لاپتۆپه‌که‌ی کاکه حه‌مه و ده‌مانچه‌که‌ی مام جه‌لال
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1363 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رو ده‌مانچه‌ی دا به حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و قادر عه‌زیز، ئینجا ته‌ماشایه‌کی ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ریشه‌وه بکه‌ن.
ئه‌و وێنه‌یه کاکه حه‌مه‌یه، به‌خۆی و لاپتۆپه‌که‌یه‌وه، خۆی به خۆی ده‌ڵێ: کاکه حه‌مه من ئه‌هلی ده‌مانچه‌م، نه‌ک لاپ‌تۆپ.
ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م پیاوه هه‌یه وه‌ک ماری عا‌شقه و ماشقه له‌چه‌ک ئاڵاوه و لێینابێته‌وه، ئه‌م ماوه‌یه خۆی و کاک قادر عه‌زیز، که مه‌سعود بارزانی بۆ گاڵته‌پێکردن و ڕابواردن به قادر و به مادده‌ی سه‌د و چل، داینابوو، سه‌قاڵیی کردبوو، ئه‌ویش، به ناوی ماده‌ی سه‌د و چله‌وه، سه‌د و چل جار ده‌چووه لای، یان واسته‌ی ده‌کرد، تا پاره و ئیمتیاز و زه‌ویی بداتێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه، که له‌گه‌ڵ هه‌رجووت پارته ئیسلامییه‌که تۆزێک خۆیان ڕاوه‌شاند، گوایه ڕه‌خنه‌یان هه‌یه و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و پرۆژه‌ن، ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاته قۆرخکراوه‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی ده‌گرن، ئیتر به بانگکردنێکی جه‌لال تاله‌بانی، که سه‌رو ده‌مانچه‌ی پێدان، ئیتر هه‌ردووکیان فشبوونه‌وه، دیاره دوای ئه‌م خۆ فشکردنه‌وه‌یه، چونکه هه‌گبه‌یان خاڵی بوو، له فشه‌وه، فشبوونه‌وه، هه‌ڵبه‌ته گه‌ر مامه‌ش نه‌بوایه ئه‌مانه هیچیان پێنه‌ده‌کرا، چونکه له بناغه‌وه ئه‌مانه هیچ کاره‌ن، شه‌ڕی ئه‌مانه، ته‌نها داواکاری پاره و ئیمتیازات و پۆسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیی و میلله‌ته‌که‌یان. نه‌ک بۆ خواست و قازانجی کورد. نه‌ک بۆ چاکسازیی و بڕینی ده‌ستیی دزی و ئه‌و بێدادییه‌ی، که باڵی به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا کێشاوه، ئه‌و فه‌سادیی و گه‌نده‌ڵییه‌ی، که به‌رهه‌می هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کورد (تاڵه‌بانی وبارزانی)یه، ئاخر له‌وه دواکه‌وتووی ده‌بێت چی بێت، مرۆڤ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بژی و خاوه‌نی مێشك و سه‌ری خۆی بێت و هیواو ئومێدی خۆت بداته ده‌ست ئه‌م پیاوه باشانه‌ی کورد، به نیازی هێنانی ئازادیی و ڕزگاری بێت بۆ کورد، بچێت ده‌نگیان بۆ بدات و سه‌ریان بۆ بله‌قێنێت؟
کاکه حه‌مه ئه‌هلی شینه‌ده‌مانچه‌یه، نه‌ک لاپ‌تۆپ، لێیتێک چووه.ته‌ماسای ئه‌و وێنه‌یه بکه، جه‌لال تاڵه‌بانی پێی ده‌ڵی: تۆ لاپ‌تۆپ کوجا مه‌رحه‌با، ها وه‌ره ئه‌و ده‌مانجه‌یه‌م لێوه‌رگره، ئه‌وه سایسته‌ی تۆیه!