کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتى یاسا بێكەسە و یاساى دەسەڵات حوكمى كوردستان دەكات

Sunday, 01/05/2011, 12:00


سیاسەتى چەواشەكارى و دەسەڵاتخوازى سیاسیەكانى كورد لە ماوەى ئەم دوو دەیەدا بەهۆى دوبارەكردنەوەى چەندین هەڵەى سیاسى و ئیدارى پارتى و یەكێتیەوە , كاردانەوەیەكى نێگەتیڤى لاى مرۆڤى كوردى دروستكردو گیانى نیشتمان پەروەرییانى بەرەو هەڵدێربرد و نەمانى ئەوڕۆحیەتەش هۆكارێك بو خاوبونەوەى قوربانى دان لەپێناوى نیشتماندا و لەبرى ئامادەبونى نەتەوەیەك بۆقوربانى دان تەنها چەند كەسێك ئامادەبون لەپێناو نیشتمان بمرن ؟ چونكەكوردستان لەماڵى میللەتەوە بیست ساڵە كراوە بە ماڵى حیزب و (حیزبیش خاوەنى یەكەمى نیشتمانە , بیست ساڵە خەلكى كوردستان دەزانن كە كوردستانى ئەوان بوەتە نیشتمانى حیزبەكان و نیشتمانى گەندەڵكاران كوردستانى پڕلــەناعەدالەتى كۆمەڵایەتى و سیاسى و دیوەخانى بازرگانەكانى شەڕو چەتەو لەیاسا گەورەترەكان و... تد .
لاوازبونى هەستى نیشتمان پەروەرى لاى خەڵك , نوقسان بونى خەیاڵى نەتەوەییە و نەتەوەش بەرپرسیارى یەكەمى ناهۆشیاریەكانى خۆیەتى و تموحاتە نامۆراڵیەكانى دەسەڵاتى كوردیش هەمیشە هۆكارى نـائامادەگەى ئەوخەیاڵەبووەو هەرگیز نەهێشتوە بۆتەنها جارێكیش بەرژەوەندییەباڵاكانى میللەت بخاتە پێش بەرژەوەندیە بچوكەكانى خۆیەوە .
هەستى نیشتمان پەروەرى بەرلەڕاپەڕین وپێش شەڕى ناوخۆى مانایەكى گەورەى هەبو,بەڵام لەدواى ڕاپەڕین و گەمەى ناو سەنگەرەكانى شەڕى حیزبەكان و بەپرۆژەكردنى گەندەڵى و بچوككردنەوەى (یاسا) لەبەردەم یاساى دەسەڵات و بـەرپرسەگرگنەكاندا مانایەكى ترى بەخشیە ئەو هەستەو شوناسێكى ترى بۆدیارى كرد ؟ چونكە لەوەى یەكەمیاندا كوردستان بەدەستى سیاسەتى عارەبە شۆڤینزمە بەعسیەكانەوە ئەتك دەكرا ,بەڵام لەمەى دوهەمیاندا (كوردستان) بەدەستى ئەو كەس و تاقمانەوە كاول دەكرا كە پێشتر ئامادەبون لەپێناوەیدا بمرن ؟!
بەرلە ڕاپەڕین سیاسەتە دوژمونكاریەكانى بەعس و هەوڵەنەزۆكەكانى بۆ قركردنى تەواوى خەڵكى كوردستان , چەكى بەرگرى كردنى پێهەڵدەگرتین و دەچوینە چیاكان بۆ پاراستنى شەرەف و پیرۆزییەكانمان,بەڵام لەدواى ڕاپەڕین سیاسەتى حیزبى كوردى و پەروەردەنـاتەندروستەكانیان وتموحاتە نائـەخلاقییەكانى دەسەڵاتى كوردى , ناهۆشیارى سیاسى و مەعریفەى میللەتیان ئیستیغلال دەكردو فێرى دوبارە چەك پێهەڵگرتنەوەى كردینەوە , بەڵام ئەمجارەیان بۆگیانى خۆمان وبۆ سوتاندنى (هەولێرو سلێمانى) و شارەكانى ترى كوردستان.
ئەگەر بەهێزبونى گیانى نیشتمان پەروەرى و پچێەوانەكەى لەو دووقۆناغەى دا كەباسكران و بەوشێوەیە خۆى بەرجەستەكردبێت كەچەند ئاماژەیەكى كورتى پێدرا , ئەوادەبێت ئەوڕۆحییەتە تۆراوەى (نیشتمان پەروەرى) لەم قۆناغەدا لاى مرۆڤى كوردى چۆن بێت كە قۆناغێكى تەواو جیاوازە لە هەردو سەردەمەكەى پێشخۆى ؟ دیارە جیاوازبونى ئەم قۆناغەش بەماناى ئەوەنا كە پارتى و یەكێتى وازیان لە (عەنتەریات) ى خۆیان هێنابێت و بەتەواوەتى تێكەڵاوى خەڵك بونەتەوە و پەیوەندەى یەكى تەندروستیان لەتەك تەواوى كۆمەڵگاى كوردیدا دروستكردو وەتەوە ؟ بەڵكو جیاوازى ئەم قۆناغە ئەوەیەكە میللەت ئێستا هۆشیاریى یەكى سیاسیانەى هەیە و لە تەواوى گەمەكانى دەسەڵاتى كوردى بەئاگاهاتوونەتەوە و بەئاسانى مژدەو گوتارە سۆز ئامێزەكانى دەسەڵات فریویان نادات .
ڕوداوەكانى 17 ى شوبات ئیتر كۆتاى پربونى جامى سەبەرى خەڵك بوو, تورەبونى جەماوەربوو لەو فەسادیانەى بیست سالە درێژەى هەیە, لەدواى 17 شوبات و تائەمڕمان كە شارەكانمان پرەلە هێزى سەربازى و چەنیدن گروپى ترى ئەمنى دەمامكدار , تەواوهاوكیشەكانى پێچەوانەكردەوەو ئەو خەوەنەى كە پارتى و یەكێتى لەماوەى 20 ساڵدا كاریان بۆدەكرد تابۆئەوەى هەمیشە مرۆڤى كوردى كویلەى دەستى سیاسەتە چەوتەكانیان بێت بۆهەمیشە سەردەمەكەى بەسەرچوو, ئێستا میللەت دەیەوەیت دەسەلاتى كوردى لەخەونە ترسناكەكەى خۆیان راچەنن و بێنەوە بەهۆش و لەبرى دوژمونایەتى كردنى داخوازیەكانى خەڵك و بە سەربازگە كردنى شارەكانیان , ڕێزلەئیرادەى میللەت بگرێت و لەوەزیاتر خۆى فریو نەداتو بێباكانە لولەتى تفەنگەكانیان نەخەنە سەردڵى ئەو خەڵكەى كە پێشتر نانى سەرسفرەكەیان لەگەڵدا دابەش دەكردن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە