کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوارینه‌ی کۆنگره‌ی سیانزه‌

Tuesday, 21/12/2010, 12:00













 



مه‌سعودی کوڕی مسته‌فا، پاشای خاکه‌ که‌لاوه‌که‌م
تۆ نازانی مانای وه‌فا، به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌که‌م
ده‌یفرۆشی به‌ وڵاتان، له‌ پێناوی پوڵ و پاره‌
تامی نه‌ماوه‌ کوردستان، بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌

ئابڕووی دیموکراتیت برد، به‌ سندوق و ده‌نگی ته‌زویر
پرس به‌ هیچ که‌سێ ناکه‌ی، که‌س نه‌ما لێت نه‌بێ زویر
کۆنگره‌ی سیانزه‌ شاهێده‌، چ مه‌هزه‌له‌یه‌که‌ پارتی
چه‌قه‌نه‌ و سه‌مای ئه‌ندامان، ئاهه‌نگی قه‌شمه‌ر و لۆتی

ساڵێ پێش ئێستا هه‌مووکه‌س له‌به‌ری بوو سیناریۆتان
که‌ تۆ ئه‌بیته‌وه‌ سه‌رۆک، جێگره‌که‌شت نێچیروان
کێ حه‌دی هه‌بوو به‌ یه‌ک ده‌نگ له‌ مه‌سروور زیاتر بهێنێ
ده‌بوو ده‌ست له‌ ژیان بشوات، شایه‌تمانێکتان بۆ بێنێ

کۆنگره‌ به‌ دنیای سه‌لماند، له‌ سه‌رده‌مانی عه‌وله‌مه‌
له‌ حیزبێکی دیموکراتا که‌ خۆی پێ گه‌وره‌ و یه‌که‌مه‌
جێگری سه‌رۆک ده‌ست ماچ کات،،چوونکو خۆی ئێجگار پێ که‌مه‌
دڵنیابن نوێبوونه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری و پێکه‌وه‌ژیان ئاسته‌مه‌

مه‌هزه‌له‌ بوو، ئاخرین ڕۆژ، به‌ربژاری سه‌رکرده‌کان
له‌ نه‌گبه‌تی ئه‌ندامان و، له‌ بێ به‌ختی هه‌موو کوردان
پیاوی کۆیله‌ و ژنی سه‌رشۆڕ، هێنرانه‌وه‌ بۆ مه‌یدان
سه‌پێندرانه‌وه‌ سه‌ر پارتی نادیموکراتی کوردستان

فازیلی بێ فه‌زیله‌ت و هۆشیاری بێهۆش و بێهێز
که‌ریمی ناموکه‌ڕه‌م و ڕۆژی بێ نووری ناشاوێس
که‌مالی ناموکه‌مه‌لی سواره‌ی به‌زیووی په‌رله‌مان
خوله‌ سووری ناموسه‌قه‌ف، نه‌زهه‌ت ناحاڵی خزمتان

پارتی ده‌که‌نه‌ ساروخ و پێشکه‌وتن وا ده‌به‌نه‌وه‌
چل ڕۆژی تر لقی سیازده‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌که‌نه‌وه‌
لقێکی نوێ له‌سه‌ر مانگ ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ بێ به‌ها
چونکه‌ پارتی له‌وێش ده‌بێته‌ حیزبی زۆرینه‌ی ڕه‌ها

فه‌رمووتان پارتی حیزبێکی به‌ئه‌خلاق و موئه‌ده‌به‌
بۆیه‌ شیرین هه‌ڕه‌شه‌ی کرد گه‌ر نه‌خرێته‌ ئه‌و مه‌نسه‌به‌
حه‌یای سه‌رکردایه‌تی نوێ و کۆنی حیزبه‌که‌تان ئه‌با
سه‌پاندی کۆتا بۆ ئافره‌ت، ئافه‌رین ترس، ئه‌ی مه‌رحه‌با

خیتامی کۆنگره‌ ده‌ریخست ئه‌ندامانی ڕه‌قاس بوون
بئ ئاگا له‌ حیزبایه‌تی، بێ خه‌به‌ر له‌ ده‌نگوباس بوون
نه‌زان بوون له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی پشته‌وه‌ی په‌رده‌
وه‌کو مه‌یمونی دارستان هه‌ڵده‌به‌زین، داده‌به‌زین، بایانده‌دا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە