سوپای توركيا بايی (5) ملیۆن دۆلار چه‌كی دژی پەکەکە به‌خشيوه‌ته پارتی!
Monday, 05/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ی ههولێرسهرچاوهيهك له له‌شكری تايبه‌تی يه‌كی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی يه‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه شه‌وی ڕابردوو به ٣ تڕێله‌ی بارهه‌ڵگری توركی، له‌لايه‌ن ده‌زگای ميتی توركی و سوپای له‌شكركيشی توركياوه، سه‌دان پارچه چه‌كی سوك و قورسی جۆراو جۆر گه‌يه‌ندراوه‌ته باره‌گای له‌شكری تايبه‌تی يه‌ك له هاوينه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دين.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ك كه ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگریيه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه زياتر له ٤ ڕۆژه شاندێكی ئه‌منی و سه‌ربازی توركی له سه‌ری ره‌ش بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و ده‌زگای پاراستن بۆ قۆناغی دووه‌می چاوديريكردنی گه‌ريلاكانی په‌كه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردنی چه‌ند سيخورێكی پاراستن تا بيگه‌ننه نێو رێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه گفتوگۆیان کردووە، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه له نێو ئه‌و ٣ تڕيله بارهه‌لگره‌دا ده‌يان ئامێری نوێی سيخوڕیيكردن به دياری له‌لايه‌ن سوپاسالاری توركيه‌وه به دياری به‌خشراونه‌ته ده‌زگای پاراستن و ليوا تايبه‌ته‌كانی پاراستنی مه‌سعود بارزانی كه بايی نزيكه‌ی (٥) ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌ی باسكردووه ئه‌و چه‌ك و كه‌لو په‌ل و ئامێرانه له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سوپاسالاری توريكا بۆ لای مه‌سعود
بارزانی هاتووه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌يه گه‌يشته سه‌ری ڕه‌ش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست