ئاسۆى شێخ نورى لە غەززەیە یان سلێمانى
Thursday, 03/12/2009, 12:00
ئاسۆى شێخ نورى ئەو كەسە داماوەیە كە جار جارە لە سایتە درۆزنەكەى مەلا بەختیارەوە بۆڵە بۆَڵێك ئەكات و هەندێ ووشە ڕیز ئەكات و ئیتر غەیب ئەبێتەوە , دەمێكە ئەم پیاوە لە ساحەكەدا بێ ناوە ئەم ماوەیە خواى بۆى داوە لەو سایتە پڕ لە درۆیەوە كە تەنها شوێنى ئەم جۆرە بێ سەرو شوێنایە , سەر دەردێنێتەوە و هەندێ قسەى بێ مانا ئەكات , كۆى قسەكانیشى تەنها لە سەر گۆڕانە , چونكە ئەم پیاوە داماوە هەموو مەعریفەكەى ئەمەیە ,جیابونەوەى گۆڕان لە یەكێتى فرسەتێكى دا بەم پیاوە بۆ ئەوەى دەركەوێتەوە چونكە لەوە و پێش لەنا و یەكێتیدا نەماو بوو , بەڵام لەپڕ هاتەوە ناو یەكێتى و بڕێك پارەى باشى لە تاڵەبانى وەرگرت , لە سایتە پڕ درۆكەى مەلا بەختیاردا جەلالیەكانى وەسف كردوە بە بزوتنەوەى فتحى فەلەستینى و بزوتنەوەى گۆڕانیشى شوبهاندوە بە حەرەكەى حەماس , ئەڵێ (لیستی گۆڕان وهك حهماس وایه، حهماسیش ههتا له ههڵبژاردنهكانی فهلهستین سهركهوت، ململانێیهكی زۆری لهگهڵ فهتح كرد، بهڵام پاشان كههاته سهر حوكم نهیتوانی ئیدارهی حكومهتهكهی بداتو موچهی هیچ فهرمانگهیهكو فهرمانبهرێك بدات) لەوە ئەچێ ئەم پیاوە لە مێژوودا ئیكمال بوبێت , چونكە ئەگەر فڕى بە سەر مێژوەوە هەبوایە نا ئەبوایە ئەو بەراوردەى بكردایە , بزوتنەوەى فەتح ڕێك وەكو ئەم جەلالیانە وایە ئەوانیش نوقمى گەندەڵى بون و بونەتە بزوتنەوەى ناشیرین لە ناوچەكەدا ئەوانیش بە هەمان شێوەى یەكێتى و پارتى لاى خەڵكى فەلەستینى ناشیرینن, ئەوانیش وەكو ئێوە نوقمى گەندەڵى و دزى و خیانەت بون , حەماسیش بەتوانا بون بەڵام ئەو دزو گەندەڵانە نەیان دەهێشت , ئەو نمونەى جەنابت بەراورد كردوە ڕێك لەگەڵ ئەو سیاسەتە هەڵەیەى ئێوە دوبارە ئەبێتەوە , ئەوەتا ئێوەش ناهێڵن ئۆپۆزیسیۆن هیچ بكات و سەدان كێشەیان بۆ دروست ئەكەن, بەڵام ئێمە وەكو حەماس تیرۆریست نین , ئاسۆ ئەڵێ (پێم وانیه ئهو برادهرانهی گۆڕانو ههر كهسێكی تریش بتوانێت ئهوهی یهكێتی كه كردویهتی، بتوانێت لهوه باشتر بكات،) بۆ یەكێتى چى كردوە وا كەس ناتوانێ لە ئێوە زیاتر شت بكات , گۆڕان دوژمنایەتى یەكێتى ناكات بەڵام ئەوە ئێوەن وا ئەكەن خەڵك دوژمنایەتیتان بكات , ئەوە ئێوەن بە ڕەفتارە ناشیرینەكانتان وائەكەن خەڵك لە خۆتان ئەكەن بە دوژمن , خۆ ئەمە یەكەم جارتان نیە ئێوە دوژمنایەتى خۆتان بۆ هێزەكانى كوردستان دەربڕن , جارێ گۆڕان دەسەڵاتى بە دەستەوە نیە تا جەنابت قاوەى بۆ بگریتەوە بزانیت دەتوانێ موچە بدات یان نا , فەلسەفەیەكى تازەى ئەم ئاسۆیە ئەوەیە كە ئەڵێ (ههموو حزبێكو ڕێكخراوێك بۆ ئهوهی بتوانێت پێش بكهوێت، پێویسته لهكاتێكدا خۆی بتهكێنێت لهو تهپوتۆزهی كه پێوهی لكاوه خۆی پاك بكاتهوه، لهكاتی خۆ پاكردنهوهكهش پێویسته خۆی بچوك بكاتهوه) ئەمە فەلسەفەى ئاسۆیە ئەوەى ڕۆژێك زوووتر لەم دەسەڵاتە گەندەڵ و دزە دوور بكەوێتەوە ئەوا خۆى پاك كردۆتەوە , ئەوەى كە هاتۆتە دەرەوە هەر لەبەر دەرگاكەى یەكێتیەوە خۆى ئەتەكێنێ و هەموو ئەو پۆخڵى و تەپ و تۆزەى ناو یەكێتى لە خۆمان ئەتەكێنین و خۆمان پا ك ئەكەینەوە , ئەوەى لەم دەسەڵاتە دوور بێت ئەوە پاكە , وەكو ئێوە نیە تا ئێستا خۆتان ئەگەوزێنن لەناو ئەو تەپ و تۆزەدا , ئێوە خۆتان بچوگ نەكردۆتەوە ئەوە خەڵك بوو ئێوەى بچوك كردۆتەوە , مەیكەن بە شانازى بۆ خۆتان , ئەوە دەنگى هەقى خەڵك بوو ئێوەى بچوك كردوە , ئێوە تا ئەو ڕۆژەى لەو بەرەیەى دژى میللەتەدا بن هەر پیسن و قەت پاك نابنەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست