کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وە فریاى ناموسپارێزێك بكەون، پارتیی و یەکێتیی کوردانی باکوور رادەستی تورکیا دەکەنەوە!

Monday, 30/01/2012, 12:00


عەلى ساڵح عەبدولكەریم خەڵكى شارۆچكەى (گردى سووور)ى سەر بە شارى (ماردین)ى باكورى كوردستانە و دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن توركانى كەمالیست و عوسمانیە نوێیەكان و جاشەكانیانەوە ڕاوە دوونراوەو هاتۆتە شارەكانى (زاخۆو دهۆك)ى باشورى كوردشتا لەلایەن پارتیەوە حەوت مانگ گیراوەو لەدواى ئەوەشەوە پارتى داویەتە یەكێتى و چواردەمانگە لەلاى یەكێتى گیراوە هەرچەندە یوئێن سێ پارێزەرى بۆى گرتوون، بەڵام بەهۆى نەبوونى خاوەندارى كردن لە عەلى دادگاى شارى سلێمانى بڕیارى داوە كە بیداتە پۆلیستى نێودەوڵەتى و ئەویش ڕادەستى توركانى بكەنەوە عەلى لە شارى سلێمانى لە زیندانى گەڕەكى جولەكان لە نزیك فولكەى مامەڕیشەى ڕێبەرى پێشمەرگەى شەهید زیندانى كراوە لەو بارەوە هاوارم بۆ هەندێك لە سەرانى یەكێتى و پارتى و پەكەكە بردون هەتا هاوكارم بن بۆ ئازادكردنى عەلى. پەكەكە بە هاوارمەوە نەهاتون بەڵام ئەوانەى پارتى و یەكێتـى بە هاوارمەوە هاتوون سەرانێكى یەكێتى بە زمانى حاكم قادرو مەلا بەختیارو عادل مورادەوە دڵنیایان كردوم كە عەلى ڕادەستى توركان ناكەنەوەو هەندێك حیزب و كەسایەتى ڕۆژئاواى كوردستانیش هەن بەرگرى لە عەلى دەكەن، عەلى سەرۆك خێڵێ دووبەشە خێڵێ سەر بەشارى (ماردین) و شارى (قامیشلى) ڕۆژئاواى كوردستانەو هاوكارى كەرى ئەحمەد تورك و شەرەفەدین ئاڵچى بووە تورك و جاش هێرشیان كردۆتە سەر عەلى و عەلى هەڵاتوە بەڵام خزمانى عەلى لە توركان و لەجاشان وەخۆ كەوتوون و لێیان كوشتون و بریندار كردون سەرانێكى یەكێتى و پارتى و و زیندانیەكانى لاى عەلیش هەروایان گوتون، بەڵام توركان و جاشانى بەبەهانەى عەلى بكوژە دەبێ ڕادەستیان بكەنەوە لە هەوڵى دەستگیركردنى عەلى دان هەتا بیبنەوە لاى خۆیان. سەییر لەوەدایە كە كەسانێكى لە عەلیەوە نزیك بوان بەرگرى كەر لەعەلى نەبوون و بەڵكو وەكو ناموس فرۆشیش ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ هاوكاریكەرى توركانن، ئەو جۆرە كەسانە بە تایبەتى خەڵكى شارى زاخۆن كە سامانى عەلیان دزیون و بەتاڵان بردون هەرچەندە ماڵێ من بە بەراورد لەگەڵ ماڵانى سەران ماڵ نى یە هەتا میوانان ڕووى تێ بكەن بەڵام هەمیشەش ماڵ و پەناگەى دەیان كوردى لێً قەوماوى وەكو عەلى بووەو پارێزراوان بوون بە سەرانێكى پارتى و یەكێتیم گوتن ئەوەتان لەبیر نەچنەوە كە زۆرجاران گوتوتانە مەلا مستەفا بارزانى خراپى كردوە كە سلێمان و عەبدوڵڵاى موعینى و هاوڕێكانى لە ڕێبەرانى حیزبى دیموكراتى كوردستانى ڕادەستى داگیركەرى حەمە ڕەزاشا كردونەتەوە، ڕادەست كردنەوەى عەلیش بە توركان هەمان بابەتەو تاوانەو نابێت بكرێت عەلى ناموس پارێز بووە واتا كوردو كوردستان پارێز بووەو توركان و جاشانى داگیر كەر چونەتە سەر ماڵى عەلى هەتا بیگرن و بیكوژن داواكارم لە خودى مام جەلال و كاك مەسعود عەلى ئازاد بكەن و بیدەنە دەستى من جا ئەگەر تورك ئازان با بێن لەمنى بستێنن هەتا قوڕى كوردستانەكەمیان بەسەر سەریاندا بكەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە