نامه‌یه‌کی کراوه بۆ وه‌زیره جه‌لال کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی
Friday, 12/02/2010, 12:00
له ئاهه‌نگی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانیدا، که لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی له ناو هۆڵێکی داخراودا سازی کردبوو، به هه‌زاران دۆلاری بۆ سه‌رفکرابوو، به ئاماده‌بونی سه‌دان که‌س که بێگومانم پاره‌ی چاکیان وه‌رگرتبوو، تۆم بینی که قسه‌کانت به شانازی‌کردن به بنه ماڵه‌که‌ته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرم.
وه‌زیره خان ڕاسته جه‌نابت خوشکی شه‌هیدی نه‌مری گه‌له‌که‌مانیت شه‌هید ئارام که هه‌مومان شانازی پێوه ده‌که‌ین، به‌ڵام خۆ په‌نجه‌کانی ده‌ست وه‌کو یه‌ك نین و زۆر جاریش خوشك و برا له‌یه‌ك ناچن! جگه له‌وه عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: لا تقل کان ابی، قل ها انا. واته هه‌موو که‌سێك به کردار‌و ڕه‌فتاری خۆیه‌وه شانازی بکات چاکتره. تۆش ده‌مه‌وێت بیری گێڕگۆڕینه‌که‌تت بخه‌مه‌وه و بیرت بخه‌مه‌وه که ڕۆژێك هه‌بوو تۆ دژایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانیت ده‌کرد و له‌گه‌ڵ براده‌ره ڕه‌وتی کۆمۆنیسته توند ڕه‌وه‌کانتا، بۆت بکرایه سه‌ری هه‌موو سه‌رانی یه‌کێتیت هه‌ڵده‌که‌ن! ئه‌وه چۆنه ئێسته وا گێڕت‌گۆڕیوه‌و ئه‌و هه‌موو ڕق‌وکینه‌یه‌ی دڵت به‌رانبه‌ریان بۆته سۆزوخۆشه‌ویستی؟ ئه‌مه‌وێ بیرت بخه‌مه‌وه ئه‌و کاتانه‌ی ئێمه جه‌لال تاڵه‌بانیمان به فریشته ده‌زانی، تۆده‌تووت گه‌وره‌ترین خائنه! که‌چی ئێسته زه‌مانه تۆی کردوه به دۆستی و ئێمه‌ش، که کرداره ناڕێکه‌کانی ئه‌ومان دی بۆمان ده‌رکه‌وت که شوێن که‌وتنی ئه‌و خیانه‌ته.
ده‌مه‌وێت بیرت بخه‌مه‌وه که هێشتا که‌سمان نه‌که‌وتبوینه ڕه‌خنه گرتن له یه‌کێتی جه‌نابت ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرتن، ئه‌ی ئێسته کوا ڕه‌خنه‌کانت؟ له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر قووتی ئه‌م میلله‌ته بونه‌ته ملیۆنێر و هه‌رچی ڕه‌فتاری خراپ هه‌یه لێمان بینین, که‌چی تۆ چاوت نوقاندوه له ئاستیانداو به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌ڵکو هاوکاریانیت! ئێمه هه‌مومان گۆڕاین چو‌نکه بینیمان که یه‌کێتی له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی خۆی لایداوه‌و ده‌سته‌یه‌کی دز و چه‌ته ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه, بۆیه پێمان شه‌رمه کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، به‌ڵام زه‌مانه وه‌رچه‌رخاوه‌و ئێسته تۆ کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت! ئایا کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت تۆ وای بۆبکه‌یت؟
وه‌زیره خان تۆ که خۆت به ئه‌سڵ‌وفه‌سڵی شاری سلێمانی ده‌زانیت بۆ له‌و هۆڵه داخراوه‌دا بانگه‌شه بۆ خۆت ده‌که‌یت؟ بۆ نایه‌یته سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار و ببینیت که شاره‌که چۆن به‌رگی شینی پۆشیوه؟ یان تۆش وه‌کو سۆزانی خاڵه شه‌هاب بۆ کورسی ده‌ته‌وێت ئه‌و زیانه‌ی سۆزان به باوکی گه‌یاندوه تۆش به براکه‌تی بگه‌یه‌نیت! بازرگانیکردن به خوێنی شه‌هیدانه‌وه تاوانه! ووریابه جه‌لال تاڵه‌بانی چۆن ناوی خاڵه شه‌هابی تێكداوه‌و کردویه‌تی به خاڵه شیهاب ناوی براکه‌ی تۆش نه‌شێوێنێت.
وه‌زیره خان کوردایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێوه نابێت، کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ میلله‌ته زۆرلێکراوه‌که‌تدا بیت، نه‌ك له‌م کاته‌دا پشتی تێبکه‌یت. دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه که گێڕگۆڕین له سیاسه‌تدا، شوره‌ییه، به‌ڵام گۆڕان و لادان له حزبێك که لایدابێت له‌ڕێی ڕاستی خۆی، سه‌روه‌ریه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست