کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ سه‌ر پژاک.- به‌شی چواره‌م: بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات پێ بکرێ، ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌تدا

Saturday, 13/08/2011, 12:00


بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات پێ بکرێت ، ده‌سته‌چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌تدا بسوو .
هێنده‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌ی لایه‌نه‌کلاسیکه‌کان دژ به‌پ‌ک‌ک و پژاک سه‌رکه‌وتوو بووه‌، نیوهێنده‌درۆ و ده‌له‌سه‌ی داگیرکه‌ران دژ به‌و دوو لایه‌نه‌سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌، چونکه‌دیرۆکی ژیانی لایه‌نه‌کلاسیکه‌کان به‌شێک بووه‌له‌و جۆره‌بوختانانه‌ی که‌ئیمڕۆکه‌ئاڕاسته‌ی پ‌ک‌ک و پژاکی ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی که‌سانی گرێدراو به‌خۆیانه‌وه‌، بۆ نموونه‌له‌به‌شێکی دیکه‌دا کاک عه‌زیز شێخانی ده‌ڵێت :-
{ ئه‌و حیزبه‌ی كه‌پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رۆژهه‌ڵاتیان دروست كرد، هێشتا له‌ژێر ته‌م و مژی جۆراوجۆردایه‌و زۆربه‌ی بڕیاره‌گرینگ و هێڵه‌فه‌رمیه‌كانیان له‌نێو پارتی كرێكارانی كوردستاندا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ. به‌ڵام بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵك و راكێشانی سرنجی ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ كوردایه‌تی لێده‌دا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتیان وه‌ك سه‌رۆك و وته‌بێژ و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داناوه‌. له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ژماره‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات، كه‌له‌حیزبه‌كانی دیكه‌دابڕاون و له‌كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌دا جێگا و رێگایه‌كیان نییه‌له‌و پارته‌نیزیك بوونه‌وه‌.} . 
کورد ده‌ڵێت " خوی شیری تا پیری " . کاک عه‌زیزیش چونکه‌گیرۆده‌ی ده‌ستی لایه‌نێک بووه‌که‌هیچ بڕوایه‌کی به‌کێشه‌ی کورد و داگیرکراوی کوردستان نه‌بووه‌، ته‌نها بۆ له‌خشته‌بردنی کوردان پاشکۆی "کوردستان"یان کردووه‌به‌خۆیانه‌وه‌و هه‌میشه‌کوردیان کردووه‌به‌په‌یژه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی پانئێرانیست و دژه‌کورده‌کان ، ئه‌وا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هێرشکردنه‌سه‌ر پژاکیش لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو پ‌ک‌ک به‌بێگانه‌بناسێنێت وهه‌موو ڕابردووی هێزه‌کلاسیکه‌کانی پێ بشارێته‌وه‌! 
ئه‌وه‌حیزبی دیموکرات بوو هه‌موو بڕیارێکی له‌ده‌ره‌وه‌بۆ ده‌هات . تا فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربێجان بره‌وی هه‌بوو هه‌موو بڕیارێکی حیزبی دیموکرات له‌" باکۆ "وه‌بوو ، کاتێکیش فاتیحه‌له‌سه‌ر فیرقه‌ی دیموکرات خوێندرا حیزبی توده‌بابه‌گه‌وره‌بوو ، به‌په‌رته‌وازه‌بوونی حیزبی توده‌ش موجاهدینی خه‌لق هه‌مه‌کاره‌بوو ، پاش موجاهدینیش نیوه‌ی ڕێگه‌یان شاری به‌غدا بوو ، پاش له‌گۆڕنانی حیزبی به‌عسیش خۆ ناکرێت له‌قه‌له‌به‌ختی که‌چی خۆیان بده‌ن و واز له‌و بڕه‌موچه‌یه‌ی مامه‌و کاکه‌بهێنن ، ئه‌مه‌جگه‌له‌ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وانی سه‌رخۆشی بۆ مارینزه‌کانی ئه‌مریکی به‌سازدانی کۆڕی سوڕ و بادان ، ئه‌و مارینزانه‌ی که‌له‌ڕابردوودا به‌ئیمپریالیزمی دژه‌به‌شه‌ری ناویان ده‌بردن . له‌چاوی کاک عه‌زیزه‌وه‌هه‌موو ئه‌م کرده‌وانه‌ی لایه‌نه‌کلاسیکه‌کان شۆڕشگێڕێتی و ڕه‌وایه‌، لێ به‌ڵێ ؛ ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک ده‌ستی هاوکاری بۆ کوردی پارچه‌کانی دیکه‌درێژ بکات و ببێته‌پشتوپه‌نای هێزێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو پژاک ئه‌وه‌تاوانه‌و ئه‌م تاوانه‌ش پاکبوونه‌وه‌ی نی‌یه‌.
کاک عه‌زیز باس له‌وه‌ده‌کات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ژماره‌یه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی له‌پژاک نزیک بوونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی دابڕاویان له‌حیزبه‌کانی دیکه‌و نه‌بوونی جێگه‌و ڕێگه‌یان له‌کۆمه‌ڵگادا !!!
بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی کاک عه‌زیز و ئاگاداری خوێنه‌رانیش ، ئه‌وانه‌ی که‌کاک عه‌زیز به‌م جۆره‌باسیان ده‌کات ، چه‌ندین که‌سی زۆر نزیکی کاک عه‌زیزیان تێدا بوو ، یه‌کێک له‌وانه‌که‌سی یه‌که‌می کاک عه‌زیز بوو که‌ئه‌و کات به‌رپرسی یه‌کێتی لاوانی دیموکرات بوو له‌فنلاند و زۆر هه‌وڵی‌دا له‌" نه‌ورۆز-تیڤی " کار بکات ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌زۆر له‌حیزبی دیموکرات داخ له‌دڵ بوو ئه‌و بواره‌ی پێ نه‌درا که‌له‌ڕاگه‌یاندن کار بکات ، چونکه‌ئامانجی "نه‌ورۆز-تیڤی" نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانه‌نه‌ک ته‌وهینکردن به‌لایه‌نێکی دیکه ، ته‌نانه‌ت خودی کاک عه‌زیزیش یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌یخواست له‌ڕێگه‌ی "نه‌ورۆز-تیڤی"یه‌وه‌له‌پژاک نزیک بێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌ک بۆ مه‌به‌ستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌نگه‌رگرتن له‌داگیرکه‌ران به‌ڵکو بۆ دژایه‌تیکردنی یه‌کێک له‌دیموکراته‌کان . کاک عه‌زیز ده‌خوازێت وه‌ها له‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت که‌ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌پژاک ده‌که‌ن له‌حیزبه‌کان دابڕاون و هیچ جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کیان نه‌ماوه‌له‌نێو کۆمه‌ڵگادا .
پاشان درێژه‌به‌گوته‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت :-‌
{ جێگای ئاماژه‌بۆ كردنه‌كه‌زۆربه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌بێ بوونی ئه‌زموونی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی روو له‌و پارته‌ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان كوردایه‌تییه‌، به‌ڵام تاكه‌كان له‌حیزبه‌سه‌ره‌ڕۆكاندا ده‌بنه‌ئامێرێك و وه‌ك ئامرازێك سوودیان لێوه‌رده‌گیرێ .} .
یه‌کێک له‌گرفته‌کانی کاک عه‌زیز ئه‌وه‌یه‌کاتێک شتێک ده‌ڵێت ، دوو دێڕ دواتر پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێت . بۆ نموونه‌له‌بڕگه‌ی پێشوتردا ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی ڕوو له‌پژاک ده‌که‌ن له‌حیزبه‌کانی دیکه‌دابڕاون و هیچ جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کیان نییه‌، له‌م بڕگه‌یه‌شدا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌پژاک ده‌که‌ن هیچ ئه‌زموونێکی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیان نییه‌و ته‌نها مه‌به‌ستیان کوردایه‌تییه‌!! ئه‌م لێدوانه‌دژ به‌یه‌کانه‌ی کاک عه‌زیز جێ ده‌هێڵم بۆ خوێنه‌ران .
