کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنگی دەرونی دەسەڵات، دەسەڵاتی جەنگی دەروونی

Sunday, 06/04/2014, 12:00



دەسەڵات هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنێت،بۆگۆڕینی ئیرادەی تاکی کورد،وای لێدەکات هەستی نەتەوایەتی وبیری دەوڵەت،بەهاکان،ئینتیمای بۆ نیشتیمان بسڕێتەوە.دەسەڵات هەوڵدەدات مرۆڤی کورد لەناو بۆتەی (خێڵ)دا بتوێنێتەوە ،ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر نەتەوە و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان ،بۆئەنجامدانی ئەمکارەی ،دەسەڵات ئامرازی زۆری لەبەردەست دان وەک، میدیا ،ئابوری،پڕوپاگەندە، ترس کە ئەمەی دوییان بنەمای جەنگی دەرونییە،کارکردن لەسەر تێکشکاندنی ئیرادە ی تاک ،جەنگی دەرونی دەسەڵاتە ،بەرامبەر گەل.
تێکشکاندنی ورەو گۆڕینی ڕەفتارو دورکەوتنەوە لەبەهاکان،ملکەچی کوێرانە ،سۆزمەندی بۆ شەخس وهتد.بریتییە لەدەسەڵاتی جەنگی دەرونی.کەواتە جەنگی دەرونی کردەیەکی سیاسییە بۆشکاندنی ئیرادەی بەرامبەرو وازهێنانی لەوپڕەنسیپانەی کە لەسەریان پەروەردەبووە ،ئەمەش لەفەراغی مە عریفەدا مەیسەر دەبێت.
جەنگی دەرونی ئامرازێکە بۆتێکشکاندنی ورەی دوژمن لەبەرەکانی شەردا،لەسەر ئاستی سەربازی ،هەروەها لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیش جەنگی دەرونی وجودی هەیە ،بەڵام من لێرەدا دەمەوێت باس لەو جەنگەدەرونییە بکەم،کەدەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆی دەیکات!لە هەر جێگایەک جەنگی دەرونی هەبێت دوژمن هەیە،واتا ئەوانەی جەنگی دەرونیان لەسەر پیادە دەکرێت،بەچاوی دوژمن سەیریان دەکرێت و ئامانجی بەکار هێنەرانی جەنگی دەرونی تێکشکاندنی ورەو تواناو گۆڕینی ڕەفتارو هە ستو سۆزە لەبەر ژەوەندی لایەنی بەکار هێنەر .کەواتە دەپرسم ئایا دەسەڵاتی کوردی هاوڵاتیان بەدوژمنی خۆی دەزانێت؟!ئەگەر وانییە بۆچی شەڕی دەرونییان لە گەڵدەکات ؟هە موو ئامرازێک بەکاردێنێت بۆ گۆڕینی هەست و سۆزی هاوڵاتیان وکەرامەتیان دەشکێنێت .بێگومان هەڵوێستی دوژمن کارانەی دەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیان شەڕێکی دەروونییە ،کەئامانجەکەی تەسلیم بوونی هاوڵاتیانە .
پسپۆڕانی بواری جەنگی دەرونی دەڵێن :گۆڕەپانی جەنگی دەروونی عەقڵی مرۆڤە.بەڵێ،عەقڵی مرۆڤی کورد،ئەوگۆڕەپانەیە کەدەسەڵاتی کوردی جەنگی دەروونی تیادا دەکات و تاکەئامرازی بەر گریش مەعریفەیە ،بۆ خۆپاراستن لەجەنگی دەروونی دەسەڵات.جەنگی دەروونی بەدوو شێوە ئەنجام دەدرێت :ڕاستەو خۆ،ناڕاستەو خۆ،لێرەدا من باسی جەنگی دەرونی دەکەم ،لەشێوازی ناڕاستەو خۆ کەدەسەڵاتی کوردی بە کاری دە هێنێت بەرامبەر هاوڵاتیانی کورد و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی عەقڵی مرۆڤی کورد دەدەن،کە ئامەدوا ئامانجی هەڵگرانی ئەم پەیامەیە.
شێوازی ناڕاستەو خۆی جەنگی دەروونی دەسەڵاتبەم شێوەیەبووە تا ئێستا:
١-سیخوڕی کردن بەمە بەستی کۆکردنەوەی زانیاری ،لەسەر هاوڵاتیان و ئەوانەی دژی خێڵ و بنەماڵەن
نەنەوەی دوبەرەکی و ئاشوب و ترس.
٢-گۆڕینی ویژدانی هەندێک کەس،لەڕێگای پارەو پولی وڵات .
٣-یاری کردن ،بە خەون و هیواکانی تاکی کورد.
٤-دروستکردنی سیناریۆو هەڵگێرانەوەی ڕاستییەکان و چەواشەکاری.
٥-بەخشینی پۆست وامتیازات بەڵایەنگرانی خۆی،لەسەر حیسابی خەڵک و گرنگی دان بە مرۆڤی گوێلە مستو جاهیل.
٦-بەخشینی خەڵات و دیاری بە ئەو کەسانەی ،بەشانو باڵی دەسەڵات دا هەڵدەدەن(دەرباریەکان)
٧-یاری کردن ،بەئەنجامی هەڵبژاردن و تەزویرو فرت و فێڵ بۆئەوەی هاوڵاتی بڕوای بەهەڵبژاردن و گۆڕانکاری نە مێنێ.
٨- کەرنەڤاڵ و ڤیستیڤاڵی خێڵان،بۆکوشتنی هەستی نەتەوایەتی.
٩-شێواندنی مێژوو پیرۆز کردنی خیانەت.
١٠-هەڵواسینی وێنە کان لەدادگاو قوتابخانەکان و دانانی کادری خزبی لەوشوێنانە ،بەمەبەستتی ،تێکشکاندنی توانای مرۆڤەکاراکان.
١١- دروستکردنی مەترسی دەرەکی.
١٢-مووچە خۆرکردنی کۆمەڵگا ،بۆئەوەی بواری کاری ئازاد نەهێڵیت،کە هاولاتی لەدەرەوەی دەسەڵات توانای گوزەرانی هەبێت
١٣-پێدانی فۆڕمی خۆراک ونەوت بۆئەوەی هاوڵاتی هەست بەکەم توانایی خۆی بکات و مەمنونی دەسەڵات بێت.
ئەمانە مشتێکن،لەنمونەی خەروارێک.خۆدەسەڵاتی کوردی هەمووشێوازێکی شەڕی دەرونی بەکار هێناوە دژی هاوڵاتیان ،بۆکۆنتڕۆڵکردنی عەقڵ .کەواتە دەسەڵاتی کوردی دوژمنی نەتەوە و دەوڵەتە،ئێمەش بەتەمای هێڵکەی کەڵە سێرین،گەر بەتامای دەوڵەتی کوردی و کەرامەت بین لەسایەی دەسەڵاتی کوردی.کورد دەڵێت:بزن مانگای هەژارە.لەناچاری دەڵێین دەسەڵاتی کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە