(د. ئەرسەلان بایز) دکتۆراکهی له چییه؟!
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
هەولێرى
دواى كارەساتە شومەكەى 31ى ئابى 1996 (هەرچەندە فەرهاد پیرباڵ پێی ناخۆشە) كە دەبابەكانى بەعس هێنرانە ناو تەلارى پەرلەمانى كوردستانەوە و هێزەكانى یەكێتییان لە هەولێر دەركرد ئیتر هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بوونى پایتەختى دوو حكومەتى ناشەرعى و حزبی و دیكتاتۆر جگە لە رەفتار و حوكم كردنێكى تۆتالیتارانەى رووت ، زانكۆ كانیش وەك دوو دامەزراوەى حزبی خرانە خزمەتى سیاسەتێكى كوێرانەى واوە كە هەرچى زووتر و زیاترە كەسە حزبیە پیرو تەمەن بەسەرچووەكان و زۆربەشیان شەهادەى 6 ى شەشى ئامادەییان نەبوو بەڵام هەرچۆنێ بێ شەهادەى بكالۆریس و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆى دهۆك و سەلاح الدین و سلێمانى وەك كارگەكانى بلۆك و پاكەتى كلینكس كەوتنە بەخشین و دابەشكردنى شەهادەى جۆراو جۆر ،كە وابزانم ئەم بابەتە شتێكى بەڵگە نەویستە . وە دابەزینى ئاستى زانستى زانكۆكانیش بەهۆى دەستێوەردانى حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە هێندەى تر ئەم بابەتە روونتر دەكاتەوە . یەكێك لەو بەناو خاوەن شەهادانە (دختۆر ئەرسەلان بایزە) كە لە كەش و رەوشێكى زۆر گوماناوى و نهێنى و كت و پڕدا شەهادەى ماستەر و دواتریش دكتۆراكەى بەڕادان دا !
من لە خۆوە ناڵێم شەهادەى فەل چونكە ئەگەر كەسێك گەیشتە ئەو پلەیەى كە دكتۆرا بێنێ و كەسێكى بەرژەوەند پەرست وحزب پەرست بێ و دژى خەبات و بەرژەوەندى گەلەكەى بێت و وەك كەسێكى بیر تەسك و وەك خولە سەنگاویەك بیر بكاتەوە دەبێ میللەت و حزبەكەى و ئەو پەرلەمانە دڵى بەچ شتێكى ئەو دختۆرە خۆش بێ !
با هەر تەنها باس كردنى ئێمە نەبێت سەرنج بدەن و بەوردى ئەم چەند دێڕەى ئەم دختۆرە فەلە بخوێننەوە سەبارەت بە بودجەى حزبەكان ئەمە لەكاتێكدا سەرى زمان وبنى زمانى حزبەكەى و سەرۆكەكەى باسكردنە لە بنیاتنانى كۆمەڵگەى مەدەنى و دەوڵەتى قانون و یەكسانى و شارەستانیەتە كەچى ئەم دختۆرە فەلە زۆر كۆنە پەرستانە و حزبیانە بێ ئەوەى شەرم بكا و حسابێك بۆ رۆژگارى ئەمڕۆ بكا دەربارەى چۆنیەتى پێدانى بودجە بە حزب و رێكخراوە سیاسیەكان لە ژمارەى (5434 رۆژى یەك شەممە رێكەوتى 20/3/2011) لە لاپەڕە (3) ى كوردستانى نوێ دا , شەكرێكى ترى شكاندوە و دەڵێ :} حزبەكان لەسەربنەماى (مۆڵەتى رەسمى لە حكومەت مێژووى دامەزراندنى حزبەكە ژمارەى كورسی پەرلەمان ژمارەى دەنگى حزب لە هەڵبژاردن ژمارەى شەهید و كەمئەندام بەشدارى كردنى حزب لە شۆڕش و بۆنە مێژووییەكانى پارێزگارى لەخەڵك ومیللەت) یارمەتى لە حكومەت وەربگرن . ئەو بڕە پارەیەش لەژێر چاودێرى و لێپرسینەوەدا بێت كەمن بەش بەحاڵى خۆم ئەم ڕایەم پێ واقیعیانەیە {؟ باشە ئەمە بۆ خانەنشینكردنى حزبە یان بۆ پێدانى بودجەیە ، ئەم دختۆرە مێژووى دامەزراندنى حزبی بۆچیە ؟ خۆ ئەگەر ئەمە بچێتە سەر ئەوا ئەبێ میللەت هەندێ پارە بۆ پارتى قەرز بكات چونكە زیاتر لە 64 ساڵە دامەزراوە ئەمە لەلایەك لەلایەكى تریشەوە بەعسیە شەهیدەكان و جاشە شەهیدەكان و ئەنفالچیە شەهیدە كان و كوڕە جاشە شەهیدەكانى بارزانى وپارتى وەكو حمە حسۆى تاسلوجە و تحسین شاوەیس و رێگرەكەى چەمچەماڵ و ..... تاد ئەوەندە زۆر دەبن بۆڕیە نەوت و تانكەرە نەوتەكانیشى بخەینە سەر بەسەر ئەو دختۆر ئەرسەلانە بەشی ناكات , ئەوەى لە هەمووى زیاتر جێگەى پێكەنین و گەوجێتی دختۆر دەردەخا ئەو رستە مەتاتى و نوكتە قۆشمەیەیە كە دەفەرموێ (با بودجە لە سەر " بەشداریكردنى حزب لە شۆڕش و بۆنە مێژووییەكانى پارێزگارى لەخەڵك ومیللەت " بێ ئاخر گەر دكتۆراكەى ئەم زاتە فەل نەبێ كەس خۆى ئەوەندە بێ ئەقڵ دەكات شتى واسەیرو سەمەرە بنوسێ ؟ باشە گەوجە بۆ روونتر ناڵێى با یەكگرتووى ئیسلامى و بزووتنەوەى گۆڕان كۆمەڵ (ئۆپۆزسیۆن بەگشتى) بێ بەش بكرێن لە بودجە ؟ بۆ ناڵێى ئەوەى لە شاخ دانەمەزرابێ نابێ رێگەى بدرێ حزب و كارى سیاسی بكا ؟ لەوانە یە ئەو چەند ساڵەى چەكداربوونى خۆى بە شۆڕش بەمیللەت بفرۆشێتەوە ؟ شۆڕش هێشتا لە كوردستان رووی نەداوە تا جەنابت بیەوێت پارووى پێوە بخۆن ، هەركاتێ خەڵك دوكانى حزبەكەتى بێ بازار كرد و و دەسەڵاتى سیاسی لێ سەندنەوە ئەو كاتە ناوى بنێ شۆڕش و هەر ئەو كاتیش دەتوانى پێشنیارێكى ئاوها بخەیتە روو .
سەیر لەوە دایە دەڵێ : (بەش بەحاڵى خۆم ئەم ڕایەم پێ واقیعیانەیە) جارێ ئەمە درۆیەكى گەورەیە كە دەڵێ " ڕایەكى واهەیە " چونكە هیچ ڕاى وانیە ئەمە قسە و ڕاى دەسەڵاتە بۆ ئەوەى زۆرترین پارە لە بودجەى خەڵكى كوردستان بدزن ودواتریش تۆ چیت و تۆ كێی تا بەش بەحاڵى خۆت هەبێ ؟ تۆیەك ودەیانى وەكو تۆ و هاوشێوەت لە حزبەكەت نەوێرن بێنە سەراى ئازادى پێم ناڵێى بەش بەحاڵى خۆت تۆ كێ و چ كارەى
میللەت دڵى بە خاوەن شەهادە خۆشە ، توخوا هەزار خاوەن شەهادەى وەك دختۆر ئەرسەلان هەبێ ونەبێ چیە ؟ توخوا ئەم بەناو دختۆرە جێگەى ئومێد و دڵخۆشیە بۆ میللەت یا كەسێكى وەك ئەحە نووكە كە سەر بەرزى خۆى بۆ پارە و پول و ئیمتیازەكانى دەسەڵات نافرۆشێ ، توخوا حەمەى مانگر بۆ میللەت پێویست و هەڵوێستى شەرەف مەندانە ترە یا دختۆرە هاوشێوەكانى ئەرسەلان ، بەش بەحاڵى خۆت ئەوەى نوسیوتە پیرۆزبێ و بەڕاستى لە نوسین و بۆچوونى كۆلكە خوێندەوارێكیش ناچێ ، بەڕاستى مام بایز وەجاغ كوێرە ، بەراستى جێگەى شەرمى بۆ دزەییەكانیش ، دواى ئەم هەموو كارەسات و سوكایەتیەى بە یەكێتیی و خەباتى خەڵكتان كرد ئاوا ببنە پارێزەر و پیاوى بنەماڵە خائینە كورد كوژەكانى وەك بارزانى و تاڵەبانى ، بەڕاستى چاو قایم و بێ ویژدان دەرچوون لە ئاست ئەو هەموو نەهامەتى و بێ عەدالەتى و تراژیدیایەى كە رووبەرووى خەڵكى كوردستان بۆتەوە ، بەتایبەتى ئێستا كە هاوپەیمانەكەتان بارزانى هەولێرى كردۆتە ئەبو غرێب و تەنانەت خۆشتان دەبێ ئیجازە و مۆڵەتى مانەوە و قسە وەربگرن ، بەش بەحاڵى خۆم ئێوە بەمردوو دادەنێم نەك زیندوو ، جا نازانم بەش بەحاڵەكەى تۆ راستە یان ئەوەى من ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست