کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵانی بانك و دوکان و ماڵانی هه‌ڵه‌بجه‌

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

1433 بینراوە


سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناو بابه‌ته‌که‌وه‌، پێم خۆشه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ده‌سته‌ی گۆڤاری لڤین بکه‌م، بۆ ئه‌و بوێرییه‌ی که‌ له‌ خۆیان نیشان دا و پاش بیست و یه‌ك ساڵ و مانگێك خه‌ونی من هاته‌دی، که‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌ پڕ نهێنییه‌یه‌ که‌ درز ده‌خاته‌ دیواری کۆشکی شکۆمه‌ندی پیشمه‌رگایه‌تی و ده‌سه‌لاتداری ئه‌وڕۆی که‌سانێك که‌ ناهوشیاری خه‌ڵکی کردوونی به‌ سۆپه‌رمانی ڕۆژگار.

ڕێك بیست و یه‌ك ساڵ و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئێواره‌ی 15ی ئازاری 1988 بوو، له‌به‌رده‌م بانکه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌وکه‌تی حاجی موشیر و حیمایه‌کانی له‌به‌رده‌م بانکه‌که‌دا وه‌ستابوون، شه‌وکه‌ت به‌ جیهازێکی هۆکتۆکی سه‌وز له‌ته‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی ده‌کرد و ده‌نگی نه‌شیروان بۆ زۆرمان که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ وه‌ستابووین قابیلی تێگه‌یشتن بوو، که‌ ده‌ی وت له‌بیرتان نه‌چێت، بانکه‌که‌ و کتێبخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ هی خۆمانه‌. شه‌وکه‌ت یش هه‌ر به‌ڵێی بۆ ده‌کرد و له‌وه‌ دڵنیایی ده‌کرده‌وه‌ که‌ هه‌ر ئێستا له‌به‌رده‌م بانکه‌که‌دان و پاسه‌وانیشیان له‌به‌رده‌م کتێبخانه‌ی گشتیدا داناوه‌ و ئه‌و شه‌و فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن، به‌ڵێ قوربان، به‌ڵێ...
له‌م کاته‌دا چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ژووره‌وه‌ له‌ناو بانکه‌که‌دا خه‌ریکی له‌ گونییه‌نانی پاره‌ و دارای خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ بوون. ئه‌و کات که‌سمان نه‌مان ده‌زانی هه‌ژماری سه‌فته‌ دیناره‌کان چه‌نده‌ و به‌یانی 16ی ئازار چی ڕووده‌دات و 17ی ئازار من به‌ چاوی خۆم چی ده‌بینم.

شه‌وکه‌تی حاجی موشیر به‌ڵینی به‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ هاتبوون پاره‌کانیان وه‌رگرنه‌وه‌ دا، که‌ دواتر شۆرش فلس به‌ فلس به‌ ده‌ستپاکییه‌وه‌ به‌پێی ناو و ده‌فته‌رچه‌ و لیسته‌کان ده‌داته‌وه‌ خه‌ڵکی. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ که‌س جێی متمانه‌ و بڕوا نه‌بوو، به‌ڵام ناچاری چی بکه‌ن...

ئه‌و شه‌وه‌ له‌ هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه‌ پیشمه‌رگه‌ و پاسدار خه‌ڵکی راکردوویان گێرایه‌وه‌ ناو شار... به‌یانی ئێمه‌ کیمایی لێی داین و به‌ناچاری ئازیزانی خۆمان به‌ مردووی له‌ سه‌ر شه‌قام و حه‌وشه‌ و ژێرخانه‌کاندا جێهێشت... ئه‌و شه‌وه‌ له‌ پشتی گوندی ئه‌بابه‌یلێ ماینه‌وه‌ و به‌یانی به‌ره‌و شێخان که‌وتینه‌ ڕێ... له‌ هاواری تازه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌تفێ چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌کمان دیت، که‌3 سێ ئێستری بارکراویان پێ بوون، له‌سه‌ر پشتی ئێستره‌کان نوێنی تازه‌، فه‌رشی ئێرانی، ته‌له‌فزیۆنی گه‌وره‌، یه‌خجاڵ و شتومه‌کی ترن بوون. دوو پێشمه‌رگه‌ی بریندار به‌ کیمیایی له‌ پێش ئێمه‌وه‌ بوون و له‌ پیشمه‌رگه‌ وڵاخداره‌کانیان پرسی ئه‌وه‌ هی کێیه‌ و بۆ کوێی ده‌به‌ن. وه‌ڵام: هی کاك جه‌بار فرمانه‌، له‌ ده‌ره‌تفێ بنکه‌ داده‌نێ.

ڕۆیشتین، دوو پیشمه‌رگه‌که‌ له‌به‌ر خۆیانه‌وه‌ جنیویان ده‌دا به‌خۆیان به‌ شۆرش به‌ ئاسمان... نزیکی هه‌واره‌ کۆن بووینه‌وه‌، دوو مردوو له‌ناو ئاوی چه‌مه‌که‌دا ئاوسابوون، به‌ جل و به‌رگیان دیاربوو پێشمه‌رگه‌ن، تاقم و فیشه‌کیان پێوه‌ بوو.. سێ پێشمه‌رگه‌ی تر خه‌ریکی ده‌رهێنانیان بوون. دیار بوو له‌به‌ر ئاوساوی و مردوویی زۆر قورسبووبوون. دوو پێشمه‌رگه‌که‌ی پێش ئێمه‌ له‌وانیان پرسی، کێن. وه‌ڵام: پێشمه‌رگه‌ی قادر خه‌باتین، هی ده‌شتی هه‌ولێر....

ئێمه‌ ڕۆیشتین و ئازیزانی خۆمان به‌ متمانه‌وه‌ لای پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به‌جێ هێشتن، به‌ڵام نه‌مان زانی ئه‌وان له‌بری داڵه‌که‌رخۆره‌ قۆڵ و گه‌ردنی بووك و زاواکانی شه‌هیدان شندڕووندڕ ده‌که‌ن و ئه‌وڕۆ ده‌یکه‌نه‌ کۆشك و ته‌لار...
 mallbekoll.biyani @yahoo.com


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)