کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویڵیه‌م هه‌یگ هۆشداری دا به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که به چه‌ک وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران ئه‌ده‌نه‌وه

Monday, 28/02/2011, 12:00


ئیمرۆ ویلیام هێگ ، هۆشداری دا به‌ هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی که‌ توندوتیژی ده‌رهه‌ق به‌ خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌به‌ن ، که‌ دیاره‌ هۆشدارییه‌که‌ ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیای مه‌سعود بارزانی و تاڵه‌بانیش کراوه‌.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی وه‌رگێراوی  هۆشدارییه‌که‌ی:
کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک که تائێسته ڕێککه‌وتنی له‌م جۆره ڕووی نه‌داوه. به‌لاوه‌نانی جیاوازییه‌کانی نێوانمان له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که دژ‌به‌وه‌یه که ئێمه به‌ ساده‌ترین مافی مرۆڤ دایئه‌نێین: مافی ئازادیی، .. مافی به‌دووربوون له ترس، تۆقاندن و داپڵۆسین، .. مافی ژیان، مافی ڕاپه‌ڕین، کۆبوونه‌وه و خۆده‌ربڕین، بێ ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و عونف له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه که ئه‌مڕۆ ئه‌مانه چیدی به‌سه‌رچوون.

ئه‌مڕۆ هۆشداریماندا که پێشێلکاریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ قبووڵ ناکه‌ین، ناهێڵین کارێکی وا به‌سه‌رماندا بڕوات بێ سزادان، و چیدی له‌بیری ناکه‌ین. ئه‌مه‌ش هۆشدارییه‌کی جددییه بۆ هه‌چ که‌س و لایه‌نێک که بیرله پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بکاته‌وه جا له لیبیا بێت یان له‌هه‌چ ناوچه‌ و وڵاتێکی تر. ده‌سه‌ڵات: ئاگات له ده‌سته‌کانت بێت چیان پێ ئه‌که‌یت! ڕۆژێک دێ سزابدرێی و ده‌ستی عه‌داله‌تی نێوده‌وڵه‌تیی زۆر درێژه...


The international community came together in a way that has not done before. Setting aside differences in the face of the challenge to the very notion as what we instinctively regard the basic rights of human kinds: the right to be free from terror and oppression, the right to life and the right to raise, gather and express views without the dread of violent retribution.
Today we have signalled that crimes will not be condoned, will not go unpunished, will not be forgotten and this is warning to anyone contemplating the abuse of human rights in Libya or in any other country. Stay your hand: there will be a day of reckoning and the reach of international justice can be long

http://www.bbc.co.uk/news/uk-politics-12596819

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە