کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆنفرانسى نەتەوەیى هەوڵێك بۆ یەكخستنەوەى ماڵى كورد یا هەنگاوێك بۆ چەككردنى بزووتنەوەى رزگاریخوازى باكور و رۆژهەڵات؟

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1508 بینراوە


بڕیاروایە لە مانگى نیسانى داهاتوو بە بەشدارى هەموو حیزب و رێكخروە كوردستانییەكانى هەر چوار پارچەى كوردستان كۆنفرانسێك لەژێر نێوى كۆنفرانسى نەتەوەیى بەڕێوە بچێ.

ئەگەر مەبەست لەو كۆنفرانسە لێك نزیك كردنەوەى پارت و لایەنەسیاسیەكانى پارچەكانىترى كوردستان بێ بۆ ئەوەى رێكارى گونجاو بۆ خەباتى حیزبەكانى ئۆپۆزیسۆنى بەشدارى بزووتنەوە بگێریتە بەر وهەمووهێزە كوردستانیەكان لە سەر گرتنەبەرى ئیستراتێژییەكى هاوبەش تەبابن و رێككەون و ئەو كۆنگرەیە لە هەمبەر ئەو هەموودانیشتن و هاوكارى و خشتەى كارى هاوبەشى داگیركەرانى كوردستان (لە بارى سیاسى و نیزامییەوە) بكەن بە دژەگوتارێكى بە هێزى نەتەوەیى. ئەو كات ناوى كۆنگرەى نەتەوەیى یا كۆنفرانسى نەتەوەیى پڕبەباڵاى ئەو كۆنگرەیە دەبێ كە بریارە مانگى داهاتوو بەڕێوە بچێ، بەڵام ئەگەر شتەكان لە دەرەوەى ئەو بازنەیەبن كە بەسەرنجدان بە هەڵسوكەوتى رێبەرانى كۆنسێرڤات و گەندەڵى باشوور كە گۆیا دامەزرانى دەوڵەتى كوردى بەخەونى شاعیرانە دادەنێن و لەراگەیاندن ومیدیاى حیزبى خۆیانە بەشێوەى فەرمى بانگەشەى دەنگ دان بەAKP یان لە خەڵكى باكوورى كوردستان دەكرد، بەو پێیە شیمانەى ئەوە پترە كە ئەو كۆنفرانسە ناپیرۆزەبان جگەلەوە كە 66 و 96 ێكى دیكەیان لێ دووپات دەكاتەوە هیچ پەیامێكى دیكە ناگەێینێ. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانى بەڕێوە چوونى كۆنفرانسێكى ساغلەم، ئەوەیە كە لایەنە جیاوازەكانى بەشدارى كۆنفرانس لە نێو كەشێكى رەخساوى ئازادى رادەڕبڕین و روون (شفاف) ، بە ئاگادارى و زانیارى تەواوى بەشدارانى كۆنفرنس سەبارەت بەنێوەرۆكى كۆنفرانس و بەشێوەیەكى ئامادە كارى بۆ كراو لەلایەن لێژنەى بەڕێوەبەرى كە تائێستا دیارى نەكراوە بەڕێوە بچێ كە بەداخەوە بێ بەرى بوونى ئەو كۆنفرانسەى كە بانگەشەى بۆ دەكرێ لەو ئوسوولانە گومان لاى مرۆڤى كوردسازدەكاو وەك پیلانى دەشوبهێنێ. خاڵێكى ترى جێگەى ئاماژە ئەوەیەكە ئەو هێزانەى لە بەرەى جیاجیاو لە قۆناغى كاتى جیاوازدا دژبە یەك راوەستاون وشەڕى براكوژییان كردووەو ئێستاش هەر كامیان لە پارچە داگیركراوەكەى خۆیدا لە بۆشایى هزرى تۆلێرانس و پلۆرال دا حازر بە یەكگرتن و بەشدارى لە پلاتفۆرمێكى سیاسى هاوبەش نین و تەواو لەگەلأ (تعامل)ى سیاسى لە پێناو بەرژەوەندى بزووتنەوەو نەتەوە نامۆو ییانین، كۆكردنەوەیان لە ژێر سێبەرى نێوێكى هەڵخەڵێنێنەرى وەك كۆنفرانسى نەتەوەیى، جگە لە جێگیركردنى دۆخى ئارایى حكوومەتى هەرێم و لاواز كردنى حیزبەكانى ئۆپۆزیسیۆنى بزووتنەوەى رزگاریخوازى كام گرێ پوچكەى كێشەى كورد لە هەر یەك لە بەشەكانى دیكەى كوردستان دەكاتەوە؟ واباشترە ناوى ئەو كۆنفرانسە بنێین كۆنفرانسى بەرژەوەندییەكانى پارتى و یەكیەتى لە لایەك و توركیاو كۆمارى ئیسلامى لە لایەكى دیكەوە، نەوەك كۆنفرانسى نەتەوەیى!؟!؟ كورد.. دۆران كاڵكان ئەندامى كۆنسەى سەرۆكایەتى كۆماجڤاكێن كوردستان لە و بارەیەوە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فورات بە توندى نارەزایەتى دەربڕى و وتى:" هێندێك لە بەرپرسان و كاربەدەستانى باشوور، لە قسەو لێدوانەكانیاندا ئەم كۆنفرانسە وەك كۆنفرانسى چەكدانانى pkkو pjak و حیزبى دێموكراتى كوردستان دەناسێنن و درێژدەى داكە" ئەگەر وابێت ئەمە كۆنفرانسى پاكتاو كردنى كێشەى كوردە." هەروەها كاڵكان و وتیشى:" ئەگەر pkk لەو كۆنفرانسە بە شدار نەبێ ئەو كۆنفرانسە خاوەن هیچ گرینگیەك نابێ و pkk ش بەهیچ شێوەیەك لە بڕیاراتى ئەو كۆنفرانسە كەبێ حزوورى pkk هیچ كات رەنگ و بۆنێكى نەتەوەیى ناگرێ پشتیوانى ناكات." بەراستى ئەگەر مەبەست لەو كۆنفرانسە ئەو ئامانجە شوومە بێت، ئیتر ووشەى نەتەوەیى وەك پاشگرى كۆنفرانسەكە بە چ واتایەك دێ؟

تۆ بڵێى سەردانەكانى كاربەدەستانى كۆمارى ئیسلامى و توركیا بۆ هەرێمى كوردستان چ شوێنەوارێكى نێگەتیڤ لە سەر ئاكامەكانى ئەو كۆنفرانسە دابنێ؟ كۆنگرەیەك كە توركیا دڵى بێ خۆش كردبێ و رۆژنامەكانى تورك زمان بەگەشینیەوە باسى لێوەدەكەن تۆ بڵێى چى بۆ كورد بەدیارى بێنێ؟ هەر لەو بارەیەوە عەلى باباجان وەزیرى دەرەوەى توركیا و ێڕاى ئەوەكە بەفەرمى پشتیوانى توكیاى لە كۆنگرەى هەولێردەڕبڕى ووتى:" توركیا بەشێوەیەكى ئەرێنى لە كۆنفرانسەكەى هەولێردەروانێ." كۆنفرانسێك كە دڵخۆشى و پشتیوانى توركیاى فاشیستى لە پشت بێ بە چ هیوایەك و چۆنى لێ بڕوانین باشە؟! بارتى و یەكیەتى و توركیا و كۆمارى ئیسلامیش دەبێ خەون بە چەكدانانى pkk و حیزبى دێموكراتى كوردستانەوە ببینن، چوونكە چەك تاقە ئامرازێك بوو كە لە گەرمەى شەڕى عێراق و ئێران و لە جەرگەى پاكتاوى گەلى كورد لە ژێر سێبەرى و یژدانى خرب خەو تووى جیهانییەوە، لە رۆژهەڵات و لە باكوور ئیجازەى نەدا دۆزى كورد پەراوێز بخرێ و ناسنامەى ئێمەى پاراست و لە نێو كپى و كڕى میدیا و راگەیاندنى باوەڕمەند !!! بە مافى مرۆڤ و زۆر دروشمگەلى هەڵخەڵەنێنەرى دیكەى دنیاى دەرەوە، ئەوە دەنگى فیشەكى پێشمەرگەى دێموكرات و گەریلاى pkkبوو كە لە رۆژهەڵات و لە باكوور پرسى كوردى بە رۆژەڤ كردو نرخى زۆریشى لە پێناو ئەو مەبەستە پێشكەش كرد كە" ێیرلاشێزى نەمران قاسملوو و شەرەفكەندى " و" ئیمرالى بەندى بەڕێز ئۆجەلان" سەلمێنەرى ئەو راستیەن.

پارتى و یەكیەتى بێیان خۆش بێ یان پێیان ناخۆش بێ، ئێران و توركیا بیانهەوێ و نەیانهەوێ ئەو حیزبانە دووهێزى سەرەكى گۆڕەپانى سیاسى كوردستانى گەورەن و خەباتى چەكداریش وەك رەهەندێكى خەبات و وەك میكانیزمێكى فیزیكى بۆ خۆ پاراستن لە خانەى بەرگرى رەوا یەكێك لە بژێرە بەردەستەكانى حیزبى دێموكراتى كوردستان و pkk یە.

