په‌رله‌مانى كوردستان درێژ كردنه‌وه‌ى یاساى دژه تیرۆرى په‌سه‌ند كرد و فراكسیۆنى یه‌كگرتوش ده‌نگى پێ نه‌داوه
Monday, 28/06/2010, 12:00
له دانیشتنێكى ئاسایی‌دا ئهمرِۆ په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و گفتوگۆى چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كى كرد له‌وانه درێژ كردنه‌وه‌ى كار پێ كردنى یاساى (ژماره 3ى ساڵى 2006 له هه‌رێمى كوردستان) بۆ (16/7/2013)و له دانیشتنه‌كه‌دا فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌نگى به درێژ كردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساكه نه‌دا.
په‌رله‌مانتار حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لى، له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به كوردیوى رِاگهیاند : ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان به هۆى چه‌ند هۆكارێكى سیاسی و كۆمهلاَیهتی و بابه‌تیه‌وه ده‌نگیان به یاساكه نه‌داوه و پێیان وایه ئه‌و یاسایه له بنهرِهتدا له كه‌شێكى كاتى و ناهه‌مواردا په‌سه‌ند كراوه و پێویسته هه‌موار بكرێت .
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كگرتوو وتى " گرنگ ترین ئه‌و هۆكارانه‌ى بونه هۆى ده‌نگ نهدانمان به یاساكه بریتیه له بونى كه‌م و كورِى زۆر له وانه دانانى یاساكه له هه‌ل و مه‌رجێكى ئاسایشى ناهه‌موار و نا گونجاو‌دا كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان شانازى به ئارامی خۆیه‌وه ده‌كات ، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێش كه‌ش نه‌كراوه چونكه حكومه‌ت لایه‌نى جێ به‌جێ كاره .
ناوبراو وتیشی به‌داخه‌وه یاساكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێ به‌جێ ناكرێت به‌ڵكو له لایه‌ن ده‌زگا حیزبیه‌كانه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت كه ده‌زگاى ههواڵكرین ، ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه چه‌ندین به‌ندى دژى مافه‌كانى مرۆڤ تیایه له‌وانه له سێداره‌دان بۆیه ده‌بوو پێش هه‌موو شت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه .
جێى ى ئاماژه‌یه هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانى یه‌كگرتوو ،كۆمه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و گۆرِان ده‌نگیان به درێژ كردنه‌وه‌ى پرۆژه یاساكه نه‌دا .
أ.م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست