شۆڕشی نێرگز له هه‌ولێره‌وه
Friday, 25/02/2011, 12:00
چالهکهوانهکانمان له شاری هه‌ولێری دلێره‌وه پێیان راگه‌یاندین که له دوێنێ شه‌وه‌وه و پاش بڵاو بونه‌وه‌ی بانگه‌وازی گروپه جیاجیاکان، هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات به چڕی که‌وتنه چاودێری کردنی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار.
هه‌ر دوێنێ شه‌و ناوچه‌کانی پارتی و رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانیان گشت ئه‌ندامانی خۆیان خستبوه ئینزاره‌وه و پێیان راگهیاندبون که ده‌بێ سبه‌ی له گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌کانی خۆتانبن و چاودێری شوێنه گشتیه‌کان بکه‌ن و زانیاری وردمان بده‌نێ.
شایه‌نی باسه پارتی هه‌ر دوێنی سه‌رچه‌م شه‌قامه‌کانی شاری به مه‌فره‌زه ته‌نیبو، هه‌روه‌ها گشت ئه‌و رێگایانه‌ی که ده‌چن به‌ره‌و شار به ته‌واوه‌تی به‌روی خه‌ڵکدا داخستبو، ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌کان و ئه‌ندامانی خۆیان بۆیان هه‌بو بچنه ناو بازار.
ئه‌مڕۆ هه‌ر له به‌یانی زوه‌وه پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌وتنه هه‌ڕشه و گڕوشه کردن له که‌سانی سه‌ربه‌خۆ و چالاکوانه‌کان، هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌کانیان به سیخوڕ ته‌نیبو،، له نێو شاریشدا هه‌مو به‌ر دوکانێک و نێو پارک و چاخانه‌یه‌ک پێاوێکی پاراستنیان لێ دانابون.
سه‌رچاوه‌کانمان پێیان راگه‌یاندن، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ هه‌ولێر خۆپشاندانی لێ ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵام گروپه‌کانی فشار و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و ئازادی خوازان گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسپاتیان کرد که ئه‌وان ده‌توانن ده‌سه‌ڵات سه‌غڵه‌ت که‌ن و بیهێنه له‌رزین.
رۆژنامه نوسێک که نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات پێی راگه‌یاندین، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر دیمان، ئه‌م بێده‌نگی و ک‌ش وماتیه، پێمان ئه‌ڵێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌مه‌نه لاوازه به‌رگه‌ی خۆپشاندانێک ناگرێت بۆیه رێگیری لێده‌کرێت.
چالهکوانێکی گروپی شۆڕشی نێرگز وتی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک خۆپشاندانه ملیۆنیه‌که‌ی ساحه‌ی ته‌حریری مێر وابو، ئێمه به بێده‌نگی وه‌ک سه‌رای ئازادی (به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی) هاوارمان دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌کرد،، بێ ئه‌وه‌ی کۆبینه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌یزانی ژماره‌مان چه‌ند زۆره.. بێ ئه‌وه‌ی هاوار که‌ین ده‌سه‌ڵات گوێ دهزڕنگیهوه...
سه‌رکه‌وتوبێت شۆڕشی نێرگز
تا گۆڕینی سیسته‌م و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی و ریشه‌یی.. هه‌ر به‌رده‌وامین
گروپی شۆڕشی نێرگز له فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست