رۆژنامه‌نوسێكی لایه‌نگری لیستی گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
سه‌عات 8:20 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)، خالید عه‌بدولكه‌ریمی رۆژنامه‌نوس و پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسی له‌رێی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كی بۆ سبه‌ی ناردوه، خالید عه‌بدولكه‌ریم ئاماژه به‌وه ده‌كات: "
بۆ هه‌مو خۆێنه‌رانی خۆشته‌ویستی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه من خه‌ریكی كار و ده‌وامی ئاسایی خۆمم و یه‌كێكم له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی كلكی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیم و تا ئێستا هه‌وڵم داوه قه‌ڵه‌مه‌كه‌م نه‌فرۆشم بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ڕاستیه‌كانی پێ ئاشكرا بكه‌م، به‌مافی خۆمی ده‌زانم بڕوام به بیروڕای ئازاد هه‌بێت و بمه‌وێت پیاده‌ی بكه‌م، وه‌كو مافێكی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆم هه‌ستم به‌وه كردوه بونیادی وڵاته‌كه‌م پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه و له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لیستی گۆڕان خۆی ئاشكرا كردوه، من لای خۆمه‌وه بڕوام پێهێناوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: "ئه‌گه‌ر به‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه بیانه‌وێ دڵم سارد بكه‌نه‌وه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌م بۆ خۆشته‌ویستانم و ده‌وروبه‌رم، ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌ن، من وای بۆ ده‌چم ئه‌وه نیازیان بێت، چونكه زۆر هه‌وڵیاندا به ئیمتازات و پاره‌ی ئه‌م میله‌ته بمانكه‌ن به كۆیله، به‌ڵام ئه‌وه به‌وان ناكرێ، ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ش بۆیه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه تا بیسه‌لمێنم كه‌سانێ ده‌یانه‌وێ هه‌ر له ئێستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاری ناشایسته و ترسنۆكانه‌ی له‌و جۆره نائارامی دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی حه‌تمیان بشارنه‌وه، له‌خه‌ڵكی و هه‌روه‌ها بیشارنه‌وه ئه‌وان كێن و خه‌ریكی چین".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست