لە گەرمیان نوسراوى فەرمانگەكان تەزویر دەكرێت و حكومەتیش بێدەنگە
Sunday, 06/06/2010, 12:00
لەگەرمیان نوسراوى فەرمانگە حكومیەكان تەزویر دەكرێت و حكومەتیش تا ئێستا لێی بێدەنگە سەرۆكى شارەوانى پێشووى كەلار پێى وایە ئەمە كارەساتە كە توشى ئەم ناوچەیە هاتوە" ڕۆژنامە نوسیك ئەم جۆرەكارانە تەشەنە بكات حكومەت توشى ئیفلیجى دەكات"
بەپێى نوسراوێكى فەرمى شارەوانى كەلار كە دەست "گەرمیانى ئەمڕۆ" كەوتووە بە ژمارە 4602/ لە 22/6/2004 دەرچووە بە فەرمانى قەربەوكردنەوەى جوتیارێك بەناوى (بایز مستەفا قادر) زەوێكى جوتیار بەناوەوە تاپۆ كراوە لەسەر نەخشتەى كەلار بە ژمارە (424) دیارى كراوە لەهەمان كاتدا لە یەكێك لە گۆڤارەكاندا بەهەمان نوسراو بە هەمان ژمارە بە ناوى (كاوە ئەحمەد محمد) بڵاو كراوەتەوە بە فەرمانى كارگێڕى.
رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى بە گەرمیانى ئەمڕۆی ڕاگەیاند"من دەپرسم لە چى جێگایەك یان دەزگایەك دوو نوسراو بە یەك ژمارەو بەروار دەردەچن و دوو ناوى جیاى لەسەر بێت؟ دواى ئەوەى بۆماوەى دوو جار لە گۆڤارى بەڵگە بەس لە بەرئەوەى لەكەسایەتى من بدات هەستاون بە تەزویركردنى نوسراوێكى فەرمى شارەوانى كەلار لەكاتێكدا ئەو نوسراوە فەرمانى قەرەبوكردنەوەى كەسێكى ترەو كەچى بەس ناوى كابرایان لابردوەو ناوى منیان لەجێگاى داناوە.
گەرمیانى ئەمڕۆ " پەیوەندى كرد بە سەرۆكایەتى شارەوانى كەلار جواد وادى : وتى
" ئەو نوسراوە دادگاى كەلار داواى لێ كر دوین نوسراوەكەمان بەرزكردوەتەوە.
"ئەم نوسراوانە بەڵگە سەلمێنرەى ئەو ڕاستیەن"
سەلام على سەرۆكى شارەوانى پێشووى كەلار بۆ"گەرمیانى ئەمڕۆ" ئەوەى خستەڕوو : ئەم نوسراوانە بەڵگە سەلمێنرەى ئەو ڕاستیەن كە كەسانێك هەن بۆ مل شاكاندى خەڵكى و شەخسیتى كەسایەتى ئەم بەڵگانە تەزویر دەكەن. وە ئەم بێویژدانیە هەر بەرامبەر بەمن نەكراوە بەرامبەر بەكاسانى تریش دەكرێت. وە جارێكى تریش ئاوا نوساروێك بەواژوى من تەزویر كرابوو تەنانەت دادگاى تەمیز لە سلێمانى دانانى بەئەو تەزویرەداناو بۆى دەركەوت كە ئەو فەرمانە هەرلەسەردەمى منیشانەبوە, كەچى واژوى منیان لەسەردانابوو ئەم جۆرە نوسراوانەى كە بەڵگى تەزویركردن كارەساتە لە ناوچەیەكى وادا بۆ مەرامى شەخسى بەكاربێت.
سەبارەت بە كارى تەزویر كردن لە شارى كەلار بۆ مەرامى شەخسى "گەرمیانى ئەمڕۆ" پەیوەندى كرد بە ئاسایشى گەرمیان, بەڵام "وتیان : با خاوەن كێشەكە سكاڵا تۆمار بكات.
"ئەگەر حكومەت بێدەنگ بێت لەو نوسراوە تەزویرانە،پەنا دەبەمە بەر دادگاى عێراقی"
كاوە گەرمیانى جەختى لەسەر ئەوەكردوە كە لەدادگا سكاڵاى دووجار سكاڵاى تۆمار كردوەو بەڵگە كانیش هەموو شایەتى ئەوە دەدەن تەزویرن بەس بەداخەوە بۆ وەحدەى ئیدارى ئەم ناوچەیە كە كەسانێك بۆمەرامى خۆیان نوسراو فەرمانى فەرمانگە حكومیەكان تەزویر دەكەن . ئەمە نەخۆشیەیەكە توشى ئەم ناوچەیە هاتوە بەس نازانم دكتۆر بۆ چارەسەرى ناكات. ئەگەربێت و ئەم جۆرە كارانە تەشەنەبكات ئیش وكارى حكومەت ئیفلیج ئەبێت و هەموو كارەكان بەتەزویر بەڕێوە دەچن.ناوبراو داواكاربوو لە حكومەتى هەرێمى كوردستان كە هەڵوێستى بەرامبەر ئەو كەسانە كە هەستاون بەم كارە هەبێت و راپێچى داداگاین بكات دەنا پەنا دەباتە بەر دادگاى حكومەتى عێراقی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست