لە بارەى كاڵێ ووسوەوە
Saturday, 07/09/2013, 12:00
1888 بینراوە
ئەو گرتەیە راست بێت یان نا ، راستى و ناڕاستى لە ڕووى ویستى میرانیەوە، نەك لێكدانەوەیەكى دیكە ، چونكە بڕواناكەم میرانى لەو شوێنەداو بەو جۆرە هەست و كەوت بكات نەتەمەنەكەى نە شوێنەكە هى ئەوە نین، ئەوە مەسەلە نیە هێندەى ئەوەى كاڵێ و هیچ خاتونێكى دیكەى كورد نەبنە ئامانج ، قسەنەكردن لەو بارەیەوە بۆ ئەوەیە چى تر سوكایەتى بەو خاتونە نەكرێت ، من بۆ خۆم ڕام وابوو بە هیچ شێوەیەك ئەو بابەتە نەبێتە بابەتێكى میدیایى، نەبێ لە بەر ئەوەى تا ئەم چركە ساتەش خوێندنەوەى زۆربەى كۆمەڵى ئێمە بۆ شەرەف و ژن و ئازادى ئافرەت ، خوێندنەوەیەكى فیوداڵى و دواكەوتوانەیە، تەنانەت دور نیە كردنەوەى دەرگاى قسەو باسى لەو جۆرە بەمەرگى قوربانیەكەى قسەو باسەكە كۆتاى بێت.
خودا نەخواستە ئەو دەم هەڵوێستى ئێمە چى دەبێت ، قسەو باسى لەو جۆرە دەبێت ئەوەمان بیر بخاتەوە، كە دوعا چۆن كرایە قوربانى ، یان چۆن ماوەیەك لەمەوبەر تۆمەتێكى ناشرین بۆ خاتو ئێڤار ئیبراهیم دروست كرا.
لە هەرحاڵێكدا ، ئەگەر ئەوە راست بێت كە میرانى واى كردوە ، یان راست نەبێت و میرانى هیچ نیەتێكى لەو جۆرەى نەبێت ئەوە قوربانیەكە هەر خاتو كاڵێ ى مام وسوە.
من بۆ خۆم ناتوانم بڕوا بەوە بێنم كە میرانى وەك سیاسیەك و كەسایەتێكى ناسراو ، هەروەها وەك پۆستەكەى كە سكرتێرى پارتیە ئەوە بكات ، ئەوەندەى من بزانم میرانى پابەندە بە ڕێ و شوێنە ئاینیەكانیشەوە، ئەگەر ئەوە پەیوەندى بە كوشتنى نەیارانەوە بوایە ڕەنگە من هیچ قسەیەكم نەكردبا ، هەرچەندە ئەوەش دەبێت دادگا یەكلاى كاتەوە " لەسەردەمى میرانیدا لە دهۆك ئەم كەسایەتیانە تیرۆر كران ، رەوف ئاكرەى 26-5-1993، فڕانسیس یۆما تۆما 1-6-1993، ئەبو نەسیر 14-6-1993، ڕێناس 29-7-1993، ئارام ،نەزیر عومەر25-8-1993" هتد چونكە لە سەردەمێكدا كە میرانى بەرپرسى لقى یەكى پارتى بووە لە دهۆك زۆر ترین چالاكى سیاسى نەیارى پارتى تیرۆر كراون ، لێ كە مەسەلە دێتە سەر ئەو گرتەیە ، من باوەڕ ناكەم میرانى تیرۆرى ئاكارى خۆى و ئەندامێكى حزبەكەى ڕابگەیەنێ.
ئەوە جگە لەوەى ئەو خاتونە شایانى ئەو ناو زڕاندنە نیەو هیوادارم لەو روەوە خۆى قسەى خۆى بكات ، چونكە تا خۆى قسەى خۆى نەكات ئەو مەسەلەیە نابڕێتەوە و ئەو گرتەیەش هەر دەمێنێ.