ئەو پارتى و یەكیەتییەى ئێستالافى ئەوە لێدەدەن كە بزاڤى رزگاریخوازانەى گەلى كورد دژى توندو تیژییە و هەوڵى دۆزینەوەى رێگاى دیالۆگ و دیپلۆماسى دەدەن و سەردانى گۆڕى باوەگەورەكانى فاشیزمى رۆژهەڵاتى نێوراست (ئاتاتورك و خومەینى) دەكەن، بۆ ئەو كاتەى لە گەرمەى شۆڕش دا بوون و تەنانەت تاراپەرینى 91 و دواتریش چەكەكانیان دانەنا؟ بۆ وەك 11ى ئادارى 1970 و 31 ى ئابى 1996 لەگەلأ بەعس نەكەوتنە وت و وێژو دیالۆگەوە؟ وڵامى چەك، گولى سووروئاڵاى سپى نیە. بەڕێز تاڵەبانى پێى وایە هاتنەخوارى هێزى گەریلا لە شاخ دەستپێكى ژیانێكى نوێیەو سەرئەنجام ئاشتى بەدى دێنێ، بەڵام با "مامە"بزانێو لە نێودنیاى پر لە پارادۆكسى خۆ یدا بیرلەوە بكاتەوە كە ئاشتى و ئارامییەك كە لە دواى ئەو هەموو خوێنە بە ناحەق رژاوەى كورد، مافەكانى سیاسى و نەتەوەیى گەلى كوردى تێدا دیارى نەكرێ و نەچەسپێ هەر پێشكەشى ئەو كەسانەبێ كەدوور لە هەموو پێوەرێكى ئەخلاقى، ئینسانى و سیاسى دواى چەك كردنى میلشیاكانى كەمپى ئەشرەف و گەمارۆدانیان و هەولأ دان بۆ دەركردنیان لە عێراق، ئێستا دەیانهەوێ كۆنفرانسى نگریسى بە نێو نەتەوەییان بكەن بە سەكۆیەك بۆ ئەوەى هەنگاوەكانى هەوشێوەى كەمپى ئەشرەف قورس ترو قایم تر لە جاران هەڵبگرن و راشكاوانە بزاڤى رزگاریخوازى بەشێكى كوردستان بە تیرۆریست ناودێر بكەن، ئەمانەن بیرۆكەى بەڕێوەبردنى كۆنفرانسى نەتەوەیى لە مێشكیان دایە؟!

با سەر كردەكانى باشوور بزانن نە دێموكرات تیرۆرى 300 كادر و پێشمەرگەى قارەمانى لە خاكى باشوور لە بیر دەكات و نە pkk شەهید بوونى پتر لە 200 گەریلاى لە شەڕەكانى پارتى و یەكیەتى و زۆر نمونەى دیكەى روونى خیانەتى حیزبەكانى باشوور كە مەجالى باسكردنیان نیە، هیچ كات لە مێشكى گەنجانى شۆڕشگێڕى كورد دەرناچێ.

با حیزبى دێموكراتى كوردستان و pkk ش لەو كۆنفرانسە دا بەشدارى نەكەن و وێڕاى بێكاریگەر كردنى پیلانەكانى ئێران و توركیە رەوایى ئەو كۆنفرانسە تا ئاستێكى زۆر نزم بكەنەوەو قورسایى خۆیان لە هاوكێشەكانى نیشتمانى دایك، كوردستانى بەش بەش كراو جارێكى تر دەر بخەن و بە داگیركەران بسەلمێنن كە ئاشى شۆڕشى كورد بە هیچ پیلانێك بەتاڵ ناكرێ. چەك دانان لەو ساتە وەختەدا بۆ كورد جگە لە خۆگوژىیەكى سیاسى زیاتر هیچى دیكە نیە، هەر چۆن بەرێز ئۆجەلان لە لێدوانەكەى دا رەخنەى لە تاڵەبانى و بارزانى گرتوو گوتى: "ئێمە چەك دانانێین، چەك بۆ پارتى و یەكیەتى بە چ واتایەك دێ بۆ ئێمەش هەر بە هەمان شێوە و تەنانەت گرنگتریشە." گەورە بەرپرسى pkk جەمیل بایك (هەڤاڵ جومعە) لەو بارەوە بە ئاژانسى فوراتى راگەیاند: "كۆنفرانس نابێ و ناتوانێ هیچ شتێك بە سەر هیچ رێكخستنێكدا بسەپێنێ و دەبێ پرەنسیپ، بەرژەوەندىو ئیستراتیژى نەتەوەیى دیارى بكا ئەگەر لە ژێر نێوى كۆنفرانسى نەتەوەیى دا كۆبنەوە و دەربارەى چەك دانانى pkk بڕیار بدەن و ئەو بڕیارەش بە سەر pkk دا بسەپێنن، ئەوكات ئیتر ناتوانین پێى بڵێن كۆنفرانسى نەتەوەیى." باپارتى و یەكیەتیش لەو راستیە تێبگەن كە بەهێز بوون و نزیك بوونەوەى بزووتنەوەى رزگاریخوازى كورد لە بەشەكانى ترى كوردستان گەرەنتى بە بۆ پاراستنى دەسكەوتەكانى ئەو باشوورەى خۆى لە هەمبەر بزووتنەوەى هیچ كام لە بەشەكانى دیكەى كوردستان بەرپرسیار نازانێ.

بابە بەشدارى هەموو پارت و لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە كەشێكى ساغلەم و نەتەوەیى دا، كۆنفرانسى مانگى نیسانى شارى هەولێر بكەین بە كۆنفرانسى یەكخستنەوەى ماڵى كورد و دەستپێكێك بێ بۆ كارى هاوبەشى هێزە كوردستانییەكان و رێككەوتنیان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)