حكومەت هەرێمی كوردستان بە ناوی هەزاران زیندانی سیاسی لە حكومەتی ناوەندی پارە وەردەگرێت و نایداتە زیندانیانی هەریم
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
حكومەتی هەرێمی كوردستان پاش هەڵبژاردنی مانگی تەموزی ئەمساڵ یەكێك لەو كیشانەی كە بەلێنی چارەسەر كردنی دابوو تا ئێستا بە یاسایەك چارەسەر نەكراوە، دۆخی زیندانە سیاسیە. حكومەت وەك منحە بڕێك پارەی بەسەر زیندانە سیاسیەكاندا دابەش كردووەو ژمارەیەكیش لە زیندانیە سیاسیەكان دەلێن، كە كێشەكە بەو شێوەیە چارەسەر نابێ. زیندانیانی سیاسی دەلێن: كە تا ئێستا منحەی پارە بە ٤٠٣ زیندانی سیاسی دراوە كە دۆسیەكانیان یەكلای بۆتەوە، بەڵام پەرلەمانی كورستان ئامادە نییە یاسایەك دەر بكات لەسەر بابەتەكە.
پارلەمانی ئێراق داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە كە بە یاسایەكی هاوشێوەی حكومەتی ناوەندی رێز لە زندانیانی سیاسی كورد بگرێ. ژمارەیەك لە زیندانەكان دەلێن: ئێمە ئەو منحەیە ڕەت دەكەینەوە لە بەر چەند هۆكارێك: یەكەم تا ئەو كاتەی پارلەمانی كوردستان هاوشێوەی پەرلەمانی ئێراق یاسایەك بۆ ڕێز گرتن لە زندانیانی سیاسی دەردەكات. دووەم، باشوری كوردستان هەزاران زیندانی تێدایە بۆ تەنیا باس لە 304كەس دەكرێت. سێیەم حكومەتی هەرێم بەناوی هەزاران زنیدانی سیاسی كوردەوە پارەی لە حكومەتی ناوەندی وەرگرتووە و ئەو پارەیەی نەداوەتە زیندانیانی سیاسی كورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست