سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکێکی بێ ئاگایه له هه‌رێمه‌که‌ی ؟
Sunday, 17/06/2012, 12:00
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسم زۆر بیرم کرده‌وه له ژێر چ ناوونیشانێک بینووسم .؟ئه‌و باوکه‌ی ئاگای له ڕۆڵه‌کانی نیه ؟یان باوکێکی بێ ئاگای کۆمه‌ڵێک مناڵی سه‌رکه‌توو؟.له کۆتایی بیرم کرده‌نه‌م بۆم ده‌رکه‌وت که‌جه‌نابی سه رۆکی هه‌رێم ئاگادار نیه چی ئه‌گوزه‌رێت له هه‌رێمه‌که‌ی ته‌نها چه‌ند له بوارێکی تایبه‌تی نه‌بێت ،نمونه‌ی بواری هێز و ئه‌منیه‌ت(فه‌له‌ک،زێڕه‌فانی.پێشمه‌رگه،ئاسایش)و بواری پاره‌وو پوول و وه‌به‌رهێنان نه‌بێت.به ده‌یان موسته‌شاروکه‌سی به ناو پسپۆر له چوارده‌وری کوبونه‌ته‌وه که هه‌واڵه‌کانی ئه‌م شتانه ی باش پێ ده‌گه‌یه‌نن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی بێ ئاگایه بواری زانست و خوێندن و داهێنان و گه‌نجان و هاندانیانه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز پرسیارێک له خۆت بکه له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئایا چه‌ند جار سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه‌ت بینیوه له که‌ناڵه‌کانی تلفزیۆن که گه‌نجانی ئه‌م وڵاته له نزیکه‌وه ببینێت ؟ئایا جه‌ند جار بینیوته خۆی داوای بینینی قوتابیه سه‌رکه‌توه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی بکات.به‌ڵام بۆ بینینی سه‌رۆک عشیره‌تێک یان یان کابرایه‌کی عه‌ره‌بی شۆفێنی ئاماده‌یه خۆیی و ماڵ و مناڵی ببینێت.
له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ شاری سلێمانی له یه‌کێک له کافێکانی سلێمانی کوڕێکی گه‌نجی کوردم ناسی که خوێندکاری زانکۆێ سلێمانی بوو.ده‌ستی کرد به قسه له باره‌ی بواری خوێندن له زانکۆکانی ئه‌وروپا جۆنیه‌تی خوێندن چێگای سه‌رنج بوو که کوڕێکی زۆر زیره‌ک دیار بوو له‌هه‌مان کاتتدا دڵ پڕ غه‌م بوو وه‌که هه‌موو تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه.
ئه‌م قوتابییه زیره‌که یه‌کێک بوو له و 12 قووتابییه هه‌ڵکه‌وتتوانه‌ی که به هاوکاری مامۆستاییه‌کی دڵسۆزییان که له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌توه‌و بۆ خزمه‌تی ئه‌م کوردستانه و ده‌عوه‌تی بۆ کردوون بۆ زانکۆییه‌کی ئه‌وروپی .به‌ڵام له‌لایه‌ن زانکۆکه‌یانه‌وه هیچ هاوکاری نه‌کراون به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوکاری ئه‌مان بکرێت قوتابیه کانی تریش داوا ده‌که‌ن و خۆپیشاندان ئه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه زانکۆ له‌بیر بکه‌ن ..پاشانئه‌مان که 12 خوێندکاری ده‌روه‌ی شاری سلێمانین و له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژارن خۆیان نه‌یان توانیوه هیچ بکه‌ن و هیچ به‌رپرسێکی حکومیان نه‌ناسیوه تا هه‌وڵیان بۆ بدات .به ووته‌ی ئه‌و خوێندکاره که ئه‌ڵێت مامۆستاکه‌م هێشتا کاریگه‌ری ئه‌وروپای له‌سه‌ر ماوبوو جوونکه پێی ڕاگه‌یاندیین وتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان واته باوکی ئه‌م میلله‌ته‌یه ئه‌و ئیشه‌که‌تان بۆ ئه‌کات زۆر دڵخۆش نه‌بووین چوونکه ئێمه له‌وه دڵنیا بووین که ئه‌م سه‌رۆکه ئه‌م کاره‌مان بۆ ناکات له به‌ر جه‌ند هۆیه‌ک
.1-هیچ که له قووتابییه‌کان حیزبی نین،(ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌نیشتاین ش بیت له کوردستان حیزبی نه‌بیت هیچت بۆ ناکرێت).
2-له‌م هه‌رێمه بێ ساحێبه گرنگیدان به چینی خوێنده‌وار له کۆتایی هه‌موو شتت دێت.
3-دڵنیا بووین کا سه‌رۆکاییه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز تێناگات له گرنگی ئه‌م گه‌شته بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی زانست له هه‌رێمه‌که‌دا.
4- ئه‌م سه‌رۆکه خۆی به سه‌رۆک نازانێت له سلێمانی،به ته‌واوی پشت گوێی خستووه.
باشه من له ڕێگه‌ی کوردستان پۆستی خۆشه‌ویسته‌وه دوو پرسیار ئاڕاسته یسه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌که‌م ...
یه‌که‌م / سه‌رۆک ئایا گه‌شتێکی زانستی کۆمه‌ڵێک فێرخوازی گه‌نجی کوردی هه‌ژار زیاتری تیاچێت یان میوانداریه‌که‌ت بۆ تارق هاشمی؟
پاره‌ی سه‌یاره‌یه‌کی تێ ناچێت که پاسه‌وانه‌کانتان له به‌رزایه‌کانی مه‌سییفه‌وه هه‌ڵی ئه‌ده‌نه خواره‌وه.
دووه‌م /ئایا جه‌نابتان پێتان خۆشه مێژوو وه‌کو خوالێخۆش بوو ڕه‌فیق حه‌ریری(دۆست و خۆشه‌ویستی گه‌نجان) ناوت ببات یان وه‌کوو قه‌زافی(دۆستی نه‌فام و نه خوێنده‌واران).
تا‌که‌ی ئێوه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌ریمه گه‌نج پشت گوێ ئه‌خه‌ن و تواناکانیان ئه‌کوژن ساردییان ئه‌که‌نه‌وه له داهێنان.
سه‌یرێکی وو ڵاته‌کانی ناوچه‌که بکه‌ن بزانن گه‌نجه‌کانی میسر و توونس و سوریا جیان کرد با ئێمه ده‌ستییان بگریین بۆ دروست کردنی ئه‌م نیشتیمانه .
هیوادارم ئه‌م هه‌لانه له ده‌ست گه‌نجانی کورد نه‌درێت به هه‌موو لایه‌ک ده‌ستییان بگریین هاوکارییان بکه‌ین.
له کۆتایدا هه‌ر ئاوه‌دان بێت کوردستان کوردستان پۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست