کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوێند به‌ لیژنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم

Wednesday, 14/03/2012, 12:00




سوێند به‌ لیژنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
که‌ کوردستانی کرد به‌ هێلانه‌
بۆ دزو خوێڕی و گێل و نه‌فامان
هه‌ندێك که‌س بۆیان چاك پاسه‌وانه‌

ئه‌و پاسه‌وانه‌ی گێل و بێ ئاگا
له‌و دزه‌ زۆڵه‌ی بۆته‌ سیاسی
مافی شه‌هیده‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
هه‌رلوشی ده‌ده‌ن یه‌کێتی و پارتی

ئه‌ی ئه‌زبه‌نی کورد تۆ خۆت دزتری !
له‌و دزانه‌ی که‌ شاگردی خۆتن
قسه‌یان پێ بڵێ ی یاخود سوکیان که‌ی
هه‌ر کاسه‌لێس و نۆکه‌ر، ڕۆبۆتن

من باوه‌ڕناکه‌م ئیتر گه‌لی کورد
ببێته‌ که‌رو ئیتر سواری بن
ئه‌ی دزو فاسیق ئه‌ی گاوانی تورك
خائین و خوێڕی سیخوڕو گرگن

میلله‌تی نه‌فام سوك و ڕسوایه
گه‌نجی بۆ ماڵی بارزانی و جه‌لال
ئه‌گه‌ر ڕازیبن ئیوه‌ ڕابه‌ربن
سه‌دان جار دزی پێ یان بێ حه‌ڵاڵ

تف له‌و میلله‌ته‌ی دزی ڕابه‌ره‌
تف له‌و میلله‌ته‌ی نه‌فام و گێله‌
تف له‌و میلله‌ته‌ی دیموکراسی بێ
که‌چی ڕابه‌ری هه‌ر پیاوی خێڵه‌

جه‌لالێکان و ماڵی بارزانی
کوردیان بۆ گیرفان کرده‌ قوربانی
ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای به‌دره‌و که‌رکوك بێ
ئه‌بێ تاماوه‌ هه‌رخۆی به‌ربوك بێ






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە