کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڕش و ژان

Sunday, 23/10/2011, 12:00






ووتمان شۆڕش
خه‌می دایکی جگه‌ر سووتاو
له‌ کۆش ئه‌گرێت
ووتمان شۆڕش
بزه‌ی لێوی ڕۆڵه‌ی شه‌هید
ده‌هێنێته‌ پێکه‌نین
له‌ جێی گریان
ووتمان شۆڕش
ماڵی هاوبه‌ش بۆ چین هه‌ژار
دروست ده‌کات
ووتمان شۆڕش
گه‌ردن ئازایی و به‌خشیین
له‌ دایکی شه‌هید ده‌کات
ووتمان شۆڕش
جلی ڕه‌ش پۆشی ڕابردوو
دائه‌ماڵێت
جلی سه‌رده‌م
له‌ به‌ر ڕۆڵه‌ی شه‌هید ده‌کات
به‌ هه‌موو ڕه‌نگ
ڕه‌نگی وڵات ئه‌نه‌خشێنێت
کۆشکی فیرعه‌ون
ئه‌ڕوخێنێت
هه‌روانه‌بوو
وڵات بووبه‌ کۆشک و ته‌لار
دۆلار بوو به‌ قورقۆشمی توواوه‌ی شار
له‌ گه‌رووی هه‌ژاره‌ وه‌ستا و
ده‌می شه‌قام
بوو به‌ هاوار
ئێوه‌ بوونه‌ گڕی داهاتی وڵات و
ئێمه‌ش بۆینه‌ به‌رگی ڕه‌شی جانتای دراو
ئێوه‌و ژیان دانیشنه‌ له‌ سه‌ر مێزیی پێکی ئال
ئێمه‌ش بێبه ش قۆڕه‌ی سک و
ده‌ربه‌دری خاک و سنوور
هه‌ژاریی بووبه‌
پیشه‌ی دوارۆژمان
ماڵم وێرانه‌ په‌رله‌مان
خوێنی شه‌هید خه‌نه‌ی سووری‌
په‌نجه‌ی بووکی نیشتمانه‌
سنوور مه‌یدانی گۆڕه‌پانی
تۆپه‌کانی دۆژمنانه‌‌
ئاواره‌کان
ڕواڵه‌تی کۆسپه‌کانه
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە