کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕِۆژنامه‌نوسى په‌نجه‌ زبر

Tuesday, 20/04/2010, 12:00


ناساندنى كائینێك به‌ناوى (ڕۆژنامه‌نوس) ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ كارێكى ئاسان نه‌بێـت , ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ئێمه‌ فۆرمى ئیشكردنى ئه‌و كائینه‌ نه‌ناسیته‌وه‌ و ماندوبونى له‌كاركردندا توشى تێڕامانێكى ویژدانى مه‌نان نه‌كات و كاره‌كانى نه‌بێته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌له‌ئێمه‌ به‌مانا ڕاستى یه‌كه‌ى خۆیى شوناسى ڕۆژنامه‌نوسى پێ نه‌به‌خشین ؟! چونكه‌ كه‌سى ڕۆژنامه‌نوس كائینێكى ته‌واو جیاوازه‌و هه‌موو كه‌سێكیش ناتوانێت ڕۆژنامه‌نوس بێت و هه‌رچیش شوناسى ڕۆژنامه‌نوسى بۆخۆى دیارى كرد , مه‌رج نیه‌ ڕۆژنامه‌نوس بێت , به‌ڵام مه‌رجه‌ خاوه‌ن قه‌ڵه‌م بێت ئیدى په‌یامى نویسن و كاركردنى شوناسى پێده‌به‌خشێـت و ده‌یخاته‌ ده‌ره‌وه‌ى مانا ڕاستى یه‌كانى سیفه‌تى كه‌سى ڕۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یشى خۆى خۆى ده‌ناسێنێت ؟!
پیشه‌ى ڕۆژنامه‌نوسى پیشه‌یه‌كى پیروزه‌و كه‌سى ڕۆژنامه‌نوس هه‌میشه‌ به‌شێون به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى داخوازى و كێشه‌ىكانه‌ به‌ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندى داره‌كان و هه‌میشه‌ خۆى وه‌ك بونه‌وه‌رێك له‌یاد ده‌كات و له‌به‌ر پیرۆزى و به‌رپرسیارێـتى كاره‌كه‌ى وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ئه‌وه‌نده‌ى له‌غه‌مى خه‌ڵك و بێ لایه‌نى پیشه‌كه‌یدایه‌ نیوه‌ى ئه‌وه‌ شوێن چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى خۆى ناكه‌وێت و خۆى ده‌خاته‌ په‌راوێزى چاره‌سه‌كردنى گرفته‌كانى خۆیه‌وه‌و وه‌ك (ئه‌وه‌ى تر) كار ناكات كه‌ له‌ دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌رچاوپێكه‌وتنێكى به‌رپرسێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگاى پرسگه‌كه‌یدا ڕاده‌وه‌سێت و چاوه‌ڕوانى ڕه‌حمه‌تى كاكى به‌رپرس بكات تا له‌برى بڵاو بونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ی و سه‌ردان و قسه‌ بیماناكانى خه‌ڵاتى بكات.

كه‌سێك بخوازێت به‌مانا شوناسى ڕۆژنامه‌نوسى هه‌ڵبگرێت , ده‌بێت به‌رله‌هه‌موو شتێك شه‌ڕله‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كه‌ى ناوه‌وه‌ى خۆیدا بكات ، ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى قه‌ڵه‌مه‌كه‌یدا ئاماده‌یى هه‌بێـت بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌كردنه‌ى كه‌ به‌رامبه‌رى ده‌كرێ , به‌تایبه‌تى له‌ كوردستاندا كه‌ كه‌سى ڕۆژنامه‌نوس هه‌میشه‌ بونه‌وه‌رگه‌لێكى ناشرین و نه‌فره‌تى یه‌ له‌ دیده‌ى (حیزب و ده‌سه‌ڵات) ه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ى كه‌ ڕۆژنانه‌ فایله‌ قه‌به‌كانى به‌رپرس و كۆلكه‌ به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ڕوى ڕاستى قاره‌مانێتى یان ده‌خه‌نه‌ به‌رچاوى ته‌واوى خه‌ڵكه‌وه‌ و پێان ده‌ڵێن فه‌رمو خۆتان ببینن بزانن چى مه‌عده‌نێكن , بزانن ناشرینیتان به‌كوێ گه‌یشتوه‌ , بزانن چه‌ند نابوتن , چونه‌ نه‌فره‌تنین , چه‌ند شه‌هوه‌تبازان , چه‌ند داوه‌شاون , چه‌ند ...... تد .
كه‌م ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا توشى ئیهانه‌كردن نه‌ببێت له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و كه‌م ڕۆژنامه‌نویسش هه‌یه‌ و توشى ئازارو گرتن نه‌بوبێت له‌لایه‌ن پیاوانى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ , كه‌م ڕۆژنامه‌نوسى بوێر هه‌یه‌ هه‌ڕه شه‌ى كوشتنى لێنه‌كرابێت وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ هاوڕێمان شه‌هید (سۆرانى مامه‌حه‌مه) ‌یانكرد .
كه‌م ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى گرگن و كۆلكه‌ به‌رپرسێكه‌وه‌ سوكایه‌تى پێنه‌كرابێت یان به‌رده‌وام وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك به‌ شوێنى یه‌وه‌ نه‌بوبێـت و هه‌میشه‌ ئاره‌زوى كوشتنى نه‌كردبێت .

ئێستا له‌كوردستاندا دوو جۆرى دیارى له‌ ڕۆژنامه‌نوس و له‌ ئیعلامى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى دواییان به‌هه‌مان شێوه‌ ناوى له‌خۆى ناوه‌ (ڕۆژنامه‌نوس) كه‌ له‌كاتێكدا جگه‌له‌ (ئیعلامى یه‌كى هه‌زیل) ناتوانرێت له‌وه‌ باشتر شوناسى بۆدیارى بكرێت به‌ڵام ده‌كرێ به‌هه‌مان هاوشێوه‌ى هه‌زیل ناوى لێبنرێت (قه‌ڵه‌مێكى بارگاوى بوو) كه‌ هه‌ردووكیان له‌یه‌ك كاتدا و هه‌ریه‌كه‌یان به‌فۆرمى تایبه‌تى خۆیى به‌رده‌وام له‌كاركردندان :
(ڕۆژنامه‌نوس) كه‌سێكه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌جه‌نگه‌كه‌دا یه‌و چاو نه‌ترسانه‌ سه‌نگه‌ره‌كان ده‌پشكنێ و نهێنى یه‌كان ئاشكرا ده‌كات و چیرۆكه‌كان وه‌ك خۆى ده‌گێڕێته‌وه‌ .
كه‌سى (ئیعلامیى) بونه‌وه‌رێكه‌ هه‌میشه‌ له‌ جه‌نگه‌كاندا هه‌ڵهاتو وه‌ و هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى زیاترى نهێنى یه‌كان ده‌دات و ئارایشتى ڕاسته‌قینه‌كانى چیرۆكه‌كان ده‌كات و به‌رده‌وام ته‌ریق بونه‌وه‌كانى خۆیى له‌به‌رچاوى خه‌ڵك و ویژدانى ناوه‌وه‌ى خۆى جارێك له‌ مردنى سیمبولى قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تى خۆى نزیكى ناكاته‌وه‌ و هیچ كاتێكیش نایه‌وێت بۆ ته‌نها جارێك قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى له‌ مه‌زاد خانه‌ى سوكایه‌تى پێكردندا بهێنێته‌ ده‌ره‌ وه‌ و ڕێز بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه‌ و وه‌ك قه‌ڵه‌مه‌كانى تر ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك یاخى بون هه‌ڵببژێرێت تا بزانێت ده‌ستخۆشیى لێكردنى به‌رپرسه‌كان تام به‌خشه‌ یان سوپاسى كرێكارێكى په‌نجه‌ زبرى به‌ش خوراو .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە