ژنه به ناو ڕۆشنبیره‌کانی کورد
Friday, 27/11/2009, 12:00
له‌ڕێزماندا(ڕێزمانی ئینگلیزی) پیاداهه‌ڵدان(وه‌سف) ی مرۆڤ ده‌کرێت به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان پیاهه‌ڵدانه له‌ڕووی کاراکته‌ره‌وه، به‌شه‌که‌ی تریان له‌ڕووی شکڵه‌وه، ئایا ئه‌و مرۆڤه که‌سێکی جوانه؟ ناشرینه؟ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌که. دیاره دووه‌میان بابه‌تی ئێمه نییه و زۆر گرنگ نییه له‌لامان، به‌ڵام به‌شی یه‌که‌میان له پیاهه‌ڵدانی مرۆڤ له‌ڕووی کاراکته‌ره‌وه له‌لای ئێمه‌گرنگه. پیاهه‌ڵدانی مرۆڤ له‌ڕووی کاراکته‌ریشه‌وه ده‌کرێت به‌دوو به‌شی تر، کاراکته‌ری باش له‌گه‌ڵ خراپ، دیاره کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت و کردار و ڕه‌فتار و بیرکردنه‌وه‌ی جوان واده‌کات پیاهه‌ڵدانێکی باش بۆ مرۆڤ بکرێت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ مرۆڤێکی خراپ.
یه‌کێک له‌و خه‌سله‌تانه‌ی له‌خانه‌ی کاراکته‌رێکی خراپ‌دا جێگه‌ی خۆی گرتووه، خه‌سڵه‌تیی خۆپه‌رستییه. ئه‌مه‌یان به بێ جیاوازی له‌ناو ژن و پیاودا بوونی هه‌یه. خۆپه‌رست ئه‌و که‌سه‌یه ته‌نیا بیر له‌خۆی و له‌ژیانی خۆی ده‌کاته‌وه، ئاماده‌یه چوار ده‌وره‌که‌ی بکاته قوربانی له پێناوی خۆیدا، ئه‌گه‌رچی ئازیزترین که‌سیشی بێت. له‌م ڕۆژانه‌دا خاتونێک به‌ناوی نه‌سرین که‌مال که لێره‌وه ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م بوێرانه داوای له‌ژنان کرد دژی ژن هێنانه‌که‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆستنه‌وه. من لێره‌وه نامه‌وێت ته‌نیا باسی ژنهێنانه‌که‌ی ئه‌و مامۆستایه بکه‌م. به‌ڵکو ده‌مه‌وێت باسی خۆپه‌رستی ژن و پیاو بکه‌م که له ژنهێنانی دووه‌م و سێیه‌م و تا دوایی، هه‌روه‌ها شووکردنی ژنان سه‌ر به هه‌وێ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. کاتێک پیاوێک ژنێک ده‌هێنێت، پاشان کچێکی جوان و ناسک ده‌بینێت حه‌زی لێده‌کات و ژنی دووه‌میش ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شێوه بۆ ژنی سێیه‌م. ئه‌م پیاوه لێره‌دا ته‌نیا بیر له‌حه‌زی خۆی ده‌کاته‌وه، ژنه‌که‌ش به‌داخه‌وه که هه‌ندێک له‌ژنان له‌پێناوی ئاڵتون و پاره و ماڵدا سه‌ر به‌هه‌وێ شوو ده‌که‌ن. ئه‌م ژن و پیاوه خۆپه‌رستانه ته‌نیا بیر له‌خۆیان ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م پیاوه هه‌ست به‌وه‌ناکات که به‌هۆی هێنانی ژنێکی تره‌وه مافی به‌رامبه‌ره‌که‌ی پێشێل ده‌کات، هه‌روه‌ها ژنانیش هه‌ست به‌وه‌ناکه‌ن بێجگه له‌وه‌ی که مافی هاوڕه‌گه‌زه‌که‌ی پێشێل ده‌کات، بیریش له‌وه ناکه‌نه‌وه‌هێنده‌ی پێداویستییه مه‌عنه‌وییه‌کان پێویستن پێداویستییه مادییه‌کان پێویست نین، که به‌دڵنیایی ئه‌و پیاوه‌ی چه‌ند ژنێکی هه‌بێت ناتوانێت وه‌کو پێویست بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنه‌کانیدا. چۆن پیاوێک ده‌توانێت له‌یه‌ک کاتدا سێ ژنی به‌یه‌که‌وه‌خۆش بوێت. هه‌تا ئێستاش ئه‌م گرفته‌زۆر گه‌وره نییه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له هه‌ر ژنێک ئه‌م پیاوه کۆمه‌ڵێک منداڵ دروست ده‌کات، لێره‌دا کاره‌سات دروست ده‌بێت منداڵێکی زۆر ده‌خه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ ئه‌م منداڵانه، که ده‌بنه نه‌وه‌ی داهاتوو. ئه‌م منداڵانه‌زۆرترین کێشه‌دروست ده‌که‌ن له‌کۆمه‌ڵگادا، چونکه دایکێکی خۆپه‌رست و باوکێکی خۆپه‌رستی ده‌بێت ، باوکیان ته‌نیا له‌خه‌می ژنهێنان و چاوتێبڕین له کچ و ژنی خه‌ڵکدا ده‌بێت، دایکیشی هه‌رخه‌ریکی پاره کۆکردنه‌وه و ئاڵتون کڕین و یاخود دانیشتنی به‌رده‌رگا و باس کردنی خه‌ڵک پیشه‌ی ده‌بێت، کاتی ئه‌وه‌یان نابێت که منداڵه‌کانیان په‌ره‌وه‌رده بکه‌ن، یاخود هه‌ندێکیان هێنده هه‌ژارن ناتوانن پێداویستییه‌کانی ئه‌م منداڵانه پڕ بکه‌نه‌وه، به‌ناچاری ئه‌م منداڵانه ده‌خرێنه سه‌رشه‌قام و به‌رئیشکردنێکی قورس که بۆ ئه‌و منداڵه‌نابێت. هه‌ندێک له‌و منداڵانه تووشی کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ده‌بن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بناسن فێری دزیکردنیان بکه‌ن، فێری شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیان بکه‌ن، له‌خوێندن دوورده‌که‌ونه‌وه........هتد.
درووست بوونی ئه‌م منداڵانه‌له‌ژن و پیاوێکی به‌و شێوه‌یه زیانی گه‌وره به‌کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت. که‌واته سه‌رئه‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی دایک و باوکێکی خۆپه‌رست منداڵه‌کانیانیشیان ده‌که‌نه قوربانی له‌پێناوی مانه‌وه و حه‌زه‌کانی خۆیاندا. چۆن بتوانین خۆپه‌رستی ژن و پیاو نه‌هێڵین له‌ڕووی ژنهێنان و شووکردنه‌وه؟ ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانی ژنه به‌ناوڕۆشنبیره‌کانه ژنان له‌مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و جۆره شووکردنه ئاگادار بکه‌نه‌وه. به‌داخه‌وه ژنه به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانی ئێمه له‌و ژن و پیاوانه خۆپه‌رست ترن، هێنده‌ی له‌خه‌می ئه‌وه‌دان که سه‌ر‌کرده‌یه‌ک به‌ماندێلا بشوبهێنن، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که به‌رپرسه له درووست‌کردنی دووبه‌ره‌کی له‌ناوکورددا، به‌رپه‌رسه‌له‌به‌کوشتدانی سه‌دان ڕۆڵه‌ی‌بێ تاوانی ئه‌و گه‌له‌سته‌مدیده‌یه،هێنده‌له‌خه‌می خۆ ده‌رخستن و قسه‌ی زلن له‌تیڤییه‌کانه‌وه، پێشبڕکێ ده‌که‌ن که کامیان ببن به‌ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری ژنان، هێنده له‌و خه‌مه‌دا نین که ژنان ووشیار بکه‌نه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه پارێزه‌ریشیان هه‌یه له‌بری خۆیان جوابی ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌نه‌وه که‌ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن. له‌کاتێکدا ئه‌و ژنانه‌ی بوێرانه‌داوای مافی ژنان ده‌که‌ن ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین سوکایه‌تی پێکردن ده‌بنه‌وه، له‌لایه‌ن داروده‌سته‌کانی به‌ناو ڕۆشنبیره‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست