شانازى بەپەكەكەوە دەكەم.
Thursday, 29/04/2010, 12:00
سایتى كوردستانپۆست هەواڵێكى زۆر سەرنج ڕاكێشى لەسەر من بڵاوكردۆتەوە وێڕاى ئەوەى دەست خۆشیان لێدەكەم بەبڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵە دەمەوێت سەرنجێكى كورتیش بۆ نوسەرى هەواڵەكە و بۆ خوێنەرانى كوردستان پۆست و بۆ سەرۆكى ڕێكخراوى ڕا بنوسم
سەبارەت بەناونیشانى هەواڵەكە زۆرجار هاوڕێكانم لەنێوان سوعبەت و ڕاستیدا پێیان ووتووم ئەندامى سەركردایەتى پەكەكە یان بەرپرسى ئەوە یان زۆر شتى تر ....
بەڵام بەندە پێشتریش تەئكیدم لەوە كردبۆوە كەنەبەرپرسى پەكەكەم نەلێپرسراوى پەژاك بوونى پەیوەندی بەندەش لەگەڵ پەكەكە لەسەر ئەو بنەماى ڕاستگۆیى نێوانمانە نەك شتى تر ئەوەشم زۆرجار تەئكیدكردۆتەوە بەڵام زۆر بەڕێز تفەنگ دەگرنە تاریكى و بەندە بەشتى جۆراوجۆر تۆمەتبار دەكەن كەهیچیان جێگەى بایەخ نین بۆ من بەڵام ناونیشانى ئەم هەواڵە زۆر سەرنج ڕاكێش بوو بەلامەوە چونكە بەندە پیاوى هیچ كەسێك نەبووە تاپیاوى پەكەكە بێت بۆیە دەمەوێت ئەوەش بەهەموو دۆستان و خۆشەویستان بڵێم كەدەیانەوێت شتێك لەبارەى من و پەكەكەوە بزانن من پێیان دەڵێم كەشانازى بەپەكەكەوە دەكەم چونكە هەڤاڵێتى و پەیوەندیەكى سەرڕاستى لەگەڵ پەكەكە تام و چێژێكى تایبەتى هەیە بەبڕواى من هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێم ئەوەى پەكەكە لەپارتەكانى تر جیادەكاتەوە ئەوەیە كەڕقى لەوەیە لەدەستەگەرى و باڵ باڵێنیە چ جاى ئەوەى پێویستیان بەمن بێت ببم بەپیاوى ئەوان لەبارەى ئەو داواكاریەى كەمن بڵاومكردۆتەوە و دوور و نزیك پەیوەندى بەپەكەكەوە نیە تەنیا لەم ماوەیەدا زۆر كەس داوایان لێكردووین دەست بۆ ئەم جۆرە شتانە نەبەین چونكە دەستمان دەسوتێت بەڵام ئێمە هیچ بایەخێكمان بەم جۆرە قسانە نەداوە تائێستاش سوورین لەسەر داواكەى خۆمان كەنوسینی یاداشتنامەیەكە و دواتر لەوكاتەى وادەى كۆكردنەوەى ئیمزا تەواو دەبێت لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا داواكە ئاراستەى سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەكانى هەر چوارپارچەى كوردستان دەكرێت و دواتریش نوسخەیەك لەیاداشتنامەكە بۆ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەكان دەنێردرێت،سەیرم لەوەدێت كەمن بڵێن پیاوى پەكەكە چونكە من لەهەفتەى ڕابردوو لەسایتى كوردستان پۆست لەوەڵامى نوسینێكى بەڕێز نەژادى حاجى برایم زۆر بەتوندى ڕەخنەم لەپەكەكە گرتبوو ڕەخنەگرتنەكەش لاى هەندێ لەدۆستان و لایەنگرانى پەكەكە بەڵام ڕەخنەگرتنەكەى بەندە لەنیەتێكى پاكەوە سەرچاوەى گرتبوو لەبەر ڕێز و حورمەتى بەڕێز ئەحمد تورك و سەرجەم گەلى كورد بوو نەك شتێكى تر.....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست