کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.فایەق بەسەرۆکی ووت٠٠ وەڵامەکەشی وەرگرت

Wednesday, 11/05/2011, 12:00







د.فایەق لەونوسینەیدا کەوەڵامی هەمووئەوانەی داوەتەوە کەناڕازی بوون بەوسەردانەی کەکردیان بۆ لای سەرۆك خۆی وەك نوێنەری هەمووخەڵکی کوردستان داوەتە قەڵەم ،لەبەرئەوەشی ئەرکی دامەزراندنی ئەنجوومەنی کاتی پێ سپێردراوە واتە تاخۆی نەفەرموێ هەڵناوەشێتەوە ،چونکە شەقام چۆڵە وکەس نیە دەنگ بدات بۆ هەڵوەشانەوەی کەواتە تا دامەزرێنەری ئەنجوومەنەکە مابێ مافی ئەوەی هەیە دانوستان ومفاوەزات لەگەڵ برایانی دەسەڵاتدار بکات بەسەرۆکی هەرێمیشەوە٠گریمان د.فایەق ڕاست ئەفەرموێ وبۆ بەدەست هێنانی پلەوپایەوپارە ئەوڕێگەدوورەی نەبڕیوە تەنها ئامانج لێی داواکاریەکانی شەقامەچۆڵەکە بووە کەمسعودوتاڵەبانی بەبینینی بەردەرکی سەرا خەنی بوون ولەڕاگەیاندنەکانیانەوە بانگەوازی کۆتاییهێنانیان بەئاژاوەچیان هێنا ،بەڵام نەمان زانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بەچی گەیشت چونکە تائێستاش ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی وهەم پارتەکەی سەرۆکیش چوونی ئەوانیان ئەوەندە بەلاوە گرنگ نەبووە تاباسی بکەن و،د.فایەقیش نەچۆتە ووردەکاریەکانی ئەو کۆبوونەوە دوورودرێژە کەدەبوومەفروزیشە مادام ئەونوێنەری خەڵکە دەبوو ووردەکاریەکانیشی بۆ هەموان یان بەلانی کەمەوە بۆ ئەوانەی خۆی بەنوێنەریان ئەزانێ باس بکردایە ٠

د،فایەق وهاوڕێکانی دەبووبەر لەوەی بچنە لای سەرۆك ڕەزامەندی ئەوخەڵکەی وەرگرتایە کەنوێنەرایەتیان ئەکات نەك سەردانی کاك نەوشیروان بکەن چونکە ئەوسەرۆکی بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنە کەخۆیان لەگەڵ شەقام جیا کردۆتەوە نازانین بۆپرس و ڕایان پێ کردووە؟د.فایەق وەك هەڵوێست فرۆشتنەوەیەکیش بەڕووی هەموانی دەداو ئەفەرموێ کەداوای لەسەرۆك کردووە بکوژەکان تەسلیم دادگا بکات سەرۆکیش فەرموویەتی ئەوە کاری دادگایە بەواتایەکی ترو بەڕێزەوە پێێ فەرموویت جارێکی ترباسی نەکەیت٠گەر ئامانجی سەردانەکەتان تەنها بۆ ئەوەبێت کەبتوانن لەڕێوەی نوێنەرایەتی کردنی خەڵک بۆ خۆتا تاپۆ بکەن و بەشەرعی بکەن ولەپەنایەوە ئەجێندای سەرۆك جێبەجێ بکەن ئەوە بەهەڵەدا چوون .چونکە ئێوە نوێنەری تەنها خۆتانن وشەقامەکەشتان چۆڵ بووە،گەر ئەمجارەش خەڵکی ڕژانەوە سەرشەقام ئەوە ئەوکات نابنەوە بەدەمڕاستی خەڵکی ولەگەڵ سەرۆكدا کۆببنەوە٠

ئەوەی جێگەی سەرسووڕمان وتێڕامانە لەونوسینەی د.فایەقدا ئەوەیە ئەویش بەهەمان ڕیتمی دەسەڵات هێرش دەکاتە سەر هەردووحیزبی ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵی ئیسلامی ویەکگرتوو بەڵام بەلای بزووتنەوەی گۆڕاندا نەچووە نازانین دەبێت تەنها هۆکارەکە سۆران عومەرە یان دوای هاتنەوەیان ئەو هەڵوێستەی لاگەڵاڵە بووە کەدەبێت هێرش بکاتە سەریان،دواجار بەڕێز دامەزرێنەری ئەنجوومەنی کاتی سەرای چۆڵ سەردانەکەت کردوو بەسەرۆکت ووت ،جەنابیشت وجەنابیشتان وەڵامەکەتان وەرگرت ئەی هەڵوێستتان چیە تەنها ئەوەندە کەدەڵێن بارزانی دڵنیایی پێ نەداوین بۆ تەسلیم کردنی بکوژەکان..یان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەی دیکەتان بین لەگەڵ سەرۆك؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە