کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر یەك خۆدا هەیە ئەی ئەحمەدی نیژاد و ئەردۆغان كێن؟

Sunday, 16/01/2011, 12:00


لە كتێبە ئایینیەكان و بە تایبەت لە قورئان كە بە كتێبی دوایین ئایینی ناردراو لە لای خۆداوە دەناسرێت و بووتە جێگای باوەڕی بە میلیاردان مرۆڤ هاتووە كە بێدەنگی لە بەرامبەر زۆڵم و ناهەقی بە واتای قەبووڵ كردنی زۆڵم دێت و هیچ جیاوازیەك لە نێوان ئەو كەسەی كە زۆڵم دەكات و ئەوەی كە قەبووڵی دەكات نییە و جەخت لە سەر هەبوونی یەك خۆدا دەكرێت بەڵام ئەوەی كە ئەمڕۆ دەیبینم بە پێچەوانەی ئەوەیە و خۆداكان نە یەكن بەڵكوو بە دەیان خۆدا هەیە و نموونەكانیشی ئەوانەن كە لە ئێران دەژین و بڕیار لەسەر گیانی مرۆڤەكان دەدەن ، بە ناو مەحارێب یان دژایەتی كردنی خۆدا مرۆڤەكان دەكوژرێن و لە سێدارە یان دەدەن، باشە ئەگەر دوا كردنی ماف و ئازادی دژایەتی كردنی خۆدایە دەی ئەو كاتە ئەو مرۆڤە ئازادە كە باس دەكرێت لە ئایینەكاندا لە كوێ دەژین ، دەی مەگەر لە هەمان كتێبانەدا نەگوتراوە كە كاتێك كە وڵاتەكەت داگیر كرا جیهاد بەر لە نوێژ و عیبادەتە؟ مەگەر نەگوتراوە كە ئەوەی كە بڕیار لە سەر ژیان و مەرگ دەدات خۆدایە ؟ ئەی نەگووتراوە كە پێویستە نەتەوەكەت و بن و بنچینەكەت بناسی ؟ یان نەگوتراوە كە پێویستە ئەوەی كە دەیزانی بە برادەركەتی فێر بكەی ؟ گوتراوە كە لە بەرامبەر زۆڵمدا نابێت بێدەنگ بیت ؟ و ئەمانە و بە دەیان ئاگاداری گەورە بچووك كە پێویستە جێبەجیان بكەیت تاكوو نەكەویتە بەر تووڕەیی و عەزابی خۆدا ، دەی باشە بۆچی مامۆستا فەرزادی كەمانگەر و شیرین و فەسێح یاسەمەنی و حۆسێن خزریەكان بە پێچەوانەی ئەوانەیان كرد كە دژی خۆدان ؟ باشە ئەگەر مرۆڤ ئازاد خەڵق كراوە بۆ ئەبێ لە بن دەستیدا بژێت ؟تاكەی ئێدی لە ژێر ناوی ئیسلامدا ئەبێ ئەم نەتەوەیە ببێتە قۆربانی و تاكەی نەتەوەیەك بكرێتە قۆربانی ئێتیفاقە ئێستراتژیكەكان ؟ تاكەی پێویستە كچانمان بكوژرێن و لە سێدارە بدرین ؟ لە لایكەوە لە توركیا لە بەر چاوی ئەم دوونیایەوە رۆژ نییە كە منداڵێكی كورد و رۆڵەیەكی ئەم نەتەوە لە خوێنی خۆدا سوور نەبێتەوە و لە رۆژهەڵاتە داگیر كراوەكەمان رۆژ نییە كە رۆَڵەیەكمان نەكرێتە پەتی سێدرارەوە باشە ئەی دەسەڵاتدارە بە ناو وڵاتپارێز و كوردپەروەر و نیشتمان پارێزەكەمان دەی بۆ جارێكیش بووە هەڵوێستێكی دەربڕن و نیشان بدەن كە ئێوەش مرۆڤن و هەستی مرۆڤایەتی و نەتەوەیتان تێدایە و ئەی پارێزەرانی ئیسلام بۆ جارێكیش بووە لە منبەری مزگەوتەكاندا لە جیاتی ئەوەی كە قۆرئان ودەستووراتەكەی بە چیرۆك وەسف كەن و هەر تەنها وەكو چیرۆكێكی عەربی بۆ خەڵك باسێكیش لە ئەركە وبەرپرسیاریەتی لەبەرامبەر بە نەتەوەكەتان بكەن و ئەی ئەوانەی خۆتان بە معارز و خاوەن بیرۆكەی جیا بە ناو دەكەن هەڵوێستێك بنوێنن كە نیشان دەدات كە ڕاست ئەلێن، ئێدی لە نۆشیروانەكانەوە تا كاكە و مامەكان و لە عەلیەكانەوە تا وەلیەكان هەمووتان تاوانبارن و هەمووتان واژۆ دەخەنە بن بڕیاری داگیركەران ، هیوادارم كە رۆژی حەسابدانەوەتان لە بەرامبەر ئەم نەتەوەیەدا هەر وەكوو ئێستا كە چۆن سەرتان خوارە بۆ داگیر كەران ئەوە سەرتان لە بەرامبەر ئەم نەتەوەشدا لە خوارەوە بێت.
ئەوەتا بەچاوانی خۆتان دیتان، كە چۆن دیكتاتۆرێك لەم رۆژانە لەتونس، لەتەختی پاشایی هێنرایە خۆارەوە و چۆن لەدەستی عەزابی جەماوەرەوە، هەڵهات. ئاخری ئێوەش لەو باشتر نابێت، فریای خۆتان كەن، هەتاكۆ جەماوەر، تەخت وتاجتانیان بەسەر، سەرتاندا، خراو نەكردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە