کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رچاوه‌یه‌ک: ئه‌و کادێرانه‌ی یه‌کێتیی پێشتر پارتییان ئاگادار کردۆته‌وه.. نوێکراوه‌ته‌وه‌.‌

Wednesday, 10/08/2011, 12:00


 پاش لێکۆڵینه‌وه‌  و به‌دواداچوون ، کوردستانپۆست توانی بگاته‌ ئه‌و راستییه‌ که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دورستکراوی ده‌زگای زانیارییه‌ و ئه‌و کادیرانه‌ی ده‌ستیان له‌ کارکێشاوه‌ته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ پارتییه‌وه‌ نییه‌ . ده‌زگای به‌دناوی زانیاری ده‌یه‌وێت له‌ رێگای ئه‌و هه‌واڵه‌ که‌ گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر ، ده‌یه‌وێت ئه‌م رووداوه‌ گرنگه‌ که‌م بایه‌خ بکات و  وه‌ها بیشکێنێته‌وه‌ که‌ پارتی که‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌یه‌ ، تۆمه‌تبار بکات بۆ ئه‌وه‌ی رێگای هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ک ئه‌گه‌ر ئاسایش بێت ،  له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ دابخات و وه‌ک دوژمن سه‌یریان بکات.
یه‌کێتی ده‌ستی کردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌ت دژی ئه‌و گروپو ، بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌کی ئاواش له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه‌.
بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌ خوێنه‌ران ده‌که‌ین که‌ هه‌واڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر پێشتر که‌وتبووه‌ نێو پیلانی ده‌زگای زانیاری .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە