بودجە لە هەرێمى كوردستان لە گیرفانە یاخود لەپەرلەمانە
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
ئایە كوردستان لە ئەرزە یان لە سەر مانگە تا برۆژە بودجەى لە ولاتانى تر جیا بێت ،ئەم بودجەیەى كە لە هەموو داهاتەكانى ووڵات لە سەرچاوەى سروشتى وپیشەسازى وكشتوكاڵى وگومرگ وباج و...پێك دێت، ولەهەموو ووڵاتانى جیهاندا حكومەت(ئەنجومەنى وەزیران)بودجەى ساڵى ئایندە دادەنێت، دواى ژمێریارى كۆتایى كە ئەمیش بریتیە لە دەرئەنجامى دەستكەوت وتێچووەكان بەژمارەى كۆتایى بۆ ساڵى رابردوو كە ئەمشیان بە دەردى كارەباكە هەرێمەكەمان رۆیشت هەروەك چۆن لە دوا تەمەنى كابینەى پێنجەم ئاهەنگى چاك بونەوەى بۆ گێردرا ولە كابینەى شەشەم فاتحەى لەسەر خوێنرا ئاواش خوێندنەوەكانى بەرچاو خران.دكتۆر بەرهەم سەرۆك ئەجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان بودجەى 2010 راگەیاند ولە راگەیاندنەكان بینیمان كە پشتى بە 17% ى بە غداوە بەستووە ،ئەى پارەى داهاتەكانى ترى كوردستان لە پرۆژەى بودجە (2010)كەوتۆتە كام لایەوە كە جگە لە بەهاى ئەم نەوتەى كە هەرێمى كوردستان فرۆشتویەتى كە وەزیرى نەوتمەكەمان ئاماژەیى پێكرد بڕەكەى دەگاتە پێنج ملیار دۆلار ئەمەیان جێگاى لە كویێ دەكرێتەوە؟! لەوانەیە بودجەى كوردستانى ئێمە لە گیرفانە نەك لە خزینەى هەرێم وبەردەم پەرلەمان بۆیە سەرچاوەكانى ئاوا زوو هەڵدەفرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست