خۆسوتاندنەکەی بەناز و کۆشک کڕینەکەی مەسرور بارزانی لەواشنتۆن
Monday, 12/09/2011, 12:00
ئەمڕۆش وەک ڕۆژانی تر لەسەیرکردنی مالپەرو ڕۆژنامەکاندا چەندین دیاردەو تاوانی قیزەوەنی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتیم بینی . ئەوەی نوێ بوو ، کچیکی تەمەن ٢٣ ساڵی هەولێری بەناوی (بەناز جەواد) لەبەر هەژاری و دانەمەزراندنی لە هیچ فەرمانگەو شوێنێکدا ، بریاری دا جەستەی ناسکی ٢٣ بەهاری خۆی بسوتێنیێ . ئەم روداوە پێویستە قەبارەی خۆی لای میدیا و خەلکانی ئازادیخواز بدرێتی ، چونکە گٶرانکاریەکی نوێیە لەشێوەی نارەزایەتی خەلک بەرامبەر ٢٠ ساڵەی دەسەلاتی (تاڵان و فەرهودی پارتی ویەکێتی) کە داهات و خاکی ئەم گەلە وەک ئەوەی تاپۆ بێت لەسەریان بەئارەزوی خۆیان هەر لە تەخشان و پەخشانەوە تادەگاتە ئاودێوکردنی بانقەکانی ئەورپا مامەلەی پێ دەکەن ، لەکاتێکدا ئەوە داهاتی گەلە دەبوایە لەپڕۆژەی خزمەتگوزاری تەندروستی و خوێندن و مەسەلە نەتەوەیەکان تەرخان بکرێت .
هاوکات لەتەک ئەو هەواڵ و شێوە نارەزایەتیە نوێیە ی بەناز ، مایکل ڕۆبن هەواڵی ئەوەی پێ راگەیاندین کەمەسرور بارزانی کۆشکێکی بە ١٠ ملیۆن دۆلار لە نزیک دەزگای هەوالگری ئەمەریکی لەواشنتۆن کڕیوە ، هاوکات لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا لەرۆژنامەی هاوڵاتی هەواڵی ئەوە لەسەر نێچێرڤان بارزانی بلاوبۆوە کەبەتەنیا ماڵەکەی ئەو لەشاری هەولێر بەئاستی ٥ گەرەکی شار ئاوی بۆدەروات. من بۆخۆم ١٠ سال لەژێر ئەو دەسەڵاتە ژیاوم دەزانم ئەو ئابلۆقە ئابوریە هەمە جۆرانەی لەسەر خەلكی هەژار هەبوو چ جێرۆکیكی مەرگەساتی تیا گوزەرا ، لەبێ نانی و ئاو ، جل ... تادەگاتە بچوکترین خۆشیەکانی ژیان و دۆزەخێک بوو بەهەموو وشەیەک بۆ خەلکی هەژار ، کەچی بەرپرسانی ئەو دوو پارتە بەهەشتیکیان بەداهاتی ئێمە بۆ خۆیان و مناڵەکانیان دروست کردبوو تائێستاش لەسەری دەلەوەرێن .
ئەو دەستەواژەیە زۆر هەڵەیە کەدەڵین دەسەڵاتی کوردی گەندەڵە ، خۆزیا هەر گەندەڵ بایە ، گەندەڵی لەهەموو جیهان بەڕیژەی جیا واز بونی هەیە ، بەلام بەرپرسانی پارتی ویەکێتی بەپلەی جیا ،بۆخۆیان وبنەمالە و مریدەکانیان بەربونەتە داهات و خاکەکەی . ئەمەش بەهەموو پێوەرک دەچیتە پای ناپاکی نەتەوەیی ، چونکە کاتێک تۆ گەلەکەت بەچەندین ئابلۆقەی ئابوری تاسالی ٢٠٠٣ بژی ، دەسەڵاتیش ئەو داهاتە ی هەیە لەبڕی خزمەتگوزارکردنی ، کەچی تاڕۆژگاری ئەمڕٶش کردویەتە ئامرازێک بۆ بەکۆیلە و زەلیل کردنی تاکی کورد . سەرباری ئەوەی هەموو خەلکەکەی ئابلۆقە و قوربانی سیاسەتێکی پڕ لەکارەساتی (جینۆسایدکراو ، تەعریب و تەرحیل و ناتەندروست. بێت . لە ٩٠کانی سەدەی رابردوو مونا ساهلینی کەبەرپرسێکی باڵای سۆسیال دیموکرات بوو هەلبژێردرابوو بۆ سەرۆک وەزیرانی سوێد بەر لەبەفەرمیکردنی پلەکەی ، لەبازار بەکارتی حکومەت جلو بەرگێکی کڕیبوو نرخەکەی نەگەیشتبووە ٥٠ دۆلار ، سەرباری ئەوەی دواتر پارەکەشی بۆ ژمارە کۆنتۆکەی حکومەت گەراندبۆوە ، بەلام خەلکی سوید لەوکاتدا بەفشار بواریان نەدابوو سەرۆکایەتی وەزیران بکات ، چونکە لایان وایە بردنی داهاتی حکومەت واتا ناپاکی نەتەوەیی ئیتر باکەمیش بێت ... هاوکات لەماوەیەکی نزیکدا بەبەلگە خزمەتە بەرفراوانەکانی کچە هاندیکاپەکەم لەبواری تەندروستی و خۆشگوزەرانیەکانی بەبەراورد بەهەموو خەرجی بریندارانی هەلەبجە لەو ٢٠ سالە دەکەم ، لەکاتێکدا کچەکەم کچە پەناهەندەیەکە ، قوربانیانی جیینۆسایدیش (کیمیاباران) قوربانی گەورەترین کارەساتی مرۆیی و نەتەوەیەکەن ؟ کەچی ئەمان ٨٠ برینداریان تەنیا لە هەلەبجە بەهۆی گرنگی نەدانی دەسەڵات گەیشتونەتە حەزرەتی عومەری خاوەر و کچەکەی منیش ٢ جار لەمردن بۆیان زیندوو کردوینەتەوە ، بودجەی ئەو ولاتە بۆ خۆشگوزەرانی و چارەسەری بۆ هەموو پێداویستیە سەرەکیەکانی کراوەیە . بۆیە گەلحۆن ئەوانەی پێیان وایە ئەم دەسەڵاتە ناپاکی نەتەوە نیە !؟ ئاخر لێکدانەوەی ناپاکی هەر تەنیا بەپێش سوپای داگیرکەر لوتکەی نەخوێندەواریە .
پرسیاری کۆتایمان ئەوەیە بەناز زۆر بەئاشکرا لەپەیامەکەی بەرلەمردنی پێمان دەلێت چ دۆزەخێک بۆ گەنجانی ولاتەکەم هەیە بۆیە خۆم سوتاند ئەو ویستی بەشیوەیەکی تر نارەزایەتی خۆی دەرببڕی لەەولێری پڕ لەتاواندا ، بۆیە ئایا ئەو روداوەش وەک روداوەکانی تر لامان کاتی دەبێت یان وەک سەدان تاوانی تری ئەم دەسەڵاتە ، گڕوتینمان زیاتر پێدەدات تا لەچرکەساتێکی مێژویی کۆتایی بەو دەسەڵاتە مافیایە بهێنین . ئەوچرکەساتە دور نیە تەنیا مەسەلە کاتە . بەعسیش بەکۆمەلێک رق و تورەیی ونارەزایەتی بووە راپەرینی رامالینی .
ووتەکەی مایکل رۆبین لەسەر کڕینی خانوەکەی مەسرور بارزانی
http://kurdistantribune.com/2011/fight-corruption-barzani-needs-clean-house فلیمی ڤیدیۆیی هۆکاری سوتاندنی بەناز لەسەر هەژاری و دانەمەزراندنی
http://www.facebook.com/video/video.php?v=2316524193083 لینکی هەوالەکەی نێچیرڤان بارزانی مالەکەی بەئاستی ٥ گەرەکی هەولێر ئاوی دەبات
ماڵی-نێچیرڤان-بارزانی،-11-بیری-ئاوی-تێدا
http://www.hawlati.co/2011/09
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست