تەنها ڕۆژنامەنووسەكانى هەولێرى بیخوێنەوە تكایە مافى كەسى تر نى یە بیخوێنێتەوە!!!
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
(سلێمانى و كەركوك و دەهۆك، بەخەڵكەكەیەوە خۆشەویست وكەس وكارى ئێمەن،ئێمەتەنها باسى خەمى خۆمان دەكەین)
دەگێرنەوە كەسێك بەناوى(فەرهەنگ گۆمەشینى) دەچێتە لاى (نەوشیروان مستەفا) گلەیی ئەوەى لێدەكات،كەئەوسلێمانى چیاتى دەكات،ئەویش دەڵێت نەخێرشتى وانى یە،بەڵام ئەو هەر پێداگرى دەكات و بەوە تاوان بارى دەكات (نەوشیروان مسەفا)ش دەڵێت:(ڕۆڵە گۆمەشین بەقەد یەك گەرەكى سلێمانى نابێت تۆخۆتى پێ هەڵدەدەیەوە،بۆمن شانازى بەسلێمانى نەكەم)،ئێمەش بەم ووتەیەى كاك نەوشیروان دەڵێین دەست خۆش دەبێت مرۆڤ بەرلەخۆى شارەكەوخاكەكەى خۆش بووێت.
خوشك و برایانى خۆشەویستم لەپیشەى ڕاستى ڕۆژنامەنووسى وگەیاندنى هەواڵى درووست بە گەلەكەتان،ڕۆژنامەنووسانى خۆشەویستى هەولێرى دێرین،لەوچەندڕۆژەى ڕابردوو كۆمەڵێك ئیمێڵى ئێوەى خۆشەویستم خوێندەوە،كەبۆمنتان ڕەوانەكردبوو تێیدا داواى پشتگیرى وبەهاناهاتنى ئێوەى خۆشەویستى من بێم لەونایەكسانییە و زوڵمەى بەرامبەرتان كراوە لەدابەش كردنى زەوى بەسەرڕۆژنامەنووسانى هەولێر،كەچى سێ بەشیان خەڵكى هەولێرنین ومافى ئێوەیان خواردووە،هەرلەنووسینەكەتان باسى ئەوەتان كردبوو زۆربەى موستەفیدەكان ئاوارەكانى شەرى ناوەخۆن وسەربە(پارتى ویەكێتى)ین!!!
ئازیزانم ڕۆژنامەنووسەهەناسەساردەكانى پیرەهەولێر،من نازانم بە چ شێوازێك و بە چ یاسایەك ئەو زەویانە دابەش كراوە،بەڵام بێگومانم لەوەى،كە زووڵم لەئێوەى كەس وكارى من كراوە،ئەو زووڵمەش بەردەوام دەبێت تاكو دەگەنە سەرخۆمان وماڵ ومنداڵمان بەدوورى مەزانن ڕۆژێك بێت بەزۆرەملێ هەولێرییەكان ببەنە شاخەكان وبەردمان پێ بگوازنەوە،بۆ ئێوەنازانن لەوهەولێرەبێكەس تر نى یە؟
بۆجارێكیش لەو بەرپرسانەتان پرسیووە،كە كۆبوونەوەكانیان دەكەنە هەواڵ و بەباشترین پیاهەڵدان بەخەڵكیان دەناسێنن،ئەرێ ئێوە سووتەمەنى شەرى ناوەخۆتان بەڕۆلەكانى هەولێر دابین دەكرد و ژیانى كچ وكورى ئەو هەولێرەتان ڕاگرتبوو بەتەنها مافى ئەوەشیان نەبوو هەواڵى براو باب و كەس وكاریان بپرسن،كە ئێوەى تێكۆشەرى شەڕى ناوەخۆ بەزۆرى لەودەشتانە وكەپكى حەمەدئاغایەكان بەشەرتان دەدان،چیتان بۆهەولێرییەكان كرد؟
سوێندبە قەرات و سوڵتان موزەفەرەدین،سوێند بەئیبن مستەوفى وئاڵتى بەرماغ
من نە بەنیازم زەوى وەرگرم ونەوەریشى دەگرم،بەڵام ئێوە،كەخۆتان بەماف خوراو دەزانن،پەیوەندیم پێوەبكەن بەدواداچوونى بۆدەكەین،بەڵێن بێت بەشەڕەفى هەولێرى بوونمان ئەوەى ئەوكارەى بەئەنقەست كردووە و هەولێرییەكانى بێبەش كردووە،ئەگەرهەركەسێك بێت نایەڵین لەهەولێر دابنیشێت،بەر لەهەمووشتان من گیانى خۆم دەكەمە قوربانى مافەكانى ئێوە،دەبێت باش بزانین لەوەتەى هەولێردەژیت بەبێ قوربانى خەڵكەكەى مافى خۆى وەرنەگرتووە.
ئێوە ئامادەبن من ئامادەم پەیامەكەتان وبێكەسیەكەتان لەناودڵم دەرناچێت،ترسیشتان لەكەس نەبێت وهیچ فشارێكیش نامان وەستێنێت،(قەرات ومنارەى چۆلى و گەرەكى خانەقا و تەعجیل و تەیراوە و سەیداوە وباداوە وشێخەڵا)چاوەڕوانى ئێمەیە تاكو ڕۆلە دلێرەكانى لەدەست ئەوكەسانە ئازاد بكەین،كەدەیانەوێ لەبەرچاوى خۆمان ماڵى خۆمان ،خاكى خۆمان بەسەرخەڵكانێك دابەش بكەن، هاوشارەكانم دەزانن ئێمەكێین؟ڕۆڵەى ئەو شارەین،كە ڕۆژگارێك هۆلاكۆى بەوهەموو هێزەوە تەفروتوناكرد،نەوەى ئەوشارەین،كە ڕژێمەكانى عێڕاق لەمەوە خۆڕاگرى شۆڕشەكانى كوردیان بۆ دەردەكەوت،بائێمەبگیرێین وبگوژرێین ئەى چى لەوهەموو نەوەیەدەكەن،كەئێستاش نازانن بۆ براوبابیان لەهیچ وخۆڕایی كوژراون.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست