کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە كوشتنی سەباح- و ده‌یانی وه‌کو ئێمه‌یش پەشیمان نابینەوە لەئەنجامدانی خۆپیشاندان

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


بە كوشتنی سەباح و من و دەیان گەنجی دیكەش،ئازادی بێدەنگ ناكرێت، بەڵكو گوێگرتن و ملكەچكردنی دەسەڵات بۆ گەلەكەى باشترین چارەسەرو رێگایە.
ماوەى چەند رۆژێكە چەند خاڵێكی داواكاریمان بە مەبەستی خزمەتكردنی شارى كفری و هاوڵاتیانی ئاراستەى دەسەڵات و سەرۆكی حكومەت كردووە و رامانگەیاندووە گەر لەماوەى 10 رۆژدا دكتۆر بەرهەم سەردانی كفری نەكات و گوێ لەداواكارییەكانمان نەگرێت ئەوا خۆپیشاندان دەكەین و لەئەنجامەكەشی بەرپرسیار نیمان چی روو دەدات، رەنگە لەپیرەمەگروون خراپتری لێبكەوێتەوە.
بەڵام واهەستەكەین حكومەتی هەرێم و كابینەى پێنجەم بە بەرزكردنەوەى داواكاری و خۆپیشاندان بە دوژمنمان لەقەڵەم دەدات و هەوڵی كوشتن یاخود دەمكوتكردنمان دەدات، بۆ نموونە هەفتەى پێشوو بە كەلەپچەكراوی بەندەیان وەكوو رۆژنامەنوسێك و یەكێك لەگەنجە سەربەخۆكانی كفری رەوانەى دادگا كرد و ئەوپەڕی سوكایەتیان پێكردم كە ئەمەش پێشلكارییەكی گەورەیە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و گەنجان، هەروەها ئەمڕۆش هەوڵی كوشتن و رفاندنی سەباحی هاوڕێیان دام كە ئەویش یرۆژنامەنوس و یەكێكە لەگەنجە سەربەخۆكانی كفری.
لێرەوە بە حكومەت و یەكێتی و پارتی دەڵێین نەك بە كوشتن، بەڵكوو لەت و پەتیشمان بكەن هەربەردەوام دەبین لەدەنگ هەڵبڕین و چەك و شمشێرو كوشتنیش دەمكوتمان ناكات.
یەكێك لەگەنجە سەربەخۆكانی كفری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە