كەمال
وێنەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و بێ ئاگای خۆیان لەمافیاكانی شارەوانی ئەندازیار لە شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست