کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سێ مانگ چاوه‌ڕێ بین باشتره‌ له‌وه‌ی 4 ساڵی داهاتوو له‌ تاریکی و بێدادیدا بژین!

Sunday, 26/04/2009, 12:00

2033 بینراوە


ئایا ڕه‌وایه‌ ئه‌و سه‌دان هه‌زار کورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێبه‌ش بکرێن و مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتنیان نه‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا، دوو مافیاکه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرا پێویستیان به‌ ده‌نگی کوردانی ده‌ره‌وه‌ هه‌بوو چالاکانه‌ کاریانکرد بۆ به‌شداری ئه‌و کوردانه‌ و به‌شداریان گرفت نه‌بوو، کی ده‌یوێرا و زاتیده‌کرد بڵێت و بیوتایه‌ ده‌نگی ئه‌وانه‌مان ناوێت و بۆچیمانن و پێویستمان نین، که‌وتبونه‌ هه‌ڵدان به‌ شان و باهوی کوردانی ده‌ره‌وه‌ و به‌ سه‌نگه‌ری ڕۆژانی ته‌نگانه‌یان داده‌نان ، باسی ئه‌وه‌یانده‌کرد ئه‌مه‌ چاره‌نووسی میلله‌ته‌که‌مانی پێوه‌گرێدراوه‌ و ده‌بێت کوردانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌رکی نێشتمانیان به‌جێبهێنن و ده‌نگ بده‌ن به‌و دوو مافیایه‌، ئه‌وه‌بوو ده‌نگێکی باشی کوردانی ده‌ره‌وه‌یان پچڕی ،ئه‌مه‌ پیشه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆسه‌پێنه‌یه‌ که‌ لێیان ده‌قه‌ومێت و ده‌گه‌نه‌ بنبه‌ست له‌ قه‌یرانه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا جارێکی دی ده‌که‌ونه‌ هاوا ر وهانا بردن بۆ کوردانی ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئێستا که‌وا خه‌ریکه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت به‌ جۆره‌ها شێوه‌ و ده‌یه‌ها بیانوو ده‌یانه‌وێت له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ دابنێن له‌به‌رده‌م به‌شداریکردنی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ دوێنێ پێویستیان بوون و ئه‌مڕۆ لێیان ده‌ترسن که‌ هاوکێشه‌که‌ بگۆڕن، چونکه‌ کوردانی تاراوگه‌ ئه‌مڕۆ باشتر له‌ هه‌موو کاتێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دژ به‌ کورده‌ گه‌یشتوون و ده‌زانن ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ کێ، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێک جار له‌ ژێر لێوه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌ به‌م باسه‌ ده‌که‌ن و هه‌ندێک جاریش له‌ ڕیی ئه‌ندامێکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ که‌ گومانێکی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر بێلایه‌نیان چونکه‌ ئه‌و کۆمسیۆنه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی حیزبیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی دوو مافیاکه‌ بیانه‌وێت خۆیان نه‌یڵێن به‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆمسیۆنی ده‌سپێرن، بیانووه‌کانی کۆمسیۆن بۆ به‌شدارینه‌کردنی کوردانی ده‌ره‌وه‌ زۆر بی مانان و لۆجیکیان تێدا نیه‌، به‌ کورتی بیانووه‌کانیان ئه‌مانه‌ن: 1-بودجه‌، 2-ڤیزا، 3-نه‌بوونی داتا، 4-کێشه‌ی کارگێڕی، 5-ڕه‌زامه‌ندی وڵاته‌کان که‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بیانووانه‌ ده‌ڵێین؛ چۆن توانیتان بودجه‌ له‌ به‌غدا دابین بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ ناوه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی ده‌تانتوانی کۆی بودجه‌ی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ لێکبده‌ن و به‌ یه‌ک داوا پێشکه‌ش به‌ حکومه‌تی به‌غدای بکه‌ن، که‌سیش له‌و بڕوایه‌دا نیه‌ که‌ ئه‌و کاته‌ به‌غدا بیوتایه‌ من بودجه‌ی ناوه‌وه‌ ده‌ده‌م به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ نا، بۆیه‌ ئه‌م پاساوه‌ هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی ناڕاسته‌، بۆ ڤێزا و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌یان تێدایه‌ ئایا ده‌توانن چه‌ند نموونه‌یه‌کمان پێ بڵێن کامه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ و ئایا ئێوه‌ چۆن پێشوه‌خت ده‌زانن که‌ ڤیزا و ڕه‌زامه‌ندیان ده‌بنه‌ کێشه‌ و سه‌ریه‌شه‌ بۆتان، بۆیه‌ ئه‌مه‌شیان هیچ، بۆ کێشه‌ی کارگێڕی هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که‌ ئه‌م جۆره‌ پڕۆسانه‌ بێ گرێ و کێشه‌ نابن و ئه‌م کێشانه‌ش وه‌ک ئه‌و کێشانه‌ی ناوه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌که‌ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ نازانین به‌ ته‌واوه‌تی و ڕوونی مه‌به‌ستتان له‌ کێشه‌ی کارگێڕی چیه‌؟ بۆیه‌ ئه‌م بیانوو و به‌هانانه‌ بێ مانا و پشتبه‌ستوو نین به‌هیچ زانیاریه‌ک، بۆ نه‌بوونی داتاش ده‌ڵێین باشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق داتاکان کامانه‌ بوون که‌ پشتیان پێبه‌سترا و چیان لێهات و له‌ کوێن، ئه‌و بنه‌مایانه‌ چی بوون که‌ ڕێگه‌یان ده‌دا به‌ ده‌نگده‌ر بۆ به‌شداریکردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ئه‌ی ئێستا ئێوه‌ چ بنه‌مایه‌کتان داناوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و تا نه‌توانن بیهێننه‌ دی؟ خودی مه‌سه‌له‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ هیچ جۆرێک گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئێوه‌ دانه‌گیرساندوه‌ که‌ گرنگی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بده‌ن و جددی نه‌بوون و ناتانه‌وێت له‌م بواره‌دا هه‌نگاوێک بنێن و پێتان وتراوه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌م باسه‌ پشتگوێ بخرێت. باشه‌ چۆن و پشتبه‌ستوو به‌کام یاسا و به‌ندی ده‌ستوری ئێوه‌ ده‌توانن ده‌رگای تۆمارکردنی قه‌واره‌کان واڵا بکه‌ن و درێژی بکه‌نه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بکرێت، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان دێنێته‌وه‌ یاد ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا کاتی خۆی که‌ له‌ ڕۆژنامه‌کاندا به‌رنامه‌کانیان بڵاوده‌کرده‌وه‌ بڕگه‌یه‌کیان ده‌نووستی(یعلن عنه‌ فی حینه‌) واته‌ له‌ کاتی خۆیدا ڕاده‌گه‌ێنرێت ، ئێمه‌ش ده‌بێت بڵێین له‌و کاته‌دا ڕۆژه‌که‌ دیاری ده‌کرێت که‌ سه‌رۆکی گه‌نده‌ڵستان ئاره‌زووی کرد! وه‌ک خۆتان ده‌ڵێن له‌ ناوه‌وه‌ 5300 ویستگه‌ی ده‌نگتانتان هه‌یه‌ که‌ هه‌ر ویستگه‌ی بو ده‌نگدانی 500 که‌سه‌ ، یانی کۆی ده‌نگده‌ران له‌ کوردستاندا ده‌کاته‌ 2 ملیۆن و 650 هه‌زار که‌س( هه‌ه‌رچه‌نده‌ نازانین ئێستا سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌و سێ شاره‌ی هه‌رێم که‌‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌یگرێته‌وه‌ چه‌ندن، زۆربه‌ی ئاماره‌کان ژماره‌که‌ به‌ 4-4.5 ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ن) ، گه‌ر گریمان له‌و یه‌ک ملیۆن کورده‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین (به‌ پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه)‌ نیوه‌شیان مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ئه‌وه‌ ڕیژه‌یان ده‌کاته‌ نزیکه‌ی له‌سه‌دا بیستی ده‌نگه‌کانی ناوه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوه‌و له‌ توانایدا هه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هاوکێشه‌کان بگۆڕێت، ئایا نه‌ده‌کرا چه‌ند ویسگه‌یه‌کیش له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌بوایه‌ ؟چی ده‌بوو؟ خۆ له‌نێو کوردانی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌نده‌ که‌سایه‌تی هۆشمه‌ند و له‌ خۆبوردوو هه‌یه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ن پڕۆسه‌ی له‌م جۆره‌ پشتیان پێببه‌ستێت و ده‌سته‌به‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ بکه‌ن، بۆ نموونه‌ چه‌نده‌ها ڕێکخراوی سه‌رکه‌وتوی وه‌ک (چاک )مان هه‌یه‌ که‌ ده‌توانن کارا بن له‌م هه‌وڵه‌دا، به‌ڵام ئێوه‌ ڕاست ناکه‌ن و ده‌ترسن له‌ ده‌نگی ڕاستی و حه‌قبێژی و له‌ وانه‌ی که‌ خاوه‌نی ویستی خۆیانن و خۆیان هه‌ڵنه‌واسیوه‌ به‌ فارگۆنه‌ شڕه‌کانی حیزبه‌وه‌، به‌ داخه‌وه‌ ئێستا ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ کوردانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ داوا له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بکه‌ن که‌ وا له‌ هه‌رێم بکات ناچار بن ڕێگه‌ بده‌ن به‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، وه‌ک هه‌واڵێکیش که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی نه‌وادا بڵاوبۆته‌وه‌ هه‌وڵێکی جددی هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌((به‌ پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ ده‌ست نه‌وا كه‌تون چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ كورد له‌ به‌ریتانیا خۆیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ مانگدا كاتێك (نوری‌ مالیكی‌) سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ ئه‌ووڵاته‌ ده‌كات یاداشتنامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایی‌ پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بێ‌ به‌شكردنی‌ كورده‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، ئه‌گه‌ر كورده‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.))* ده‌بێت هه‌مووان پشتگیری ئه‌م هه‌وڵه‌ بکه‌ین، ئیتر ئه‌مه‌ پیشه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ که‌وا له‌ خه‌ڵکی کورد ده‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ و بێدادیه‌کان ڕوو له‌ به‌غدا بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستاش ڕووده‌دا له‌گه‌ڵ کێشه‌ی زیندانیه‌ سیاسیه‌کانی کوردستاندا که‌ حکومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی 17 مانگی لێدزیون که‌ ده‌کاته‌ 8.5ملیۆن دینار بۆ هه‌ر زیندانیه‌کی سیاسی و حکومه‌تی به‌غدا پێی ووتوون ئێمه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌مان داوه‌ته‌ حکومه‌ته‌کان بڕۆن لێیان وه‌رگرنه‌وه‌، جێگه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ دوو مافیاکه‌ ناوی زیاتر له‌ 57 هه‌زار که‌سیان وه‌ک زیندانی سیاسی تۆمار کردوه‌ که‌ له‌ ڕاستترین ئاماردا کۆی هه‌موو ئه‌و زیندانه‌ سیاسیانه‌ له‌ 6-7 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕ ناکات، له‌وانه‌یه‌ که‌سی وای تێدا بێت مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی بوو بێت ،یانی 50هه‌زار که‌س به‌ ناهه‌ق کراون به‌ زیندانی سیاسی سه‌یره‌ له‌ وڵاتێکدا 50 هه‌زار مرۆڤی تێدا بێت ئازاد بن که‌چی بۆ پاره‌ خۆیان بکه‌نه‌ زیندانی، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ده‌یه‌وێت بۆ 4 ساڵی تری پڕ نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی ببێته‌وه‌ حاکمی ڕه‌های بێدادی، بۆیه‌ با ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و به‌ هه‌مووان کارێک بکه‌ین متمانه‌ له‌م دوو مافیایه‌ وه‌رگرینه‌و و با کار بکه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنێک که‌ هه‌مووان مافی ده‌نگدانی یه‌کسانیان هه‌بێت، ئه‌م په‌له‌ پڕوزێیه‌ی بۆ چیه،‌ باشتره‌ 3 مانگی تریش بوه‌ستین وه‌ک له‌وه‌ی بۆ 4 ساڵی داهاتوو گه‌له‌که‌مان بخه‌ینه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشکه‌وتوو له‌ کاروانی پێشکه‌وتن ، با هه‌مان ده‌موچاوی ئێکسپایه‌ر و هیچ له‌بارا نه‌بوو نه‌که‌ینه‌وه‌ به‌ تووش خۆمانه‌وه‌، با خۆمان ڕزگار بکه‌ین له‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دز و دژ به‌ مرۆڤی کورد، 3 مانگ هیچ نیه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بێدادیه‌ی که‌ به‌رۆکمان ده‌گرێته‌وه‌، تا ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد و پاک و ڕاست به‌ڕێوه‌به‌رین و ده‌سته‌به‌ری گه‌ره‌نتیه‌کان بکه‌ین با ڕێگر بین له‌وه‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسورکردنه‌وه‌ و نان بڕین ببنه‌ هۆی به‌شداری خه‌ڵکی و ده‌نگدان به‌ دوو مافیاکه‌، با میکانیزم دانێین بۆ ڕێگرتن له‌ به‌شداریکردنی 300 هه‌زار چه‌کداری حیزبی، با ئه‌و 3 مانگه‌ ده‌رفه‌ت بده‌ینه‌‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ له‌ پسپۆڕ و شاره‌زایان و ته‌کنۆکرات و ئه‌کادیمی و که‌سانی خه‌مخۆر و دڵسۆز تا ئه‌وانیش خۆیان ڕێکبخه‌ن و لیستی خۆیان پێک بهێنن و به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بکه‌ن و گۆڕانێک بخه‌نه‌ گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستانه‌وه‌ و تین و گوڕێک بده‌ن به‌م قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌، با کار بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزم و ئه‌و ئامرازانه‌ی که‌ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌ستێوه‌ر‌دان و گزیکردن‌ ڕوو نه‌دات، با چاوه‌ڕێ بکه‌ین به‌ڵام بێده‌نگ نه‌بین، چاوه‌ڕوانی 3 مانگ باشتره‌ له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بارگاوی بێت به‌ گزی و فێڵبازی و پێشێلکاری و بێبه‌شکردنی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.

http://www.radionawa.com

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)