به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م کاک عه‌زیز به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش بێئاگا بێت له‌ڕاستی ڕووداوه‌کان ، چونکه‌جێگه‌و پێگه‌ی پژاک دیاره‌که‌له‌مه‌یدانه‌، هیچ عه‌قڵیه‌تێکیش ئه‌وه‌په‌سه‌ند ناکات که‌تاکه‌کان ببنه‌ئامراز له‌نێو لایه‌نێکدا که‌له‌مه‌یدان‌بێت ، به‌ڵکو ئامرازسازی له‌ئۆردوگاکان مه‌یسه‌ر ده‌بێت که‌تاکه‌کان ده‌بنه‌نیگابان و ڕه‌عیه‌ت بۆ به‌رپرس و ئاغاکان . ئایا لایه‌نێک که‌20 ساڵی ڕه‌به‌ق له‌ئۆردوگادا بێت و کار و خه‌باته‌که‌ی بریتی بێت له‌خۆ مه‌ڵاسدان و باندبازی ، ئیتر چ پێویستی به‌تاکه‌کان هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بۆ ئامرازسازی نه‌بێت ؟
پاشان کاک عه‌زیز چه‌ند پرسیارێک ده‌کات و ده‌ڵێت :-
{ پارتی كرێكاران و پارته‌داتاشكراوه‌كه‌یان (په‌ژاك) چۆن ده‌توانن خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دوارۆژی پرسی كورد بكه‌ن؟! پارتێك كه‌گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی خه‌باتی جێهێشتوه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ئانكارا و ئه‌سته‌مبوڵ و له‌قوڵایی خاكی باكووری كوردستاندا خه‌باتی خۆیان درێژه‌پێبده‌ن، سوود و قازانجیان بۆ رۆژهه‌ڵات و باشووری چی بووه‌و چ ده‌بێ؟} .
ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز ده‌خوازێت وه‌ڵامی ته‌واوه‌تی ئه‌م پرسیارانه‌ی وه‌ربگرێت ، با په‌ڕتووکی " دادگای مێژوو ، ل103 ل109 " به‌وردی بخوێنێته‌وه‌له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :
https://www.kurdistanpost.nu/biz/kitebxane/dadgay_meju.pdf
ئه‌م گوتانه‌ی کاک عه‌زیز له‌سه‌ر پژاک هاوشێوه‌ی گوته‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌له‌ڕابردوودا په‌که‌که‌یان به‌داتاشراو ده‌ناساند ، بۆ نموونه‌که‌مال بورقای ده‌یگوت { پ‌ک‌ک داتاشراوی ده‌وڵه‌تی تورک و که‌مالیسته‌} ، فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌یگوت { پ‌ک‌ک داتاشراوی ئه‌مریکا و ئیسرائیله‌} ،ئیسلامیه‌کانیش په‌که‌که‌یان به‌پاشکۆی کۆمۆنیستی ده‌زانی ، کۆمۆنیسته‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌رچاو ته‌نگه‌، تورکه‌فاشسته‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک دژ به‌برایه‌تی گه‌لانه‌، خۆرئاواییه‌کانیش ده‌یانگوت پ‌ک‌ک داتاشراوی ئیسلامیه‌توندڕه‌وه‌کانه‌و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش . واته‌هه‌ر لایه‌نه‌و کرده‌وه‌کانی خودی خۆی ده‌هاویشته‌سه‌ر پ‌ک‌ک تاوه‌کو بتوانن خه‌ڵکی له‌خشته‌ببه‌ن ، چونکه‌ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و گوتانه‌یان ساز ده‌کرد ئێستا ناوه‌ڕۆکی خودی خۆیان بریتییه‌له‌و گوتانه‌، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و په‌نده‌عه‌ره‌بیه‌یه‌که‌ده‌ڵێت " السحر ینقلب علی الساحر " .
کاک عه‌زیزیش ده‌قاوده‌ق کرده‌وه‌کانی خودی خۆی ده‌هاوێته‌سه‌ر پ‌ک‌ک و پژاک ، چونکه‌هه‌موو خزمه‌ته‌که‌ی کاک عه‌زیزه‌کان له‌پاش 66 ساڵ بریتییه‌له‌ئۆردوگانشینی و توره‌که‌ی سواڵ هه‌ڵبه‌ستن بۆ سه‌رانی باشوور . له‌ئه‌قڵێ کێدایه‌ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌بتوانن سود و قازانجیان بۆ ڕۆژهه‌لاتیه‌کان هه‌بێت که‌به‌درێژایی ته‌مه‌نیان گۆڕه‌پانه‌سه‌ره‌کیه‌که‌یان جێهێشتووه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌کرماشان و سنه‌درێژه‌به‌خه‌بات بده‌ن که‌چی له‌کۆیه‌و زڕگوێز که‌وتوونه‌ته‌سه‌روگوێلاک شکاندنی یه‌کتری و شه‌ڕه‌تێڵا ؟
کاک عه‌زیز درێژه‌به‌باسه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی عه‌بدوڵڵا ئوجالان له‌ژێر وێنه‌ی حافیز ئه‌سه‌دا له‌سووریه‌بوو، چه‌نده‌و چۆن رۆژئاوایی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كوردیان له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان به‌قازانجی خۆیان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و له‌دروشمه‌كانی خۆیاندا سڕیه‌وه‌.} .
له‌جێگه‌یه‌کی دیکه‌شدا ده‌ڵێت :-
{ له‌رۆژئاوای كوردستاندا به‌هه‌زاران لاوی هه‌ژاریان له‌خشته‌برد و به‌ره‌وه‌گۆڕه‌پانی به‌ناو خه‌بات و به‌رخۆدانیان بردن، كه‌هێشتا روون نییه‌ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌له‌پێناوی چی دایه‌! } .
به‌تێگه‌یشتنی کاک عه‌زیز ، ڕۆژئاوای کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌سڕدراوه‌ته‌وه‌له‌پێناوی مانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا له‌ژێر وێنه‌ی حافز ئه‌سه‌ددا !!!
له‌ڕوانگه‌ی په‌که‌که‌شه‌وه‌کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه و به‌شێک نییه‌له‌وڵاته‌کانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا ، هه‌رچی ئه‌و کوردانه‌ی که‌په‌رته‌وازه‌ی مه‌ترۆپۆڵه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌بوون به‌شێکن له‌خه‌ڵکی کوردستان . بۆ نموونه‌کوردێکی زۆر له‌تاران و به‌غدا و دێمه‌شق و ئه‌سته‌مبووڵ ده‌ژین که‌له‌ئه‌سڵدا له‌کوردستانه‌وه‌کۆچبه‌ر بوون ، ئایا تاوانه‌ئه‌گه‌ر باس له‌کوردستانیبوونی ئه‌و کوردانه‌بکرێت ؟‌
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌کتێبی " الغفله‌والخیانه‌"دا زۆر به‌باشی پێناسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ده‌کات که‌خۆیان له‌ڕاستیه‌کان گێل ده‌که‌ن ، جێگه‌ی داخه‌که‌کاک عه‌زیزیش یه‌کێکه‌له‌و که‌سانه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز ئاگاداری هیچ ڕه‌وشێکی ڕۆژئاوای کوردستان نه‌بێت ئه‌وا ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌و هه‌ڵوێستی په‌که‌که‌یه‌له‌و ڕووداوانه‌دا .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌کانی سوریاوه‌به‌سه‌دان کادری په‌روه‌رده‌کراوی پ‌ک‌ک(کادره‌ڕۆژئاواییه‌کان) نێردرانه‌وه‌بۆ نێو جه‌ماوه‌ر و یه‌کێک له‌و کادرانه‌ش سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستانه‌. ئه‌م کادرانه‌توانیان کۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌کانی کوردان بکه‌ن و زۆر به‌ڕێک و پێکی خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رن ، ئه‌نجامی ئه‌و ڕێک و پێکیانه‌هه‌م کوردان له‌کۆمه‌ڵکوژی پارێزران و هه‌م حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش ناچار کرا که‌مافی هاووڵاتی بوون بۆ هه‌موو ئه‌و کوردانه‌بگێڕێته‌وه‌که‌له‌ڕابردوودا حسابی بێگانه‌یان بۆ ده‌کرا .
کارێکی ئه‌رێنی دیکه‌ی ئه‌و کادرانه‌ئه‌وه‌بوو که‌هه‌موو پارت و ڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه‌یان لێک نزیک کرده‌وه‌و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان بۆ پێکهێنان ، ئه‌نجامی ئه‌و یه‌کگرتنه‌ش هه‌م کوردانی زیاتر سوور کرد له‌سه‌ر داواکاریه‌ڕه‌واکانیان و هه‌م ڕێگریش بوون له‌به‌لاڕێدا بردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له‌لایه‌ن تورکه‌فاشسته‌کان و ئیخوان الموسلمینی دژه‌کورده‌وه‌، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ قه‌ندیل هه‌وڵدان بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی پ‌ک‌ک له‌سه‌ر سوریا (تا ئێره‌کورته‌وه‌ڵامێکی بڕگه‌ی یه‌که‌می قسه‌کانی کاک عه‌زیزه‌) ، هه‌رچی بڕگه‌ی دووه‌مه‌پێویست به‌باسکردن ناکات چونکه‌ته‌نها کاک عه‌زیز و هاوشێوه‌کانین که‌تێکۆشانی گه‌ریلا به‌به‌رخۆدان نازانن ، ده‌نا هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که‌له‌باکووری کوردستاندا ڕووده‌ده‌ن و ئه‌و خۆڕاگریانه‌ی که‌له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران و تورکیادا ئه‌نجام ده‌درێن بریتییه‌له‌به‌رخۆدانی گه‌ریلا .
درێژه‌ی هه‌یه‌.........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە