کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌جمه‌دین که‌ریم، دکتۆره‌ یان نه‌وت فرۆش؟

Monday, 30/08/2010, 12:00



له‌مه‌وبه‌ر و هه‌ر له‌م مینبه‌ره‌وه‌ ده‌غاڵه‌تمان به‌که‌س وکارو هاوڕێکانمان له‌ شاری که‌رکوک کردو لێیان پاراینه‌وه‌ که‌ نه‌که‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌ ده‌سته‌و تاقمی کاسه‌ لێسه‌کانی بارزانی وتاڵه‌بانی و ڕیشی سپیان نه‌خه‌نه‌ ده‌ست خاک فرۆش و نه‌وت فرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌فسوس سه‌د ئه‌فسوس و وه‌ک ئێمه‌ ده‌مانویست وا نه‌که‌وته‌و و به‌ دزی و به‌ زۆره‌ ملێ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌هه‌ر چۆنێ بو کاسه‌لێس و نه‌وت فرۆش و میلله‌ت فرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌کرکوک بونه‌ گورگی شوانی مه‌ڕه‌کان.
به‌ڵام وه‌ک پێشبینیمان کردبو، خێرا وه‌ک پلانیان بو که‌ هه‌میشه‌ش پلانیان بوه‌ ، که‌وتنه‌ چالاکی به‌رفراوانترله‌بواری کاسبی نه‌وت فرۆشتن و بازرگانی کردن به‌سه‌ر میله‌ته‌وه‌، له‌باتی ئه‌وه‌ی کار بۆ میله‌ت بکه‌ن وه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڵێنیان به‌خه‌لکی دا، دزینی داهاتی نه‌وت وبازرگانی میلله‌تیان له‌بیر بردنه‌وه‌ . هه‌ربۆیه‌ بێخزمه‌تی و نه‌بونی سه‌ره‌تایی ترین پێویستیه‌ ڕۆژانه‌ و خزمه‌ت گوزاریه‌کان گه‌یشته‌ لوتکه‌ و خه‌ڵکی که‌رکوکی چاونه‌ترس و خۆڕاگر که‌وتنه‌ خۆپیشاندان و ئه‌وه‌بوماڵی نوێنه‌ره‌ هه‌ڵبژێراوه‌کان بوه‌ بنکه‌ی لێپرسینه‌وه‌ و کۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و خه‌ڵکی به‌کۆمه‌ڵ ڕویان لێکردن. میله‌ت چونه‌ سه‌ر ماڵی نوێنه‌ره‌کانیان له‌ناویاندا خالید شوانی و پاشانیش نه‌وت فرۆشه‌که‌ی که‌رکوک، نه‌جمه‌دین که‌ریم. هه‌تاکار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی توڕه‌ و ماف خورا و به‌ ڕاستی ویستیان نوێنه‌ره‌کانی خۆیان محاسه‌به‌ بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌مان ده‌زانن خۆیان چیان کردوه‌ و هه‌میشه‌ چاوڕوانی ئه‌م ڕۆژه‌ن بۆ یه‌ ده‌زانن چۆن ده‌رباز بن. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش که‌ ئه‌و چه‌ند شه‌وه‌ به‌سه‌ر چو و پاش ئه‌وه‌ی زانیان که‌ده‌توانن ده‌ربکه‌ونه‌وه‌، به‌کۆمه‌ڵێکی باش حیمایه‌ و هێزه‌سه‌رشۆڕه‌کانیانه‌وه‌ هاتن بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ، لێره‌دا خه‌ڵکی دیسانه‌وه‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌ که‌ ڕێز له‌مانه‌ بگرن و له‌کاتی هاتنی نه‌جمه‌دینی نه‌وت فرۆش هیچ ڕێزێکیان لێنه‌گرت وبه‌ته‌واوی ڕوزه‌ردی به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵکه‌ بو. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا که‌ بۆچی وا بێڕێزی پێده‌که‌ن، ڕیش سپیه‌کی خه‌ڵکی که‌رکوک به‌ نه‌جمه‌دین که‌ریمی وتبو "جه‌نابتان هه‌رهێنده‌ دێنن و کار له‌ ڕێز دا نه‌ماوه‌"
به‌ڵی خه‌ڵکی ماڵ دزرا و ماف خورا و چی دی گوێ له‌درۆو ده‌له‌سه‌ ناگرێ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ دزراوه‌کانی خۆی ده‌وێته‌وه‌.
نه‌وت فرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵات پاش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتیان له‌دژ درا و کاسبیه‌که‌یان بۆ ماوه‌ک وه‌ستێنرا، ئێستا که‌وتونه‌ته‌ خۆ و به‌هه‌ر چوارلادا په‌له‌قاژه‌یانه‌ به‌ڵکو ئه‌م کاسبیه‌ بخه‌نه‌وه‌ ئیش به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ، به‌دزی حکومه‌تی عێراق و به‌نهێنی و به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ مافی ئه‌وه‌‌ی هه‌بێ سه‌رو بنی ئه‌و حسابه‌ بزانێ و حساب ته‌نها له‌ مه‌کته‌بی میلله‌ت فرۆشه ‌باڵاکاندابێ‌، که‌ نه‌وت فرۆشه‌که‌ی خۆمان، نه‌جمه‌دین که‌ریم، خزمه‌ت کاروله‌به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌ کاسه‌لێسی و هه‌ندێ له‌ پاره‌ی دزراوی میله‌تی پێده‌بڕێ، له‌گه‌ڵ هاتن بۆ ئه‌مریکا و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی که‌لێنی سیاسی له‌ناو ده‌زگا و کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان به‌ڵکو بتوانن بگه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵاو ڕێگه‌ی نه‌وت فرۆشتنه‌که‌یان بده‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نه‌جمه‌دین که‌ریم ئێستا له‌ئه‌مریکا یه‌و له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ و په‌یداکردنی چه‌ند بازرگانێکی ئه‌مریکی باڵاده‌ست و ئاماده‌ بۆ قاچاخچێتی کردن ‌ بۆ جێبه‌چێکردنی پلانه‌ گڵاوه‌که‌یان و ته‌خشان و په‌خشان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌رده‌وامه‌ له‌ پڕوپاگه‌نده‌کانی دژی ئه‌مریکا و به‌گوێره‌ی ئه‌م بێ ئه‌مریکا داوای له‌کورد کردوه‌ که‌ هه‌میشه‌ که‌م داوابکا و ، به‌حسابی ئه‌م، ئه‌وان، واته‌ ئه‌مریکیه‌کانن ،که‌ مایه‌ی دواکه‌وتن و به‌شخوراوی میله‌تی کوردن.

ئێمه‌ لێره‌وه‌ بیری هه‌موان ده‌هێنینه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2003 وه‌ ئه‌مریکیه‌کان حسابێکی تایبه‌تیان بۆ‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان کرد، به ڵام هه‌ر هێنده‌ی زانیان ئه‌مان زۆر له‌وه‌ که‌مترن که‌ میله‌تیان له‌گه‌ڵ بێت و ته‌نها ئامانجیان و عه‌قڵیان له‌ خۆده‌وڵه‌مه‌ند کردن بوو، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مریکا به‌ئاره‌زوی خۆی یاری یان پێده‌کاو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد هه‌ر ڕێگه‌ی پاره‌خواردنیان لێ نه‌گری ئیتر هیچی تریان ناوێ، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕاشکاوی له‌په‌رتوکه‌که‌ی پۆڵ برێمه‌ر هاتوه‌ و نه‌مان بینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جورئه‌ت بکات وه‌ڵامێک، ئه‌گه‌ر له‌ئاستی لۆکه‌ڵیش بێ بداته‌وه‌.
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین ئێمه‌ هه‌ر ته‌نها ده‌توانین هه‌واڵه‌کان بگه‌یه‌نین و لێ پێچینه‌وه‌ له‌ خاک فرۆش و سه‌روه‌ت و سامان فرۆشه‌کان کاری میلله‌ته‌و و تائه‌وکاته‌ی میلله‌ت لای ئاسایی بێ که‌ یه‌ک مانگ کاره‌بای نه‌بێ! هه‌فته‌ی دوسه‌عات ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌بێ! گرانی هێنده‌ په‌ره‌بسێنێ ته‌نانه‌ت نرخی کاڵاو شمه‌ک بگاته‌ 2-3 هێنده‌ی نرخی خواردن و شمه‌ک له‌ ئه‌مریکا! هه‌ر مه‌سئولێک زیندانی نهێنی و تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بێ! بامیله‌ت بزانێ هه‌ر ئه‌وه‌ندی پێڕه‌وا ده‌بینرێ...

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە