کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوپێككەوتن لەگەل بەرێز خالید حلاق

Sunday, 14/06/2009, 12:00


چاوپێككەوتن لەگەل بەرێز خالید حلاق كەساییەتى دێرینی شاری قەڵا و مینارە شاری هەولێر..ئەندامێكی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان لە كوردستاندا كە ئەویش دەستی لە كار كێشاوە نارەزایی خۆی دەربری بەرامبەر بە هەندێك لە كردەوەكانی ئەم بزووتنەوەیە و و ە بە تایبەتی كەرخی ئالتی بەرماخ و برا برسییەكانی ....! ئەمەش دەقی چاوپێككەوتنەكەیە :-
سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم كە ئەزییەتان كیشاوە بۆلام .
بەڵام منیش نارەزایی خۆم دەردەبرم و دەلێم نەخێر بۆ لیستی 69 لیستی دزان و لیستی زولم كەرانە بە تایبەتی لە خەڵكی بە شەرەفی شاری هەولێر ...باشە من بۆ دەلێم لیستی 69 لیستی دزان و لیستی خیانەتكارانە ؟؟؟
چونكە هیچ ناحەقییەك لەم بزووتنەوە یە و لەم سەتنەرە نیە كە (سەنتەری شەهابا)ی توركمانی ناو دەبرێت...كەس سوودی لێیان نەدیوە تا ئیستا خۆشیان بە بەگ و پاشای هەولێر دەزانن لە سایەی خەلكی هەولێر گەیشتە ئەم رۆژە وە كەرخى هیچی بۆ هیچ كەسێك نەكردووە تەنها وەعد دان بە درۆ ...
لە لایەكیش حیساب بۆ كەس ناكات تەنها و تەنها 6 براكەی تێر بكات من وا دادەنێم كە ئەم بزووتنەوەیە 100 كەسی تیایا بەڵام من خۆم مانگانە 50$ هەبوو نەگەیشتم بە هیچ وە پارەیان زیاد نەدەكرد بۆم.....
منیش لە پارتی و لە دەسەڵاتی پارتی دەپرسم بودجەی سەنتەری شەهابا و ئەم بزووتنەوەیە چەندە ؟؟؟؟ بۆ كەرخی بۆ خۆی و گشت براكانی ئۆتۆمبیلی 2009 لێدەخورن بە دزی نەبێ بە چی دەبی ؟؟ بۆ كەسانێك هەن خەلكی بەشەرەفی شاری هەولێرە وە ئەندامە لەم بزووتنەوەیە و لە سەنتەری شەها با تەنها پایسكیل ێكیشیان نیە.داواكارم بەرپرسانی پارتی بەس بێت زولم كردن و ماف پییشەل كردن تاكـــــــــــەی؟؟؟؟
لە لایەكەوە بۆچی كەرخی ئالتی بەرماخ پاش تەواوبوونی دەورەی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان براكەی خۆی دادەنێت كە بروانامەی ناوەندی هەیە هیچ نازانێ تەنها بیر لە دزینی پارە نەبێت وە چی بە میللەتی توركمان دەبەخشێت لە پەرلەمان ؟؟ مەگەر لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دا (كاك یەشار ئالتی بەرماخ) هەستێت شیعر و قۆریات بڵیت !!!! تاكەی توركمانەكان قبوول دەكەن ؟؟؟بۆ یەكێكی تر نەبێت كە ئیستفادەی بۆ خەلكی تر هەبێت نەك هەر بۆ خۆی بۆ گیرفانی بنەمالەكەی...؟
بۆیە داوا لە كەسایەتییە توركمانە مەعقولەكان خەڵكی زۆر بەشەرەفی شاری هۆلاكۆ بەزین دەكەم مل كەچ نەبن بۆ لیستەكە دەنگ نەدەن و نارەزایی دەربرن بە كەرخی ئالتی بەرماخ و لیستی 69.
سەربەرزی بۆ شاری هەولێر و توركمانە ئەنسافەكان و ئەفسانەكانی تەعجیل و گەركی عرب وپیاوانی ناو بازار..
نەخێر بۆ لیستی دز و جەردەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە