بەیاننامەى ناڕەزایی (سەنتەرى رۆشنبیریی پردێ)، سەبارەت بە داخستنى DTP بەیاننامەى ناڕەزایی..
Monday, 14/12/2009, 12:00
بەناوى دەستەى كارگێڕى و دۆست و ئەندامانى سەنتەرەكەمانەوە (سەنتەرى رۆشنبیریى پردێ) ئەوپەڕى ناڕەزایی و نیگەرانى خۆمان سەبارەت بە بڕیارى داخستنى DTP) لە باكوورى كوردستان، لەلایەن كەمالیستەكانى توركیاوە رادەگەیەنین و پێمانوایە هەڵوێستێكى شۆفێنیستانەى لەوجۆرە زیاتر توركیا بەرەو هەڵدێرو شەڕێكى بێ ئامان دەبات، چونكە گەلى كورد لە باكوورى كوردستانى دابەش و داگیركراودا، مەحاڵە چۆك بۆ شۆفێنیستانى تورك دابدەن و لە ئاست زەوتكردنى سادەترین مافە رەواكانى خۆیان بێدەنگ بن.
هەر لێرەشەوە داوا لەسەرجەم رۆشنبیران و نووسەرو رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداران و تێكڕاى چین و توێژەكانى گەلەكەمان دەكەین كە لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیە بێدەنگ نەبن و ئەوپەڕى خەباتى شارستانیانەو ئاشتیخوازانە بگرنەبەر، چ بە خۆپیشاندان، یان ناڕەزایی دەربڕین و واژۆكۆكردنەوەو پرۆتیستۆكردنى ئەو بڕیارەى بەناو دادگاى نادادپەروەریى دەسەڵاتدارانى توركیا.
هەر شەكاوە بێت ئاڵاى كۆترى ئاشتى و گوڵى سوورى بەرخودانى DTP و دروودو سەروەریش بۆ شەهیدانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلەكەمان لە باكوورو سەرجەم بەشە داگیركراوەكانى دیكەى كوردستان.
سەنتەرى رۆشنبیریى پردێ
12/12/2009 كەركوك - پردێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست