هەڤاڵ نەرمین عوسمان كرێكاران تاوانیان چى یە؟
Monday, 07/10/2013, 12:00
1086 بینراوە
یەكێك لەنەگبەتیەكانى كرێكاران سەرپەرشتی
نەكردنى یەكێیتى سەندیكاكانى كرێكارانى كوردستانە لەلایەن كەسانى پیشەیى بەتایبەتى كرێكارانەوە, كە هەر ئەوانن لەدژوارى گوزەران و بارگرانى ژیان و بێكارى و كەمدەستى بەرەو مەرگێكى هێواش هێواش كرێكاران و خانەوادەكانیان بەرەوڕوى خراپترین دۆخ دەبات , لەوەش خراپتر پێكهێنانى سێكوچكەى ڕێكەوتنى ژێر بەژێر بەئامانجى مانەوەى كەسانێكى كەم ئەزموون و خاوەن پێگەیەكى بێهێزى كۆمەڵایەتى وسەپاندنى بەسەر كرێكاراندا كە جگە لە زیان سودو دەسكەوتى بۆكرێكاران لێ چاوەڕوان ناكرێت , مایەى سەرسامیە دكتۆرێك سەرپەرشتى زیاتر لە بیست و پێنج ڕێَكخراو بكات كەچى تەنها دڵى لەسەندیكاى كرێكاران بكرێتەوە , تۆبڵێى كێشەوگرفتى هەموو ڕێكخراوەكانی ترى چارەسەر كردبێت و هەوڵى باشكردنى ئەم ڕێكخراوە گەورەیەى دابێت یان ئەم دكتۆرە بەڕێزە بۆ پەردەپۆشكردنى شكستەكانى بیەوێت دەسەڵاتى خۆسەپێنەر بەسەر كرێكاراندا بسەپێنێت و بیەوێت بەهەڕەشەى دەركردنى ئەم و ئەو بەتایبەتى نوێنەرانى یەكیێتى ناچار بكرێن كرێكاران پشتگیرى دكتۆرێك بكەن , دكتۆرێك ویستى كرێكاران ڕێك بخات كەچى بووە مایەى گرفت و كێشە , دكتۆرێك ویستى هەڵبژاردن بكات و بەو بەڵێنانەى بەمەكتەبى ڕێكخراوەكانى دابوو كەلەڕوى خزمەتكردنەوە خزمەت بەكرێكاران بكات و پێگەى حزبەكەى دابكوتێ كەچى بووە هۆى لە دەسدانى ئەو پێگەیە , دكتۆرێك بۆماوەیەكى كاتى ڕۆشتبوو عەجەبا ئەبێت كەى ئێكسپایەر ببێت , لەوەش سەیرتر لەژێر فشارى مەكتەبى سیاسیدا ڕۆشت كەچى بەدروستكردنى سینارێۆیەك و بەڕێكەوتن لەكەڵ ئەندامانى لق بەتایبەت ئەندامانى یەكێیتى هاتەوە دواى مەراسیمى خوا حافیزى (سبحان الله) , دكتۆرى شارەزاو لێزان ویستى ئامانجى بەشدارى لەپەرلەمان بەهۆى كرێكارانەوە بەدەس بێنێت , نەیزانى كرێكاران لەو هۆشمەندترن و هەر زوو هەستیان بەجموجوڵى و نیفاقى ئەم دكتۆرە كرد , بەهۆى ئەم دكتۆرەو ئەندامانى لقیەوە بەهێزترین فاكتەرى پاشەكشەى یەكێیتە لەسەندیكاى كرێكاران . دواى هەستكردن بەتێكشكان و متمانە نەبەخشینى كرێكاران بەدكتۆرێك گڕى تۆڵەسەندنەوە كەوتە مێشكیەوەو كەوتۆتە دروستكردنى دوبەرەكى و كێشە لەنێوان كرێكاراندا بەتایبەتى لقى سلێمانى , لەوەش سەیرتر هەڵسا بەسڕینەوەى پەیجى لقى سلێمانى كە تاكە سەرچاوەى بڵاوكردنەوەى كارو چالاكیەكانە بەهۆكارێكى دیارو ئاشكرا كەمایەى شەرمەزارییە باسكردنى ئەوەندەیتر نەنگى و كەموكڕى و نهێنیەكان دەردەخات . ئەى كەواتە ئەم دكتۆرە چیكرد ؟ بێگومان ئاوا بڕوات ئە بنە مایەى شەرمەزارى و شكست دواى شكست . بەم هۆكارانەو هۆكارى شاراوەو ژێر پەردە كەمایەى نەنگیە باسكردنى ,
داوا لەبەڕێز نەرمین عوسمان دەكەین چاوكراوانەتر لەكارو چالاكیەكانى سەندیكاى كرێكاران بڕوانێت و بزانێت چى دەگوزەرێت . بۆیە من دەڵێم (دەرزى بۆدكتۆرو , بازوو خاكەنازیش بۆكرێكار)